له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
1
ده‌رچوونی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌یه‌كێتی‌و بڕیاری دروستكردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و دواتر كۆبوونه‌وه‌ی هه‌زاران كه‌س له‌ده‌وری بزوتنه‌وه‌كه، بوونه هۆی:
یه‌كه‌م: سه‌رهه‌ڵدانی ئومێدێكی گه‌وره به‌گۆڕانكاریی‌و خه‌ونی سبه‌ینێی باشتر.
دوه‌م: كردبوونه‌وه‌ی هه‌موو ناڕه‌زایخوازان‌و ئه‌وانه‌ی به‌شێوه حوكمڕانی پارتی‌و یه‌كێتی ڕازینه‌بوون له‌ده‌وری نه‌وشیروان مسته‌فا
سێیه‌م: سڵه‌مینه‌وه‌ی یه‌كێتی‌و پارتی له‌بزوتنه‌وه‌كه‌و كه‌وتنه‌خۆ.
له‌یه‌كه‌م به‌شدای هه‌ڵبژاردنا گۆڕان 25 كورسی هێنا، به‌ڵام هه‌رزوو به‌خزانی ئه‌ندام پارله‌مانێك‌و نه‌بونی په‌روه‌رده‌ی گۆڕانخوازی سه‌ره‌تای شكسته‌كه ده‌ركه‌وت.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هیچ په‌روه‌رده‌یه‌كی فكری سیاسی نه‌بوو، هه‌ركه‌س به‌بیروباوه‌ڕی خۆیه‌وه تێكه‌ڵی بزوتنه‌وه‌كه بووبوو، كه‌سیش نه‌بوو ئه‌و هه‌موو ده‌نگده‌رو خه‌ڵكه ساز‌و ئاماده‌بكات، بۆیه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریه‌وه، بوو به‌بزوتنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌گه‌نه كورسی‌و پله‌و پۆست، ڕوونتر بزوتنه‌وه‌كه بوو به‌په‌یژه بۆ سه‌ركه‌وتنی ده‌سته‌بژێرێكی كورسیخواز، نه‌ك ده‌سته بژێرێكی به‌رده‌بازی په‌ڕینه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌تاریكیه‌وه بۆ ڕوناكی، ئه‌مه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه كاك نه‌وشیروان مسته‌فا دركی پێكرد، به‌ڵام هیچ ده‌رچه‌یه‌كی دروست به‌خوێندنه‌وه‌ی سایكۆلۆژیای سیاسی كۆمه‌ڵی كورده‌واری به‌رده‌ست نه‌بوو.
2
من وه‌ك خۆم هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ترسی ئه‌و بارودۆخه‌م لێ‌نیشت، هه‌ڵبه‌ت یه‌كێكبووم له‌وانه‌ش هه‌ر له‌ده‌ستپێكی كاره‌كه‌وه، له‌گه‌ڵ گۆڕان به‌شداری گه‌ڕان بووم به‌دوی خه‌ونه ونبوه‌كه‌دا، به‌ڵام به‌رده‌وام سه‌رنج‌و تێبینی خۆم هه‌بووه، به‌نووسینیش هه‌موو ئه‌وانه‌م یان بڵاو كردوه‌ته‌وه، یان ڕاسته‌وخۆ بۆ كاك نه‌وشیروان مسته‌فاو هه‌روه‌ها كاك عوسمانی حاجی مه‌حمودم ناردووه كه ئه‌مه‌ی دوه‌میان هه‌ر له‌ساڵی 1991وه ناسیومه‌و زۆریش بڕوام به‌هه‌نگاوه‌كانی هه‌بووه، دۆستی نزیكی یه‌كیش بووینه.
بزوتنه‌وه‌كه له‌بری ببێته هۆیه‌ك بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵین‌و ئه‌وانه‌شی كه له‌گه‌ڵی نین‌و له‌ناو پارتی‌و یه‌كێتیدان‌و هه‌زاران بوون، بوو به‌گۆڕی ناشتنی خه‌ون‌و هیواو ئومێده‌كان، هه‌موو كاره‌كته‌ره سیاسیه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه ئاگاداری ئه‌و هه‌ڵوه‌رینه بوون، به‌ڵام ده‌رچه‌و ده‌رفه‌تی چاره‌سه‌ر كه‌مبوون، یان هه‌ر نه‌بوون، یاخود توانای دۆزینه‌وه‌یان نه‌بوو، ئێمه هه‌موو ئه‌م قسانه‌مان ڕاشكاوانه له‌ناو بزوتنه‌وه‌كه‌و له‌گه‌ڵ كاك نه‌وشیروان‌و كاك قادر‌و كاكه‌كانی تریش ده‌كرد، به‌ڵام چاره‌سه‌ر وونبوو، ده‌نا كاره‌كته‌ره‌كان به‌شی زۆریان له‌نمونه‌ی خه‌ڵكی باشبوون، كاك قادری حاجی عه‌لی یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی تۆڕێكی فراوانی په‌یوه‌ندی هه‌بوو، ئاگاداری هه‌موو كه‌ین‌و به‌ینێكی كوردستانی‌و عێراقی‌و هه‌رێمی بوو، هه‌ندێ زانیاری ده‌ستده‌كه‌وت زۆر ورد‌و نهێنی بوون، كه‌چی له‌ناو بزوتنه‌وه‌كه‌دا به‌رده‌وام تووشی ململانێ‌و ناكۆكی ده‌كراو ڕێگه‌ی دۆزینه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت‌و ده‌رچه‌ی لێده‌گیرا، بۆ ئه‌م قسانه‌م زانیاری وردم لایه، پێویست ناكات لێره‌دا بڵاوی بكه‌مه‌وه.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه شۆڤاره‌كان، یان كورسیخوازه‌كان، یاخود ئه‌مانه‌و خه‌ڵكی تریش كه‌وتنه بنكۆڵی بزوتنه‌وه‌كه‌و به‌وه‌ش نه‌وه‌ستان، كێشه‌و گرفتیان برده هه‌ڕه‌می بزوتنه‌وه‌كه‌وه، كێشه‌كانی نێوان كاك نه‌وشیروان‌و هاوڕێكانی تری كاك قادر‌و كاك عوسمان‌و ئه‌وانی تر كه هه‌میشه نه‌یارانی بزوتنه‌وه‌كه‌ی خه‌نی ده‌كرد، له‌كڕین‌و كه‌ویكردنی خه‌ڵكیش مه‌پرسه، ئێمه‌و مانان تا بۆمان كرا هه‌وڵماندا ئه‌و كێشانه كه‌مبنه‌وه، نامه‌كانم ده‌شێت له‌ئه‌رشیفی كاك نه‌وشیروان‌و كاك عوسمانیش مابن، به‌ڵام لاینی دیكه توانا‌و هێزی زیاتریان خستبوه‌گه‌ڕ، له‌ناو بزوتنه‌وه‌كه‌ش خه‌ڵك هه‌بوون ده‌یانووت با كۆنه یه‌كێتیه‌كان، مه‌به‌ستیان ڕاسته‌وخۆ "قادری حاجی عه‌لی‌و عوسمانی حاجی مه‌حمودو هاوڕێكانیان بوو" بڕۆن خۆ گورگ نامانخوات، من كاتی خۆی به‌نووسین وه‌ڵامی ئه‌مه‌شم داوه‌ته‌وه.
ئیتر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێشئه‌وه‌ی سه‌رپێ بكه‌وێ‌و بكه‌وێته گانگۆڵه‌ی سیاسی درایه به‌رده‌ستڕێژی گوله‌ی نێوخۆیی‌و ده‌ره‌كی‌و به‌و ده‌رده‌چوو كه چوو.
3
هه‌موومان خۆشخه‌یاڵی ئه‌وه‌بووین ئه‌مجاره 25 كورسی هات، داهاتوو ده‌بێته 30و ئیتر به‌ره‌به‌ره بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌بێته حكومه‌ت‌و خه‌ونی كوردی باشور به‌دیدێنێت‌و دیاره كابانی ماڵیش موچه‌ی ده‌بێ، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و كورسیخوازه‌كانی نێو ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه هه‌رزوو چوونه حكومه‌تێكه‌وه كه دواتر موچه‌ی هاوسه‌ری كابه‌نه‌كانی ماڵیشی بڕی، بزوتنه‌وه‌كه‌ش هه‌ڵبژاردن دوای هه‌ڵبژاردن كه‌وته هه‌ڵوه‌رین به‌ڕاده‌یه‌ك ئێستا ترسی ئه‌وه‌یه نه‌توانێ یه‌ك له‌پێنجی كورسیه‌كانی هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌می بێنێته‌وه‌و نه‌یاره سه‌رسه‌خته‌كانی جارانیشی بۆ ته‌ڵفیسی ده‌ڵێن كورسیش نه‌هێنێ ئێمه پشتی تێناكه‌ین!!
له‌ڕاستیدا من له‌م وتاره كورته‌دا نامه‌وێ زۆر بابه‌ت‌و گفتوگۆ‌و سه‌رنج هه‌یه باسی بكه‌م، به‌ڵام پێمخۆشه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خۆی یه‌ك پرسیار له‌خۆی بكات، بۆ له‌و سه‌ره‌تایه‌وه گه‌یشتنه ئه‌م شوێنه، ئه‌مه‌ش هه‌رنا بۆ ئه‌وه‌ی د‌رك به‌كه‌موكوڕیه‌كان بكه‌ن‌و هه‌ڵوه‌سته‌بكه‌ن، ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌قسه‌ی خه‌مخۆرو دۆسته هه‌قیقیه‌كانی بكردایه ئێستا له‌دۆخێكی جیاوازدابوو.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق