پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكان لە نێوان مان و كاڵ بونەوەو كوالێتیەكەیدا.

ليست هناك تعليقات


 یادگار حاجی
-
بەگشتی مرۆڤ بونەوەرێكی كۆمەڵایەتیە و ژیانكردن بە تەنیایی و پڕكردنەوەی پێداویستیەكان بە تەنیا سەختە بۆیی و پێویستی بە كەسانی دیكە هەیە لە خێزان و هاورێ‌ و شوێنی كارو...هتد ، سەرجەم ئاینەكان و زانستەكانی كۆمەلناسی و دەرونناسی جەخت لە پتە و كردنی پەیوەندیەكان دەكەنەوە ...

لە گەڵ گرنگی پەیوەندیە كۆمەلایەتیەكان ، لەوە گرنگتر جۆرو كوالیتی پەیوەندیەكانە ، كە رەنگە فەلسەفەی گرنگ لەو پەیوەندیانە بەتایبەت لە بۆنەكانی خۆشی و ناخۆشیدا بۆ هاوبەشی پێكردنی هەستەكان و دەبرینی هاوسۆزی و پشتیوانی و كەمكردنەوەی ئازارەكان بێت ، بێگومان جگە لە پەیوەندی نادروست لەسەر بنەمای بەرژەوەندی شتی دیكە ...

هەندێك جار بارودۆخەكان لە كۆمەلگەی كوردی بە پێی ئەزمون و بەركەوتەكان رەنگە پێچەوانە بێتەوە لە بری سود پەیوەندیە كۆمەلایەتیەكان و سەردان بەسەركردنەوەكان زیان بگەیەنێت ، بۆ نمونە كابرا بۆنەیەكی ناخۆشی بەسەر هاتوە كاتێك سەردانی دەكرێت یا پەیوەندی پێوە دەكرێت چاوو باسەكان دەبەنە سەر شتە لاوەكیەكان و بابەتە ئە ساسیەكە بیر دەچێتەوە ، تۆ چویت بۆ پرسەیەك یان نەخۆشێك یا روداوێكی ناخۆش لەبری هاوسۆزی و هاوخەمی و پشتیوانی بۆ كەسەكە ناكرێت چاوت بچێتە سەر خواردنی مالە تەعزیەكە ، یان شوینی دانیشتنت یان رێزگرتنت یا مال و حالی كەسەكە یان نەبونی شوێنی سەیارە یا وەلامنەدانەوەی تەلەفون ناكرێت شتە گەورەكە لە بیر بكەیت كە پالپشتی و هاوسۆزی و رەوینەوەی خەمەكانە ...

بە هەمان شێوە لە بۆنە خۆشیەكانیشدا جەژن و شایی و یادی لە دایك بون یان دەرچونی كەسێك ...هتد ، تۆ لەبری پیرۆزیایی و دلخۆشی و دەستخۆشی و سەركەوتن ناكرێت لەسەر كەشخەیی جلی كابرا لە خێزانەكەتدا ببێتە شەر یان لەسەر ناومال و ئوتومبیلەكەی یان نوقل و چەرەس مۆبایلەكەی و ...هتد ، ئەمە پەیوەندیە كۆمەلایەتیەكە دواجار بە زیان بۆ هەردوولا تەواو دەبێت نەك سود...

لە زانستی دەرونناسی كاتێك كەسێك توشی روداوێكی ناخۆش یا لە دەستدانێك دەبێت رێنمایی دەكرێت بەوەی كە هاوبەشی پێ‌ بكات لەگەڵ خەلكیتر لای كەسێكی متمانە پێكراو باسی بكات وەك جۆریك لە بار سوكی و كەمبونەوەی هەستەكانی دڵتەنگی و ترس و بیتاقەتی بۆیە ناكرێت تۆ بە شتی لاوەكی هێندەی تر نارەحەتیەكانی بەرانبەرەكەت زیا بكەیت لەبری چارەسەرو هاوبەشی پێكردن...

شارەزایەكانی مامەلەكردن گرنگە لە پەیوەندیە كۆمەلایەتیەكاندا لە گوێگرتن و هاوسۆزی و...هتد ، ئەتەكیەتی سەردان بەسەر كردنەوەكان گرنگە لە كات و شوێن و گونجان ، خۆ ئەگەر هەر تێبینیەك هەیە دەكرێت بەكەسی بەرانبەر بوترێت لە كاتێكی تر یان بە بێدەنگی بە خودی كەسەكە یا خێزانەكە بوترێت نەك لەبەر چاوی خەڵك وەك ئیمانی شافعی فەرمویەتی نەصیحەتی ناو خەڵك فەزیحەتە ...

بە كورتی و لە كۆتایدا دەمەوێت بلێم ئەگەر لاوازی و كاڵ بونەوەی پەیوەندیە كۆمەلایەتیەكان بە شێكی هۆكارەكەی سۆشیال میدیا ( كە ئەویش باشی خۆی هەبوە ) و قەیرانەكان و دۆخە سیاسی و ئابوریەكە بێت ، جۆری پەیوەندیەكان و ئەو دەرهاویشتە خراپانەش كە لەسەرەوە ئاژەمان پێدا بەشێكی ترن لە هۆكارەكان ، بۆیە تۆ دەتەوێت سیلەی رەحم بەجێ‌ بهێنیت بزانە ئادابەكانی چین ، بۆنەكان لە خۆشی و ناخۆشی بزانە ئادابەكانی چین .... پەیوەندیە كۆمەلایەتیەكان وەك خۆیان جوانن بەلام بە رەچاوكردنی گۆرانكاریەكانی سەردەم ...




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif