فارس نەورۆڵی
لەم ماوەیەدا دوو کەسایەتی دیاری سیاسی و ئەکادیمی، لە دوو جیهانبینی جیاواز دوو هۆشدارییان بە هەرێمی کوردستاندا، ئەوانیش (پلاسخارت) نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان و (د . صادقی زیبا کەلام) ئەکادیمیست و مامۆستای زانکۆ لە ئێران.
مەبەستمە قسە لەسەر قسەکانی زیبای کەلام بکەم، بە تایبەتی تا ئەو شوێنەی لەسەر پەروەردە و وەبارهێنان و جیلی نوێیە، هەر چەندە قسەکانی بەڕێز (زیبای کەلام) نوێ نیە! چونکە پێشتر لە ناو کوردستان خەڵکی دیکەی دڵسۆز و واقیعبین قسەیان لەسەر ئەم کایەیە و قەیرانەکانی کردووە، بەڵام شوێن و کاتی زیبای کەلام جێگایەکی گرنگ بوو. قسەکانی زیبای کەلام هەر کۆدێکی هەبێت حەقیقەتێکی تاڵی پێوتین، پێش ئەوەش بە ئێمە بڵێ کەوتنی وڵاتەکەی خۆی لەم کایەدا ڕاگەیاند و ئەگەر هەڵە نەبم، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەمووی لە قەیرانی قوڵی پەروەردەدایەبۆیەئەم هەمونادادی وستەمکارییەبەرهەم دەهێنێ!
قسەکانی (زیبای کەلام) لەسەر پەروەردە گەورەتر بوو لە قوتابخانە، بەڵکو لە ئاستی کۆمەڵگا لە ئاستی نەتەوە دەیەوێ بە هۆشمان بێنێتەوە! هەرچەندە داگیرکەر شەڕێکی بەردەوامی پەروەردەیی و کلتوری دژی کورد بەڕێوەدەبات، بەڵام کۆمەڵگای کوردستان چوار ناوەندی پەروەردەکردنی هەیە بە چوار ئاراستەی جیاواز، کە بریتین لە: (خێزان، قوتابخانە، مزگەوت و حیزب ). ئەگەر واقعی قسەی لەسەر بکەین هەر چوار ناوەندەکە پەرێشانن و لە قەیرانیێکی قوڵدان
بۆیە نەمان توانیوە کارەکتەر دروست بکەین و کۆمەڵگایەکی تەندروست بەرهەم بهێنین، چونکە پەروەردە واتە بینا کردنی تاک، تا مرۆڤ بینا نەکەین هیچ بینایەک بەرگەی لەرینێک ناگرێت! تاکێکی نوێ دروست بکەین کە بەستەڵەک و دۆگما بەجێ بهێڵێت. ئاوێتەی واقیعی ئێستا و نەوەی ئێستا ببێت و داهاتوی خۆی بەرجەستە بکات، ئەمەش بۆ گەڕانەوە بۆ مێژوو. هەنگاونان لەسەر ئەو بنەمایەی (زیبای کەلام) ئەمەی گوت بە سەرۆک (مەسعود بارزانی) و (سەرۆک نێچیرڤان بارزانی) کە گەڕانەوە بۆ میراتی بارزان و ناساندنی بەڕۆحی نەوەی نوێ دەبێتە ڕاستکردنەوە و بەهێز بوون. لە ڕاستیدا قوتابخانەی بارزان کۆمەڵێک پرنسیپی گرنگ و جدی هەیە ئێمە بتوانین دوو لەوپرنسیپانە زیندوو بکەینەوە و بیکەینە کردار، زۆرێک لە کێشەکانمان چارەسەر دەبن. ئەو دوو پرنسیپەش (دادپەروەری و ژینگەدۆستی)یە،(زیبای کەلام ) لەپەنجەرە کەوە بۆ ئەم دوو پرنسیپە دەگەڕێت کە هەردوپرنسیپە کە بەرهەمی پەر وەردەی دروستن .
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق