هۆشمەند عەتا
- مامۆستای زانكۆ
-
جارێك لای دکتۆر بەرهەم بوین وەک دەرچوانی تواناسازی، قسەی زۆر کرا دەربارەی پڕۆژەکەو گرنگیەکەی بۆکوردستان لە داهاتوودا، پاشان سودمەندانی تواناسازی باسی لەمپەرەکانیان کرد لە وەزارەت و لە ناو زانکۆکان کە موحارەبە دەکرێن بە شێوازی جۆراوجۆر، ئەویش وتی برادەرینە زۆر ئاساییە منیش توشی گرفت بووم لە ناو حیزبەکەی خۆم بەم جۆرە گێڕایەوە وەک خۆی دەینوسمەوە:
" مام جەلال پێی وتم برادەرانی مەکتەبی سیاسی گلەیی و ڕەخنەی زۆریان لێت هەیە، منیش وتم لە کۆبونوەوەی مەکتەبی سیاسی گوێیان لێ ئەگرم و وەڵم ئەدەمەوە.... کۆبونەوە کرا زۆربەی ئەندامان دژی پڕۆسەی تواناسازی بون، بیانویان زۆربوو، بەڵام بەهێزترینیان ئەوەبوو کە وتیان تۆ خەڵکانێک ئەنێریتە دەرەوە کە یەکێتی نین و ئیسلامین ئەمە هەڵەیە..... منیش وەڵامم دانەوە بەم جۆرە:
پڕۆسەکە بە خاڵبەندیە هیوادارم کادرانی خۆمان لەوێ کێبەڕکێ بکەن، پاشان ئەگەر کەسێک خاڵی زیاتربوو دیارە ئەو گونجاوترە چونکە ئەم دەرفەتە بۆ باشرینەکانە. دواییش ئەی باشە خەڵکی ئیسلامی و نایەکێتی خەڵکی ئەم وڵاتە نین؟ ئەی حکومەت تەنها بۆ تێرکردنی حەزی لەبن نەهاتوی کۆمەڵێک کەسە و ئەویتر بڕوانێت؟ ئەگەر ئاوا بیرکەینەوە وڵاتەکە بە ئاقارێکی خراپدا دەبەین"
ئێستا دوای ئەو هەموو ساڵە تازە بە تازە داوای پارەو پاکتاو لە کاندیداکان دەکرێتەوە لەوەزارەت، پرسیار ئەوەیە، ئەرێ ئیرەی و بوغزی ئێوە کەی کۆتایی دێ لەو کۆمەڵە گەنجە ناحیزبیەی کە کوڕی هەژارن و تەنها یەک جار دەرفەتێکیان بۆ هەڵکەوت؟
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق