-
سەرۆكایەتی كابینەی سێیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لایەن مەسرور مەسعود مستەفا بارزانییەوە لە ساڵانی سێیەمی تەمەنیدایە، ئێستە كاتی ئەوەیە لە گۆشەیەكی نوێیوە بنواڕێنە ئەم پرسە و بزانین ئایا بارزانی كوڕ لە حوكمڕانی سێ ساڵی سەرۆكایەتی كابینەی نۆیەمدا چۆن كاری كردووە و چی كردووە و چۆن توانیویەتی گرفتەكان چارە بكات
پێش ئەوەی بابەتێكی لەو شێوەیە بجوڵێنین زەرورە بزانین كە سێ ساڵی رابردوو بۆ جیهان و بۆ عێراق و بۆ هەرێمی كوردستان بەتایبەتی ئاڵۆزیەكی گەورە هەبوو،وەك گرفتەكانی ڤایرۆسی كۆڤید نۆزدە و دەرهاویشتەكانی و بابەتەكانی شەری چەكدارانی داعش و بابەتی دۆخی دارای جیهان و هەروەها دابەزینی نرخی نەوت بۆ خوار سفر وە هەرووەها ئاڵۆزیەناوخۆییەكانی عێراق و گرفتی مووچە و دابەزینی نرخی دراو لە جیهاندا.
لەگەڵ هەموو ئەو گرفتانەدا هەرێمی كوردستان لە نێوان چەندین قەیرانی دیكەی گەورەدابوو، بەتایبەتی ئەو ژمارە گەورەیەی كە وەك قەرز بەسەر شانی وڵاتەوە بوو،لەگەڵ هەموو ئەو ئاڵۆزییە ناوخۆییانەی كە لە هەرێمی كوردستاندا هەبوو، بەدەر لەوەش گرفتەكانی شەڕی داعش كە راستەوخۆ لە كوردستان كاریگەری تەواوەتی هەبوو
لەراستیدا گرفتەكان هەرچەندە زۆربن گرنگ نین، چوونكە ئێمە لە قۆناخی ژیانداین و هەر لەبەر ئەوەی داموو دەزگای نیشتیمانی و دەوڵەتیمان هەیە پێویستە ئەو راستییە بزانین كە بەڵێ گرفت هەیە و دەبێت بەدوای چارەسەری گرفتەكاندا بگەڕێین، بۆ ئەو بابەتەش هەموو دەوڵەتێك پێویستی بە دوو بابەتی گرنگ هەیە، سەركردەیەكی كاریزمی كە راناكەت و ووبەرووی گرفتەكان ببێتەوە وە تیمێكی راهێنراوی مەیدانی حكومی كە رووبەڕووی كێشەكان ببێتە وە و چارەسەی گرفتەكان بكات.
بارزانی كوڕ و قەرزەكان
مەسرور مەسعود مستەفا بارزانی كاتێك كلیلی كابینەكەی وەرگرت، ژمارەیەكی گەورە قەرز لەسەر كابینەكە بوو، كە بەشێیك قەرزی ناوخۆیی بوو وە وەشێكی دیكەشی قەرزی دەرەكی بوو، كە لەبەرامبەر هەردوو حاڵەتەكەدا بەرپرسیاریەتی راگەیاند و لە بەرچاوی تەواوی میدیاكانی كوردستان ودەرەوەدا گوتی كە ئەوان ئەو راستییە دەبینن و ناشهێڵن هەقی هیچ كەس بفەوتێت، بە پڕۆژەیەك دەستكرا بە پۆلێنكردنی قەرزەكان و وردە وردە دانەوەی قەرزەكان و هەژماركردنیان، ئەوە بەشێكی باش بوو لەسەر كەوتنی هەرێمی كوردستان بە رووی قەرەزەكاندا، هەرچەندە قەرز گرفتێكی جیهانییە و وڵاتە زلهێزەكانی وەك ئەمریكا و چین و بەڕتانیاش توشی قەرزێكی گەورە بوون بەڵام ئەوەی گرنگە پلان هبێت بۆ دانەوەی قەرزەكان و رێگەنەدان بە گەورە بوونیان ، ئەوە هەمان ئەو پلانەیە كە بارزانی كور گرتییە بەر لەبەرامبەر قەرزەكانی هەرێمی كوردستاندا، وە پێویستە بەوردتر لەسەر پرسی قەرەزەكانی ناوخۆ و دەروەی هەرێمی كوردستان كار بكرێت بۆ ئەوەی قەرزەكان بچنە رێرەوی یاسای و كەم ببێتەوە لەسەر هەرێمی كوردستان.
رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا
ڤایرۆسی كۆرۆنا وەك چۆن كاریگەری گەورەی لەسەر جاهیهان دروستكرد بەو شیوازەش كاریگەری گەورەی لەسەر هەرێمی كوردستان دروستكرد، كەبووە هۆی ئەوەی دۆخی دارای خەڵك و دەوڵەتیش لاواز ببێت،حكومەتی هەریمی كوردستان پلانێكی تۆكمەی بۆ رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسەكە دانا، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی بە باشترین شێوە ڤایرۆسەكە كۆنرۆڵ بكرێت و ئێستا ش هەرچەندە كاریگەرییەكانی لەسەر كوردستان و جیهان ماوە، بەڵام ئەوە نیشانەیەكی باشی سەركەوتنە كە توانرا لە بەرامبەر جیهاندا و هاوتەریبانە رووبەرووی گرفتەكانی كۆرۆنا ببێتەوە، ئەوەی سەركەوتنی كارەكەینیشانی جیهانی دەرەوە دا، ئامادەكاریەكانی وەزارەتی تەندروستی بوو بۆ رووبەڕوبوونەوەی گرفتەكان.
نەوت و قەیرانی دارای
نەوت لە سەرەتای دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەوە نرخی نەوت نزمترین ئاستی تۆمار كرد، قەیرانێكی گەورەی داری رووی لە هەرێمی كوردستان كرد، ئەوەش وەك بارگرانیەكی گەورەبوو بەسەر هەرێمی كوردستانوە، تواناكانی هرەێكی كوردستانی راگرت لە بەرامبەر پێدانی مووچە و رێكخستی كارەكان و هەروەها دەستپێكردنتی پڕۆژەكانەوە، بارزانی كورد بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەم كارە ،چەندین پڕۆژەی لەگەڵ ئەندامانی كابینەكەی شێر كردەوە بۆ ئەوەی بتوانێت رووبەرووی ئەو گرفتە ببنەوە، هەر لەسەرەتاوە توانرا چارەسەری گرفتەكانی مووچە بكرێت و مووچە بۆ هاووڵاتیان دابین بكات، پاشانیش چەندین پڕۆژە و چەندین كاری گەورە بە گوژمەی دارایی گەورە دەستیان پێكردەوە، قەرزی بەڵێندەرەكان درا
بەشێكی زۆر لە كێشە داراییەكان لە سەردەمی كابینەی نۆیەمدا چارەسەر كران، پڕۆژەی گەشتیاری و پڕۆژەی نێوخۆی و خانووبەرەوە وهاتووچۆ چوونە بواری جێبەجێ كردنەوە، سیاسەتی ئابووری گەشەی سەند و چەندین بەڵێندەری گەورە لە كوردستان كارەكانی دەسپێكردەوە، ئێستا بە بەهای ٩٠٠ ملیار دۆلار پرۆژەی گەورە هەیە كە لە كابینەی نۆیەمدا كاردەكەن و كەوتوونەتە گەڕ.
بەشێك لە كێشەكانی هاووڵاتیان لە پرسی مووچە و پرسی وەبەرهێنان و كەرتی تەندروستی و كەرتی گەشتیاری و وكەرتی ئابووری خرایە بواری چاكسازی و و جێبەجێ كردنەوە، ئەوەش توانی هەرێمی كوردستان بگەیەنێتە ئاستێكی باڵاتر، ئیستا لە هەرێمی كوردستان رێگەی نێودەوڵەتی هەیە، گەورەترین پردی شارستانی لەسەر ئاستی عێراق دروستكراوە،ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی كە هەرێمی كوردستان چاوی جیهان بۆ خۆی رابكێشێت، هەر بەوەشەوە نەوەستاوە و گەیشتوەتە بەرزترین ئاستی جیهانی كە چەندین پڕۆژەی گەورەی دیكە بەڕێكەوتووە.
دیدارەكانی بارزانی كور
لەگەڵ ئەوەی كە بارزانی كوڕ رووبەرووی ئەو گرفتانە بووەتەوە كە لە هەرێمی كوردستاندا هەبوو، چەندین دیداری گەورەی ئەنجامدا لە پەرلەمانی كوردستان نزیكەی ١٨ كاتژمێر گفتوگۆی لەگەڵ پەرلەمانتاران كرد، كە ئەوە گەورەترین دیداری پەرلەمانی بوو كە هەرێمی كوردستان بە راشكاوانە دەسەڵاتی یاسادانان و چاودێری لەگەڵ دەسەڵاتی جێبەجێ كردن ئەنجامی دابێت.
هەروەها دیداری لەگەڵ گەنجانی هەرێمی كوردستان ئەنجامدا كەپێی گوتن، ئەو لە بەربرسیاریەتی راناكات و رووبەرووی گرفتەكان دەبێتەوەو دەیەوێت كێشەكان چارەسەر بكات بەشێوەیەكی سیستماتیكی ئەوەش یەكێك بوو لە دیدارە راستەوخۆ و باشەكانی بارزانی كوڕ لە چارەسەر كردنی گرفتەكان و ئاگاداربوون لە گرفتەكانی گەنجانی كوردستان.
لەكاتی رووداوەكانی باران بارین و گرفتەكانی هاووڵاتیاندا، راستەوخۆ چووە ناوهاووڵاتیان و گرفتەكانی چارەسەر كرد و پێی گوتن ئەو وەك سەۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵیانە و دەچێتە هەرشێوێنك كە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی گرفتیان هەیە و دەیەوێت هاوبەشیان بكات و چارەسەری گرفتەكانی بكات.
بارزانی كور دەچێتە بەرەكانی جەنگ
لەگەڵ ئەوەی كە پەیتا پەیتا هێرشی چەكداری رووی لە ناوچە سنوریەكانی هەرێمی كوردستان دەكرد و جارجارەش هێرش بۆسەر كوردستان دەبوو، بەڵام گرفتی گەورە لەبەردەم هەرێمی كوردستان هەبوو لە رووی ئەمنیەوە، بارزانی كور چووە بەرەكانی جەنگ و لەگەڵ پێشمەرگەكان كۆبوەوەو و دڵنیای دا بە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان كە ئەویش وەك باوكی كە پێشمەگەیە و رووبەرووی جەنگەكان دەبێتەوە و لەگەڵ پێشمەرگەكان لەسەنگەرەكان دەوەستێتەوە و رووبەرووی شەرەكان دەبێتەوە.
بارزانی كور رۆژنامەنوسەكان كۆدەكاتەوە
مەسرور بارزانی لەگەڵ رۆژنامەنوسان دیدارێكی چەند كاتژمێری ساز دەكات، لەدیدارەكەدا، چەندین رۆژنامەنوسی نیزك لە خۆی و دوور لە خۆی و رۆژنامەنوسی بەناو سەربەخۆ و حزبیەكان كۆدەكاتەوە، گفتوگۆیان لەگەڵ دەكات و وەڵامی تەواوی پرسیارەكان دەداتەو، ئەم دیدارە كاردانەوەی ناوخۆی و نێودەوڵەتی گەورەی لێكەوتەوە كەبوو هۆی ئەوەی راستیەكان بەتەواوەتی بۆ خەڵكی كوردستان روونببێتەوە.
بارزانی كور سەردانی ئومەی عەرەبی دەكات
گەڕی سەردانەكانی بارزانی كوڕ بۆ وڵاتانی عەرەبی، گەڕێكی بەپیت بوو، بۆ دروستكردنی چەندین پڕۆژەی هاووبەش و چەندین بەرنامەو پڕۆگرامی ئابووری و درستكردنی پردی هاووبەشی پەیوەندیەكان لە نێوان ئەندامانی وڵاتانی عەرەبی و هەرێمی كوردستاندا كە هەرێمی كوردستان ئاڵاكەی لە لای هاووڵاتیانی عەرەبی بەپێشەنگی دەردەكەوێت.
بارزانی كوڕ دەچێتە ئەوروپا
لەئەورپاش بارزانی كوڕ وەك كەسی یەكەمی ئەم وڵاتە لە چەند كۆپوونەوەیەكی گەورەدا بەشداری دەكات و چەندین پرسی گرنگ تاوتوێ دەكات بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان و جیهانی دەرەوە بەیەكەوەببەستێتەوە كە بتوانێت چارەسەری گرفت و كێشەكانی وڵاتەكە بكات ئەوەش گرنگیەكی گەورەی بۆ هەرێمی كوردستان هەیە لەرووی ئابووری و دارای و لۆبیكردن و سیاسیەوە.
شۆڕشی نوێی بارزانی كوڕ
هەر لەسەرەتای دەستبەكاربوونیەوە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان گەورەترین پڕۆژەی بەناوی چاكسازیەوە راگەیاند، پڕۆژەكە بۆ كەمكردنەوەی خەرجیەكان و زیاتكردنی داهاتبوو، لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا توانرا هەردوو بەشەكەی پڕۆژەكە بەتەواوەتی جێبەجێ بكرێت و چەندین كاری گەورە بكرێت ئێستا توانراوە داهاتەكانی هەرێمی كوردستان زیاد بكرێت بە رێژەی ٪٢٢ هەروەها ملیۆنان دۆلار پارە بۆ خەزێنەی دەوڵەت گەڕێنراوەتەوە، ئەوەش لەگەڵ ئەوەدایە كە خەرجیەكان بە رێژەیەكی بەرچاو كەمی كردووە و داهاتەكان بەڕێژەیەكی زۆر گەورە زیادی كردووە.
شوڕۆشی رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی و دەستكردن بە چاكسازی هێزێكی گەورەی بە هەرێمی كوردستان بەخشی، هەموو لایەنەكان لە ناوخۆ و دەروەی كوردستان پێشوازیان لە پڕۆژەكە كرد، بزوتنەوەی گۆران ویەكێتی نیشتیمانی پێشوازی لە تەواواوی پڕۆژە كرد، لە ئاستی جیهانیش ئەمریكا و هاوپەیمانان و ئەوروپا پشتیوانی تەواوی پڕۆژەكەیانكرد، چونكە پڕۆسێسی چاكسازی لە هەرێمی كوردستاندا زەروریەتیەكی حەتمیە و دەبێت بكرێت.
بارزانی كوڕ رووبەرووی گرفتە كۆمەڵایەتیەكان دەبێتەوە.
چەك و كێشە كۆمەڵایەتیەكان لە هەرێمی كوردستاندا، گرفتێكی گەورەی دروستكردووە، بەتایبەتی لە وەرزی گەرما و مانگەكانی تەموزدا، ئێستا بە فەرمانی بارزانی كوڕ تەواوی بازارەكانی چەك فرۆشتن لە هەرێمی كوردستان داخراون، چەكی بێ مۆڵەت قەدەغەكراوە و چەكی مۆڵەتداریش زۆر بە قورسی و بەڕێوشوێنی گەورە وە دەردەهێنرێت ئەوش وایكردووە كە هەرێمی كوردستان بگەیەنێتە ئاستێكی باش لە روویی رووبەرووبوونەوەی دیاردە كۆمەڵایەتیەكانەوە.
هەرچەندە دیاردەكانی كورشت و هێرشی چەكداری لە وڵاتانی پێشكەوتوی وەك ئەمەریكا و بەریتانیا و ئەسكەندانافیەكانیش كۆنترۆڵ ناكرێت، بەڵام بڕیارەكانی رووبەرووبوونەوەی چەك داخستنی بازاڕەكانی چەك و رێكخستنی وڵات كارێكی گەورەیە و رێگر دەبێت لە روودانی كارەستای كەورەتر.
دەتوانین بڵێن شۆڕشكەی بارزانی كوڕ لە سێ ساڵی رابردوودا ئەگەر لە٪١٠٠ ئامانجی نەپێكابێت بێگوان لە ٪٦٠ توانیویەتی رووبەرووی گرفتەكان ببێتەوە وچارەسەری كێشەكان بكات، ئەوە ناكاتەوە ئەوەی بڵێن بە تەواوەتی كوردستان بوەتە شامی شەرفیف و هەموو شتێك لە شێوێنی خۆیەتی وەك بەهەشت.
بەڵێ لە كوردستان هێشتا گەندەڵی و هێشا واستە و واستەكاری و هێشتا نادادی كۆمەڵایەتی و گرفتی رۆتین و گرفتی رێكخستنی ژیان و خزمەتگوزاری و موچە هەیە، گەندەڵی هەیە برسیەتی هەیە ودەیان هەزار كێشەی گەورەمان هەیە بەڵام ئەوەی گرنگە گەڵێك ئامادەیە بۆ گۆرانكاری و شۆرشێك لە رێیە بۆرێكخستنەوەی ژیان لەم هەرێمە جوانەی كە جیهان وەك نمونەیەكی سەركەوتوو سەیری دەكات و بوەتە لانكەیەكی ئارام بۆ جیهان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وعێراقی پڕ ئاژاوەدا.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق