دەنگی ئاکپارتی و ئەردۆغان لە باکووری کوردستان کەمیکردووە
بەگوێرەی راپرسییەک کە لە پێنج پارێزگای باکووری کوردستان کراوە، پارتی دیموکراتی گەلان زۆرترین دەنگدەری هەیە، هاوپەیمانی جمهوور زۆرینە بەدەستناهێنێت و دەنگی جەهەپەش زیاد دەبێت.
کۆمپانیای لێکۆڵینەوەی بوپار لە رۆژانی 15ـی ئایار تاوەکو 15ـی حوزەیرانی 2022 راپرسییەکی لە پارێزگاکانی ئاگری، ئامەد، مێردین، موش و وانی باکووری کوردستان کردووە، بەپێی راپرسییەکە زۆربەی بەشداربووان دەنگ بە هەدەپە دەدەن.
راپرسییەکە لە رێگەی چاوپێکەوتنی راستەوخۆ لەگەڵ دوو هەزار و 532 کەسدا کراوە. لە راپرسییەکەدا پرسیار لە خەڵک کراوە "لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا دەنگی کام لە پارتەکان زیاد دەکات؟" وەڵامەکان بەمجۆرەیە:
%76.6ـی بەشداربووان دەڵێن، دەنگی جەهەپە زیاد دەکات
%56.8ـی بەشداربووان دەڵێن، دەنگی پارتی پێشکەوتن و دیموکراسی زیاد دەکات
%54.6ـی بەشداربووان دەڵێن، دەنگی ئیی پارتی زیاد دەکات
%74.2ـی بەشداربووانی راپرسییەکە پێیانوایە، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی تورکیادا هاوپەیمانی جمهوور کە لە ئاکپارتی و مەهەپە پێکهاتووە زۆرینەی پەرلەمانی بەدەست ناهێنن.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی تورکیادا کە لە ساڵی 2018دا بەڕێوەچوو، جەهەپە لە ئاگری 2.4%، لە ئامەد 2%، لە مێردین 2.8%، لە موش 2.2% و لە وان 2.1%ـی دەنگەکانی بەدەستهێنابوو.
هەر لەو هەڵبژاردنەدا رێژەی دەنگەکانی ئاکپارتی لە ئاگری 27.8%، لە ئامەد 20.3%، لە مێردین 29.5%، لە موش 31.5% و لە وان 30.8% بوو.
لە وەڵامی پرسیاری "ئەگەر لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماردا رەجەب تەیب ئەردۆغان و کەمال کڵچدارئۆغڵو بمێننەوە بۆ گەڕی دووەم دەنگ بە کام بەربژێر دەدەیت؟" وەڵامەکان بەمجۆرەیە:
%75.5 دەنگ دەدەن بە کەمال کڵچدارئۆغڵو
%15.7 دەنگ دەدەن بە رەجەب تەیب ئەردۆغان
%8.8 خۆڵەمێشی (بۆچوونم نییە و ناچم بۆ دەنگدان)
لە وەڵامی پرسیاری "ئابووریی تورکیا بە باشی بەڕێوەدەبرێت؟" وەڵامەکان بەمجۆرەیە:
%89.5 نەخێر
%4.9 بەڵێ
%5.6 بۆچوونم نییە
ئەرداڵ ئاکئاڵتون سەرۆکی کۆمپانیای لێکۆڵینەوەی بوپار شیکردنەوەیی بۆ ئەنجامی راپرسییەکە کردووە و دەڵێت، "بەگوێرەی ئەنجامەکان بێت، ئاکپارتی و رەجەب تەیب ئەردۆغان لەو 30%ـی دەنگەی کە لە ناوچەکەدا هەیانە نزیکەی 40%ـی لەدەست دەدەن. جەهەپە لە ناوچەکەدا هەم دەنگی زیادکردووە و هەم کڵچدارئۆغڵو بەشێكی زۆری دەنگەکانی هەدەپە بۆ خۆی دەبات."
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق