پێنج شەممە چی روودەدات؟

ليست هناك تعليقات


كوردستان ئەحمد
-
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و دیسكی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاو ژووری توێژینەوەی وردی چاودێری پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا لە برۆكسل لە چوارچێوەی چاودێری وردی دۆخی عێراق و هەرێمی كوردستاندا بە هاوپێچ لەگەڵ ئاڵۆزیەكانی عێراق و ناكۆكیە سەربازییەكانی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا، بەوردی چاودێری دۆخی هەرێمی كوردستان دەكەن و رۆژی پێنج شەممەش لە لایەن پلاسخاردەوە پەیامی روون و ئاشكرای هەموو ئەولایەنانە بە كورد دەدات، كە پەیامێكی سیاسی گرنگە لەسەر ئاستی باڵای هەرێمی كوردستان و ناوچەكەوجیهان.

سەردانەكەس سەرۆك نێچیرڤان بارزانی ئاوێكی بەوئاگرەدا كرد كە چەند رۆژی رابردوو پلاسخارد پشكۆی خستە ژێر لە كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی ئاسایش، بەڵام ئەوە بەس نییە بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان لەومەترسییە گەورەیە رزگار بكات كە بەهۆی ئاڵۆزییە ناوخۆیەكان و دەرەكیەكان و فشارە نێودەوڵەتیەكانەوە لەسەری دروست بووە.

یڤا ماریا، پرۆفیسۆری یاسایی دەستووری سویسرا ، بۆبەراوردکاری، و سەرۆکی یونسکۆ بۆ دیموکراسی و مافی مرۆڤ، هاوبەڕێوەبەری پەیمانگای فیدراڵیزم لەزانکۆی فریبۆرگ لە سویسرام لە هەولێری پایتەخت بینی، گفتوگۆیەكی چڕمان لەبارەی دۆخی هەرێمی كوردستان و ئامادەكارییەكان و پلانە نوێكان بۆهەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان كرد، ئەونیگەرانیەكی گەورەی بە دەموو چاوەوە دەبینرا، لەگەڵ ئەوەشدا 

پڕۆژەیەكی گەورەی لەبەردەستدایە بۆ چاودێریوردی دۆخی هەرێمی كوردستان و ناو براو هەمان كات لەگەڵ لیژنەیەكی باڵای پەرلەمانی كوردستان سەبارەت بەهەڵبژاردنەكان كۆبوونەوەی كردبوو كە نوێنەری هەمووپێكهاتەكانی عێراقی تێدابوو.

بەباشی دەزانم هەر لەو بارەیەوە بابەتێكی دیكەش بدركێنم، كە لە ماوەی رابردوودا بە چاودێری وردی چەندفلتەریدا راپۆرتی ورد و شیكاری ئەنجوومەنی ئاسایشمبینی كە چۆن باسی دۆخی هەرێمی كوردستانی كردبووبە تایبەتی لە دوای ئەوەی كە ئاڵۆزیەكانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان رووبدات، بینیم كە پڕە لەو نیگەرانییەراستی و جدیانەی كە دەربارەی دۆخی هەرێمی كوردستان نوسراوە بە تایبەتی بەكارهێنانی چەمكی ناوچەی زەرد و سەوز ئەوەش مەترسیەكی گەورە بوو كەمن بینیبێتم.

پێمخۆشە ئەو زانیاریانەشتان پێبڵێم كە هەر لەم ماوەیەدا لەگەڵ بەرپرسێكی زۆر باڵای هەرێمی كوردستان كۆبوومەوە و چەند گفتوگۆیەكی وردمان دەربارەی دۆخی هەرێمی كوردستان كرد كە قسەكانی هیچ دوور نەبوون لە قسەكانی پلاسخارد و بگرە زیاتریش بوون.

كۆی گشتی هاوكێشەكە پێمان دەڵێت كە دۆخەكە ناخۆشە، ئەوە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش نەیشاردوەتەوە كە بەڕاستی دۆخەكە بەو شێوەیەیە، كە لەناوەوە سەیری هاوكێشەكە دەكەیت دەبینیت كە بەڕاستی ئاڵۆزیەكان وردن، بەڵام كە لە دەرەوە دەڕوانیتە تەواوی هاوكێشەكە دەبینیت كە بەڵێ بەراستی بابەتێك هەیە كەهەر لە سەرۆكی حكومەتەوە تا ئۆپۆزسیۆن و دۆست و دوژمن هەست بە ئاڵۆزیەكی گەورە دەكەن لە هەرێمی كوردستاندا كە تەنها لە سێ خاڵدا یەك دەگرنەوە

یەكەم: ئاڵۆزییە ئابووری و سیاسیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق

دووەم: خراپی دۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و مافی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین و خراپی دۆخی دارای و ناكۆكی نێوان لایەنەكان و پرتەپرتی پۆپۆلیستیانەی هەندێك لایەن

سێیەم: هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان

ئەم سێ پرسە زۆر كاریگەری گەورەیان لەسەر لەكەداركردنی سومعەی نێودەوڵەتی هەرێمی كوردستان كردووە، بەجۆرێك كە ئیدی گەیشتوەتە ئاستێكی باڵا، ئەوە بەڕەچاوكردنی هەموو ئەو كارە باش و گرنگانەی كەهەرێمی كوردستان كردوویەتی لە ماوەی رابردوودا وەك حكومەت لە چارەسەر كردن و دروستكردنی پڕۆژە و بونیادنانی كاری ستراتیژی گەورە

پێنچ شەممە چی روودەدات؟

پلاسخارد لە تویتەر نوسیوەتی رۆژی پێنج شەممە لەگەڵ كەسی یەكەمی هەموو حزبەكان كۆدەبمەوە، كە بەپێی زانیاریەكانی من سەرۆك بارزانی بەشداری ئەوكۆبوونەوەیە ناكات و كەسێكی دیكە وەك نوێنەر و سەرۆكی كۆبوونەوەكە بۆ لایەنی پارتی دەچێت،

دوور نییە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی وەك جێگری سەرۆك بچێت یاخود فازڵ میرانی بەشداری كۆبوونەوەكە بكات.

پلاسخارد وەك جارەكانی دیكە نابێت لەم كۆبوونەوەیەدا، بەڵكو بەناوی نوێنەرایەتی تەواوی جیهانەوە داوا لەهەرێمی كوردستان دەكات لەماوەیەكی دیاریكراودا ئەوگرفتانە چارەسەر بكات كە لە سەرەوە بە سێ خاڵئاماژەمان پێكرد، لە هەمووی گرنگتر پرسیهەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستانە كە دەبێت لە كات و شوێنی خۆیدا بە میكانیزمێكی سەركەوتوانەئەنجامبدرێت، ئەوەندەی من بزانم كە بەڵێ پلاسخاردسورە لەسەر ئەوەی گرەوی خۆی بباتەوە و هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستانیش وەك عێراقئەنجامبدرێت لە ئەگەری نەكردنیدا ئەوە مەترسیەكیگەورە بۆ هەرێمی كوردستان دروست دەبێت كەپێیدەگوترێت ئاڵۆزی سیاسیی .

هەر لەگەڵ ئەوەشدا پلاسخارد زەمەنێكی كاتی بۆچارەسەری گرفتەكان دەخاتە بەردەم هەرێمی كوردستانچونكە ئیدی دۆخەكە هێندە كاتی بەدەستەوە نەماوە و پێویستی بە گۆرانكاری گەورە هەیە لە رێكخستنەوەیسیستمەكاندا.

پلاسخار چی دەوێت؟

پلاسخارد دەیەوێت قەوارەی سیاسی و سەربازی و ئابوری هەرێمی كوردستان بە تۆكمەی لە چوار چێوەی عێراقێكی فیدراڵدا بە بەهێزی بە بەدەستێنانی مافەكانی خۆی بمێنێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بتوانێت هەمووگرفتەكانی خۆی لەنێوخۆدا چارەسەر بكات.

بۆچی پلاسخارد ئەم كارە دەكات؟

هەموو ئەو هاوكێشە و قسانەی باس لەوەدەكەن كەهەرێمی كوردستان وەك قەوارەیەكی سیاسی لەناودەچێت و نامێنێت درۆی شاخداری ئۆپۆزسیۆنی پۆپۆلیستانەی میدیا زەردەكانی باشوری كوردستانە، ئەوە دوور دوورە لە راستییەوە چونكە هەرێمی كوردستان دەبێت بەم شێوەیە بمێنێتەوە و ئامادەكاری بۆ كاریگەورەتر بكات، كە بریتییە لە ئاڵۆزیە نوێیەكانی سوریا و ئێران و تەنانەت ئۆكرانیا و چەندین پرسی دیكەش.

ئێستا ئەوەی گرنگە چارەسەر كردنی سێ گرفتی سەرەكییە لە هەرێمی كوردستان كەببێتە ئەولەویەتی كاری سەرەكی تەواوی حزبە سیاسیەكان و حكومەتی هەرێمی كوردستان كە بریتین لە 

یەكەم: ئەنجامدانی هەڵژاردن لەكاتی خۆیدا بەمیكانیزمێكی سەركەوتوانە

دووەم: چارەسەر كردنی گرفتەكانی عێراق و ئاڵۆزیەكانی نێوانیان

سێیەم: چارەسەركردنی گرفتە ناوخۆییەكان

لەراستیدا ئەم سێ كارە لە خزمەتی بەهێزبوون و گەورەبوونی قەوارەی سیاسی هەرێمی كوردستانە و دەبێت ئەو راستییە بزانرێت كە هەرێمی كوردستان زۆرپێویستی بە چارەسەر كردنی ئەو كێشانەیە و دەبێت بەشێوەیەكی یاسایی تەواوی پرسەكان چارەسەر بكرێن، ئەوە خواستی نەتەوە یەكگرتوەكان و ئەمریكا و بەڕتانیایە.

ناكرێت لە پێناو ئاڵۆزیەكی بچكۆلەدا كۆمەڵێك دەستكەوتی گەورە لەدەستبدەیت، یەكڕیزی و یەكدەنگی زەمانی مانەوە و بەهێزی گەلی كوردە لە چوار چێوەی ئەوقەوارە سیاسییە گەورەی كە ئێستا وەك دەوڵەت مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت.

لەپاش هەڵبژاردنەكان هەرێمی كوردستان دەچێتە قۆناغێكی سیاسی و ئابووری نوێوە كە زۆر گرنگە بۆهەموو جیهان، چونكە لەلایەك ئەوروپا بە شوێن جێگرەوەی گاز و غازی رووسیا دا دەگەڕێت لە لایەكی دیكەش ئیسرائیل سەرقاڵی پرۆژەی ئاشتی ئەبراهامە كەناوچەكە بەرەو سەقامگیری گەورە دەبات .

هەرێمی كوردستان نابێت ئەو دەسكەوتە گەورانە لەدەستبدات بەهۆی ئاڵۆزی و چەندگرفتێكی بچكۆلەوە كەشایەنی باسكردن نییە بەڵام میدیا و پەیج و دەمشڕە نێوخۆییەكان گەورەییان كردووە.

ئێستا پێنج شەممە دەرگایەكی مەزن بەرووی هەرێمی كوردستاندا دەكرێتەوە كە ئەویش دروستكردنی هاوپەیمانیەتیەكی جیهانی و پشتیوانیەكی نێودەوڵەتیە لەگەڵ ئاشتەوای نیشتیمانی لەنێوان لایەنە كوردییەكاندا ئەوەش هەرێمی كوردستان بەهێزتر دەكات و دەتوانێت ئامادەكاریی گەورە بكات بۆ ئەوەی رووبەرووی ئاڵنگاریە جیهانیەكان ببتەوە و ئەو گرفتانەش چارەسەر بكات كەهەرێمی كوردستان دەخاتە مەترسییەوە.

ئایندە لەبەردەم هەموو كورد رۆشنە، پێویستی بەكۆنگرەیەكی نیشتیمانی و یەكڕیزی و یەك دەنگی و یەك ئیرادەی گەلی كوردە خۆ ئەگەر ئەو كێشانە چارەسەرنەكرێن ئەوا هەرێمی كوردستان لاوازتر دەبێت بەڵام ئەگەر بەرەو چارەسەری بڕۆن ئەوا هەرێمی كوردستانبەهێزتر دەبێت.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif