گوتارو ئاراسته‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كان

ليست هناك تعليقات



ڕه‌ئوف محه‌مه‌د ئالانی‌ - شارەزایی پەروەردەیی
-
له‌سه‌ر گوتاری‌ په‌روه‌رده‌، كه‌م وتراوه‌و له‌ نوسینیشدا زۆر هه‌ژارین و سه‌رچاوه‌مان نیه‌ یان زۆر كه‌مه‌، كه‌ لایه‌نێكی‌ گرنگ و پڕ بایه‌خه‌، له‌ كایه‌كانی‌ ژیان، بۆ هه‌موو سێكته‌رو به‌شه‌كانی‌ ، گوتار پێویسته‌، زۆر كه‌س به‌ به‌ردی‌ بناغه‌ی‌ داده‌نێن، به‌پێی‌ هه‌ر لایه‌ن و به‌شێك، به‌ جیاكاری‌، گوتار له‌پرسه‌ سیاسی‌ و ئابوری‌ و كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كاندا، ده‌بێته‌ هه‌وێنی‌ به‌ ئاكام و ئامانج گه‌یشتن، به‌لاَم گوتاری‌ په‌روه‌رده‌یی‌ له‌هه‌موو ئه‌وانیتر زیاتر و زۆرتر پێویستی‌ به‌ پلان و به‌رنامه‌و خستنه‌ڕوو هه‌یه‌، دیاره‌ هه‌موو پلانێك بۆ كات و ماوه‌یه‌كی‌ دیاریكراوه‌، جا ئه‌گه‌ر نزیك مه‌ودا یان دوور مه‌ودا بێت، سالاَنه‌ پێویسته‌ لیژنه‌ی‌ دیاریكراو له‌ بواره‌كانی‌ پڕۆگرام و شێوازه‌كان و ئاراسته‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كان دابنرێن، تا ئاستی‌ گه‌شه‌كردنی‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌ له‌ جیهان و گۆڕانكاریه‌كان و پێداویستیه‌كان ڕه‌چاو بكرێن و هه‌نگاوه‌كان له‌گه‌ڵ بارودۆخ و گۆڕانكاریه‌كان بگونجێن.

ئه‌وه‌ی‌ بۆته‌ له‌مپه‌ری‌ دروستكردنی‌ گوتاری‌ په‌روه‌رده‌یی‌ ، هۆكار زۆرن، سه‌ره‌كیترینیان، ئه‌وه‌یه‌ له‌ وولاَته‌ پاشكه‌وتووه‌كان ، هه‌وێنی‌ دابینكردنی‌ سه‌رجه‌م گوتاره‌كانی‌ ژیان، له‌ گوتاری‌ ڕامیارییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ده‌گرن، به‌لاَم له‌ وولاَته‌ پیچشه‌نگ و پێشكه‌وتووه‌كان، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، په‌روه‌رده‌ ده‌بێته‌ هوێن و ئاوێنه‌ی‌ بینینی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش و ڕوون بۆ كایه‌كانی‌ تری‌ ژیان، ئێمه‌ش به‌هۆكارگه‌لێك مه‌حكومین به‌ هۆكاری‌ یه‌كه‌م و نه‌مانتوانیوه‌، ده‌رچه‌یه‌ك بدۆزینه‌وه‌و بگه‌ینه‌ ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ی‌ تیشكی‌ ئومێدی‌ به‌دیهێنانی‌ گوتاری‌ په‌روه‌رده‌یی‌ بونیاد بنێین.

هه‌نگاوه‌كانی‌ به‌كارهێنانی‌ گوتاری‌ په‌روه‌رده‌یی:

چه‌ند هه‌نگاوێكی‌ گرنگ و پێویست هه‌ن، كه‌ له‌سه‌ر لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی‌ بواری‌ په‌روه‌رده‌ یه‌، به‌ووردی‌ ڕه‌چاویان بكه‌ن ئه‌وانیش ئه‌مانه‌ن:

1- دانانی‌ كه‌سانی‌ شاره‌زاو پسپۆڕ له‌بواره‌ جیاوازه‌كانی‌ په‌روه‌رده‌

ئه‌م هه‌نگاوه‌ ده‌ستپێكی‌ پلانێكی‌ زانستی‌ گرنگه‌ بۆ دیاریكردنی‌ خه‌وش و ناڕێكی‌ و گرفته‌كانی‌ پرۆسه‌كه‌ و ده‌سنیشانكردنیان، كه‌ هه‌نگاوه‌كانی‌ له‌ كۆڕبه‌ندو سیمینارو ۆركشۆپ ، ده‌ست پێده‌كات و له‌ناو ئه‌و به‌شانه‌ باشترین پلانكار ده‌ستنیشان ده‌كرێت و هه‌نگاوه‌كانی‌ دواتر ده‌خرێنه‌ بواری‌ پڕاكتیزه‌كردنه‌وه‌(جێبه‌جێ بوون).

2- دروستكردنی‌ لیژنه‌ی‌ جیاواز و تایبه‌تمه‌ند

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ هه‌نگاوی‌ خاڵی‌ یه‌كه‌م، كه‌وته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردن، پێویسته‌ لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان و جیابكرێنه‌وه‌ و تا ده‌ستبكرێت به‌ داڕشتنی‌ به‌رنامه‌و دانانی‌ پلانی‌ گشتگیر بۆ ئه‌م بوارانه‌:

أ‌- بواری‌ ده‌روونی‌ (سایكلۆجی‌)

ب‌- بواری‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ ( سۆسۆلۆجی‌)

ت‌- بواری‌ زانستی‌

پ‌- بواری‌ پرۆگرامه‌كان

ج‌- بواری‌ ئه‌زمونی‌ (جێبه‌جێكردن)

ح‌- بواری‌ هه‌ڵسه‌نگاندن







3- دانانی‌ پلانی‌ گونجاوو زانسستی‌

پلاندانان نه‌خشه‌ڕێگه‌ی‌ هه‌موو بواره‌ دیاریكراوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌یه‌، له‌پێناو گه‌یشتن به‌ گوتارێكی‌ په‌روه‌رده‌یی هه‌مه‌ لایه‌ن ، كه‌ ئامانجی‌ پێشخستن و سه‌رخستنی‌ ئه‌و گوتاره‌ ڕوون و ڕه‌وانه‌یه‌، كه‌ كاری‌ بۆده‌كرێت.

4-جێبه‌جێكردنی‌ پلان و خستنه‌ بواری‌ پڕاكتیكی‌

پلان كاتێك ده‌زانرێت، ئاسته‌كه‌ی‌ چۆنه‌، له‌چه‌ندێتی‌ و چۆنێتی‌، كه‌ كاری‌ له‌سه‌ر ده‌كرێت، ئه‌وه‌ی‌ گرنگه‌ بۆ بواری‌ گوتاری‌ په‌روه‌رده‌یی‌، هه‌نگاوه‌كانی‌ ده‌بێت زۆر وورد بێت، یه‌كێك له‌كاره‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی‌ ئه‌نجامدانی‌ پلانكه‌ و خستنه‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌، ده‌بێت هه‌موو كارێك سه‌ره‌تا چه‌ند نمونه‌یه‌ك وه‌ربگیرێت، و بۆماوه‌ی‌ ساڵێك به‌ ووردی‌ بخرێته‌ ژێر چاودێری‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌، كاتێ‌ ده‌ركه‌وت پلانه‌كه‌، سه‌ركه‌وتووه‌، ده‌خرێته‌ ناو پرۆسه‌ی‌ گشتگیری‌ و هه‌موو په‌روه‌رده‌كان و شاره‌كان ده‌گرێته‌وه‌.

5-چاودێریكردن و هه‌ڵسه‌نگاندن

یه‌كێك له‌و هه‌نگاوه‌ گرنگانه‌ی‌ كه‌ كاری‌ له‌سه‌ر ده‌كرێت، پاش ئه‌وه‌ی‌ گوتاره‌كه‌ په‌سه‌ندكرا، پێویستی‌ به‌ چاودێریكردنی‌ به‌رده‌وام هه‌یه‌، ئه‌ویش له‌لایه‌ن كه‌سانی‌ شاره‌زاو پسپۆڕ ده‌بێت، نه‌ك دانانی‌ چه‌ند كه‌سێك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌

گه‌لی‌ كورد به‌هۆكاری‌ نه‌بوونی‌ دامه‌زراوه‌یی‌ گرنگی‌ ده‌وڵه‌تداری‌ و بوونی‌ سته‌می‌ داگیركاری‌ و دوژمنایه‌تی‌ ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌، فاكته‌رێكی‌ دیاره‌ كه‌ نوتوانراوه‌، وه‌ك نه‌ته‌وه‌كانی‌ تر ببینه‌ خاوه‌ن گوتارێكی‌ په‌روه‌رده‌یی‌ هاوچه‌رخ، له‌گه‌ڵ بوونی‌ ئه‌و هۆكاره‌ گرنگ و سه‌ره‌كییه‌، به‌لاَم ناكرێ‌ پاڵ بده‌ینه‌وه‌ و هیچ نه‌كه‌ین، ده‌كرێ‌ ئه‌وه‌ وه‌ك نه‌ته‌وه‌، سه‌یر بكه‌ین كه‌ بێبه‌شكراوین و نه‌مانتوانیوه‌ هه‌نگاوی‌ باش له‌بواره‌كه‌دا بنێین، به‌لاَم ده‌كرا له‌و به‌شه‌ی‌ ناوی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراقه‌، دوای‌ سی و یه‌ك ساڵ، كاری‌ زۆر باشتر و گرنگتر و هه‌نگاوی‌ دیاتر بنرایه‌، بۆ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌، هه‌روه‌ها ده‌كرا بنچینه‌و بناغه‌یه‌كی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ بۆ گوتاری‌ په‌روه‌رده‌ یخرایه‌ته‌ ناو كایه‌كه‌و له‌ ئه‌نجام و داهاتووشدا، پارچه‌و به‌شه‌كانی‌ تری‌ كوردستان، سودیان لێ ببینیایه‌، ئه‌وه‌ی‌ من ده‌یبینم و تێبینیم كردوه‌، نه‌ك نه‌توانراوه‌، ئه‌و هه‌نگاوه‌ بنرێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ پێویستی‌ زۆری‌ به‌ چاره‌سه‌رو جێگرتنه‌وه‌ی‌ پلانكاری‌ باشترو سه‌ركه‌وتووتر هه‌یه‌.

ئه‌وه‌ی‌ له‌ دابینكردن و دروستكردنی‌ گوتاری‌ په‌روه‌رده‌یی‌ ڕۆڵ ده‌گێڕێ‌، متمانه‌ به‌خۆبوونه‌، كه‌ ده‌بێته‌ ئومێدی‌ ده‌ستپێكردنی‌ هه‌ر هه‌نگاوێك، له‌خۆڕا نیه‌، نوسه‌رو شاعیری‌ به‌ریتانی‌ (سمۆیل جۆنسۆن)ده‌ڵێ‌: متمانه‌ به‌خۆبوون، یه‌كه‌م پێویستییه‌، بۆئه‌نجامدانی‌.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif