خانمە هونەرمەندی سینەما و شانۆکار بەدیعەدارتاش، بڕیاریدا چی دیکە لەهیچ میدیایەك دەرنەکەوێت و چاوپێکەوتن نەکات.
ئەوهونەرمەندە لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لەو پەیامەدا نویسیوتەی، "سڵاوی خوای گه‌وره له‌هه‌موولاتان، به‌تایبه‌ت ڕۆژنامه‌نووس و په‌یامنێران له ته‌له‌فزیۆن و رۆژنامه و گۆڤاره‌كان، ماندوو نه‌بن و سه‌ركه‌وتووبن، ئازیزان له بۆنه‌و یاده‌كاندا به‌رده‌وام پەیوەندیم پێوە ده‌كرێت، داوای چاوپێكه‌وتنم لێده‌كه‌ن، هه‌ر ڕۆژه كه‌ناڵێك ده‌ست به‌ده‌رگامه‌وه ده‌نێت، من زۆر زۆر سوپاسیان ئه‌كه‌م و مه‌منونم كه هه‌میشه به هه‌موو بیروڕا جیاوازه‌كانه‌وه من به‌سه‌ر ئه‌كه‌نه‌وه شانازی پێوه ئه‌كه‌م، هه‌موو جاره‌كان موناقه‌شه‌ی زۆر ئه‌كه‌ین كه ئه‌ڵێم ناتوانم و پێم ناكرێت، بەڵام ئه‌وان لێناگه‌ڕێن و باوه‌ڕ ناكه‌ن".
لە درێژەی قسەکانیدا وتی "لێره‌وه هه‌مووان ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه تكایه بۆهیچ جۆره چاوپێكه‌وتن و بابه‌تێكی ئه‌كادیمی تێلم بۆنه‌كه‌ن، چونكه من له ئێستادا ته‌مه‌نم هه‌ڵكشاوه و زۆرجار باری ته‌ندرووستیم گونجاو نیه، تا ئه‌م ساته درێغیم نه‌كردوه و میوانداری هه‌موانم كردوه له ماڵه‌كه‌م، بەڵام چیدی داوای لێبوردن ئه‌كه‌م، ئه‌توانن لێره‌وه كۆی ئه‌رشیفی به‌رنامه‌كان و نووسینه‌كانم بخوێننه‌وه".
لە کۆتاییدا داوای کردووە کە به‌مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتن له‌بۆنه و یاده‌كاندا په‌یوه‌ندی پێوه نەکرێت.
بەدیعە عەبدوڵا حەسەن ساڵی ١٩٤٦ لە شاری سلێمانی لەدایكبووە، خانمە شانۆکارێکی کوردە، لە ١٩٦٨ وەک یەکەم ژنی کورد چووەتە بەغدا بەشی شانۆی لە پەمانگای ھونەرە جوانەکانی بەغدا خوێندووە کە هەر ئەمە بووەتە دەستپێکی کارە ھونەریەکانی، دوای تەواوکردنی پەیمانگا وەک مامۆستا لە بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی دامەزراوە، ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە گەشەسەندن و پەرەپێدانی شانۆ لە سلێمانی، لە ساڵی ١٩٨٠ کاتێک پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی سلێمانی دامەزرا بوو بەیەکەم مامۆستای پەیمانگاکە، لە ساڵی ٢٠٠٢ بووە بە سەرپەرشتیاری گشتی سەرجەم پەیمانگا ھونەریەکانی کوردستان، لە ساڵی ٢٠٠٥ لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە بە فەرمی نازناوی یەکەم ئافرەتی شانۆکاری کورد وەردەگرێت، لە بەردەم پارکی ئازادی شاری سلێمانیش پەیکەرێکی ڕێزلێنانی بۆ دروستکراوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق