ئۆكرانیا دوایین ئاماره‌كانی جه‌نگی بڵاوكرده‌وه‌

ليست هناك تعليقات


وه‌زاره‌تی به‌رگری ئۆكرانیا‌ رایگه‌یاند، ماوه‌ی 113 (سه‌د و سیازده‌) رۆژی ته‌واوه‌ هێزه‌كانیان له‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سوپای مۆسكۆدان و توانیویانه‌ 1.449 (هه‌زار و چوارسه‌د و چل و نۆ) تانك، 3.545 (سێ هه‌زار و پێنجسه‌د و چل و پێنج) زرێپۆش تێكبشكێنن و 213 (دوسه‌د و سیازده‌) فڕۆكه‌ی جه‌نگی و 179 (سه‌د و حه‌فتا و نۆ) هێلیكۆپته‌ر بخه‌نه‌ خواره‌وه‌.

له‌ 24ی (شوبات/2)ی 2022 تا ئه‌مڕۆ توانیویانه‌ 32.950 (سی و دو هه‌زار و نۆسه‌د و په‌نجا) سه‌ربازی سوپای روسیا بكوژن.

تۆڕی هه‌واڵی The Kyiv Independent له‌ زاری وه‌زاره‌تی به‌رگری ئۆكرانیاوه‌ بڵاویكرده‌وه‌، له‌ میانه‌ی روبه‌ڕوبونه‌وه‌كانی نێوان هێزه‌كانی روسیا و وڵاته‌كه‌یان، له‌ 24ی (شوبات/2)ی 2022 تا ئه‌مڕۆ توانیویانه‌ 32.950 (سی و دو هه‌زار و نۆسه‌د و په‌نجا) سه‌ربازی سوپای روسیا بكوژن.

233 (دوسه‌د و سی و سێ) ئۆتۆمبێلی موشه‌ك هاوێژ و 729 (حه‌وتسه‌د و بیس و نۆ) تۆپهاوێژ تێكبشكێنن

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، له‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌كانیاندا توانیویانه‌ 1.449 (هه‌زار و چوارسه‌د و چل و نۆ) تانك، 3.545 (سێ هه‌زار و پێنجسه‌د و چل و پێنج) زرێپۆش، 233 (دوسه‌د و سی و سێ) ئۆتۆمبێلی موشه‌ك هاوێژ و 729 (حه‌وتسه‌د و بیست و نۆ) تۆپهاوێژ تێكبشكێنن.

591 (پێنجسه‌د و نه‌وه‌د و یه‌ك) فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وان، و 179 (سه‌د و حه‌فتا و نۆ) هێلیكۆپته‌ریان خستوه‌ته‌ خواره‌وه‌

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، 97 (نه‌وه‌د و حه‌وت) سیستمی دژه‌ فڕۆكه‌، 2.494 (دو هه‌زار چوارسه‌د و چل و نۆ) ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و هه‌روه‌ها، 591 (پێنجسه‌د و نه‌وه‌د و یه‌ك) فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وان، و 179 (سه‌د و حه‌فتا و نۆ) هێلیكۆپته‌ریان خستوه‌ته‌ خواره‌وه‌.






ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif