ڕۆژی یادەوەری و خەمگینی

ليست هناك تعليقات

 


یەلینا نیدوگینا
-
ڕۆژی یادەوەری و خەمگینی، كە ڕێكەوتی 22/6ی هەموو ساڵێك دەكات، یەكێك لەو مێژووانەیە كە خەمهێنەرترین ڕۆژن لەمێژووی ڕووسیادا. لەو ڕۆژەدا ساڵی 1941 گەلی سۆڤیەت جەنگی نیشتمانیی مەزنی بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەرامی دوژمنكارانەی نازییەكان و فاشییە نێودەوڵەتییەكان ڕاگەیاند. 

بەم بۆنە خەمناكەوە، لەشاری عەمان، بەهەوڵوكۆششی ڕێكخراوی ڕۆشنبیری نادیجدا، یادی قوربانییەكانی سۆڤیەت لەهەموو نەتەوەكان كرایەوە. دیارە ژمارەی قوربانییەكانی سۆڤییەت لەهەموو نەتەوەكان، بەگوێرەی دوایین ئامار گەشتۆتە 27 ملیۆن كەس! چەندین بەرانبەری ئەو ژمارەیەش بریندار و كەمئەندام بوون، كەلەنێویاندا منداڵی شیرەخۆرەش هەبوون.

نەتالیا نزارینكۆ، سەرۆكی ڕێكخراوی نادیجدا و ڕێكخەری جوڵانەوەی نێودەوڵەتی "خۆبەخشەكانی سەركەوتن" كەبارەگاكەی لە عەمانە، لە مەراسیمی خەمناكی " مۆمی یادەوەری"دا وتارێكی پێشكەشكردوو تیایدا گوتی: لەمڕۆژەدا یادی ئەو قارەمانانە دەكەینەوە كە شەهیدبوون یان برینداربوون، یان شوێنبزربوون، واتە ئەو كەسوكارانەمان كە لەكاتی تێكشكاندنی ئیمپریالیزمی نازیدا بوونە قوربانی. كەسوكاری ئێمە لە زیندانەكانی فاشیزمدا دووچاری ئەشكەنجەدان و سزابوون. ملیۆنەها كەس لەخەڵكی وڵاتەكەی ئێمەو كەسوكارەكانمان، لە یاشەڵی سوپاكەی دوژمنەوە كوژران یان سوتێنران یان لەژێر زنجیری دەبابەكانیان و زرێپۆشەكانی هیتلەردا بوونە قیمە و هەلاهەلابوون. زۆرێكی تریش بەهۆی برسێتییەوە لەناوچوون.

هەروەها گوتی: ئێمە لێوان لێوین لە دڵتەنگی و خەمباریی، خەمبارین بۆ ئەو كەسانەی كە گیانی خۆیان بەخشی لەپێناوی سەربەرزی وڵاتەكەماندا. ئەركی پیرۆزی خۆیان لەبەرگری كردن لە نیشتمانەكەمان ئەنجامدا. ئەوان بەرگرییان لەنیشتمان و لە جیهانیش كرد بۆ تێكشكاندنی ئیمپریالیزمی نازی-فاشی، لەو ساڵە زۆر سەختانەی مێژووماندا.

ئەم مەراسیمە لەلایەن "جوڵانەوەی گشتیی هەموو ڕووسیا، خۆبەخشەكانی سەركەوتن، ڕێكخرابوو بە سپۆنسەری " ماڵیی ڕووسی" لە پایتەختی ئەردەن.

لەو مەراسیمەدا كە تیایدا "مۆمەكانی یادەوەری" داگیرسێنران، وەك ڕێزلێنانێك بۆ ئەوانەی لەپێناوی ژیان و ئایندەیەكی ئاشتیخوازانە بۆ هەموو مرۆڤایەتی لەجەنگی دووەمی جیهانیدا كوژرا، ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتییان بەشدارییان كرد. لەشارەكانی عەممان و عەقەبە و شارەكانی ترەوە خەڵك هاتبوون. چەندین گروپی ڕۆشنبیران و گەنجان، خوێندكارانی زمانی ڕووسی، دەستەو دامەزراوە و ناوەندەكانی پاڵپشتیكار لە كەلتوری ڕووسی و مرۆڤایەتی بەگشتی، یانەی ئیبن سینا بۆ دەرچوانی زانكۆو پەیمانگاكانی سۆڤییەت و ڕووسیا، دامەزراوەی ڕوسكی میر لەئەردەن، قوتابیانی زانكۆی ئەردەن، نوێنەری هۆزە چیچانییەكان لەئەردەن، ناوەندی پەرەپێدانی پێشوەخت، لقی یانەی ئەمەل لە عەقەبە.

نزارینكۆ بەم گوتانە كۆتایی بەوتارەكەی هێنا: ئێمە بەردەوام یادی ئەم ڕۆژە پڕ خەمە دەكەینەوە، كە باپیرانی ئێمە یادیان كردۆتەوە، ئەوان سەرباری هەموو ناڕەحەتی و ئاستەنگەكانی بەردەمیان، یادەكەیان دەكردەوە. ئەوان ئەوپەڕی هەوڵیاندا بۆ دانانی كۆتاییەك بۆ ئەو جەنگە ترسناكە و هەوڵیاندا بۆ سەركەوتن مسۆگەر بكەن و، ئاشتیی سەقامگیر بكەن. كەس ناتوانێت ئەو ڕووداوانە لە مێژووی وڵاتەكەمان و مێژووی مرۆڤایەتیدا بسڕێتەوە. بەڵكو پێویستە تاكو هەتایە لە دڵماندا هەڵیان بگرین.








ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif