سعودیە ژمارەی حاجییانی ئەمساڵی بە ملیۆنێک کەس دیاریکرد. هەروەها وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە مەرجی بۆ ئەو کەسانە داناوە کە لە دەرەوەی سعودیەن دەبێت تەمەنیان لە خوار 65 ساڵان بێت.
لە راگەێیندراوێکیدا وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی رێگەیان پێدەدرێت ئەمساڵ حەج بکەن بۆ ملیۆنێک کەس بەرزکراوەتەوە، بەوانەشی کە دانیشتووی سعودیەن.
ساڵی 2019، سعودیە رێگەیدا دوو ملیۆن و 500 هەزار کەس حەج بکەن، ئەو ژمارەیە خەڵکی وڵاتانی دیکە و سعودیەش بوون.
لە 2020دا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تەنیا رێگە بە هەزار کەس درا، هەمووشیان دانیشتوانی سعودیە بوون.
لە 2021دا ئەو ژمارەیە بۆ 60 هەزار کەس لە دەرەوە و ناوەوەی سعودیە بەرزکرایەوە کە دەبوایە هەموویان هەردوو قورچکە ڤاکسینیان وەرگرتبا و لە رێگەی تیروپشکەوە دەستنیشانکران.
بۆ 2022، وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە مەرجی بۆ ئەو کەسانە داناوە کە لە دەرەوەی سعودیەن کە تەمەنیان لە خوار 65 ساڵان بێت و دەبێت بەر لە دەرچوونیان لە وڵاتی خۆیان بەرەو سعودیە لانیکەم بە 72 کاژێر پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنایان ئەنجامدابێت.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق