رێبەرى رەوتى سەدر سێ درووشم دیاریی دەکات بۆ ئەوەى بەر لە نوێژى هەینى لەلایەن گوتارخوێنى مزگەوتەکانەوە بگوترێنەوە. درووشمەکان تایبەتن بە "رێگریى لە ئاساییکردنەوەى پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل."
رۆژی دووشەممە 23ـى ئایارى 2022، موقتەدا سەدر، رێبەرى رەوتى سەدر لە نووسراوێکدا داواى لە وتارخوێنى مزگەوتەکان کردووە کە بەر لە نوێژى هەینى سێ درووشم بڵێنەوە و ئەوەى بە بەرژەوەندى هەمووان لە قەڵەمداوە.
دروشمەکانی سەدر بریتین لە، "نەخێر، نەخێر بۆ ئیسرائیل. نەخێر، نەخێر بۆ ئاساییکردنەوە. نەخێر، نەخێر بۆ داگیرکار." موقتەدا سەدر داوای لە گوتارخوێنانى نوێژى هەینى کردووە پابەندبن بەو رێنماییەوە.
ئەو رێنماییەى موقتەدا سەدر هاوکاتە لەگەڵ تاوتوێکردنى پێشنیازەیاساى قەدەخەکردنی ئاساییکردنەوە و دامەزراندنی پەیوەندیی لەگەڵ ئیسرائیل لە پەرلەمانى عێراق کە لەلایەن رەوتى سەدرەوە پێشکێشکراوە.
پێشنیازەیاساکە رێگریى لە هەموو جۆرە پەیوەندییەک دەکات کە عێراق و هاووڵاتییانى لەگەڵ دەوڵەتى ئیسرائیل و کۆمپانیاکانى ببەسترێت.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق