ڕه‌ووف محه‌مه‌د ئالانی
-
پرۆسه‌ی په‌روه‌رده، به پێی كات وگۆڕانكارییه زانستی و ژینگه‌یی و ته‌ندروستیه‌كان، مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، ئه‌م پرۆسه‌یه، هه‌میشه پێویسته به‌چاوی ڕه‌خنه‌گرتن و چاودێریكردن و سه‌رنجدان و دانانی پێشنیار، لێی بڕوانرێت.
زۆرجار گۆڕانكاری له‌په‌روه‌رده‌دا، ده‌بێته فاكته‌ری به‌دیهێنانی گۆڕاكاری كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌شێوازی له‌سه‌رخۆ و به‌هێمنی بۆ ئایندهی كۆمه‌ڵگه.
دوو پرسی گرنگی په‌روه‌رده‌یی ، له‌م ماوه‌یه‌دا قسه‌ی زۆریان له‌سه‌ر كرا، تائێستاش وه‌ك پێویست ، وهلاَم وه‌رنه‌گیراوه‌ته‌وه، بۆ هیچ كام له‌و پرسانه، منیش وه‌ك خۆم، سه‌رنج و بۆچوونی تایبه‌تیان له‌سه‌ر ده‌نوسم، به‌هیوام سودی هه‌بێت و كاریان له‌سه‌ر بكرێت.
پرسی یه‌كه‌م : كاتی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كان
به‌پێی فه‌رمانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، وابڕیاره 4/9/2022 یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌ستپێكردنی خوێندنی ساڵی 2022/2023 بێت.
هه‌موومان ده‌زانین سه‌ره‌تای مانگی نۆ، وه‌رزی هاوینه و گه‌رمایه، ئه‌م هه‌لومه‌رج و دۆخه‌ی ئێستای هه‌رێمیش بۆئه‌و كاته گونجاو نیه، ساڵی نوێی خوێندن ده‌ست پێبكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌توانراوه، وه‌ك پێویست هه‌موو كه‌له‌به‌رو كه‌موكورتیه‌كانی په‌روه‌رده ، چاكبكرێن، هه‌ر له نه‌بوونی بینای پێویستی خوێندن و بوونی چه‌ند ده‌وامی له یه‌ك بینادا و نه‌بوونی هۆیه‌كانی فێنككه‌ره‌وه‌و زۆری ژماره‌ی قوتابیان و خوێندكاران و ڕێكنه‌خستنی میلاكاتی خوێندنگه‌كان، له زۆربه‌ی قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كاندا، نه‌بوونی كاره‌بای نیشتمانیش وه‌ك پێویست له‌م كاتانه‌دا، ئه‌و كاته‌ی دیاریكراوه، زۆر گه‌رمه‌و قوتابیان و خوێندكاران له‌جیاتی بهپیرهوهچوونی پرۆسه‌ی خوێندن، توشی بێزاری و ماندووبوون ده‌بن، دانانی كاتی ده‌ستپێكردنی ئه‌و پرۆسه‌یه، ده‌بێت زۆر به‌وردی خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێـت ، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی دیاریكراوه، له‌وه ئه‌چێت بێ ئه‌وه‌ی پلانێكی باش و خوێندنەوهیهكی دروستی بۆكرابێت ، دانراوە، من دڵنیام له‌وه‌ی پێویسته ده‌ستكاری ئه‌و كاته بكرێت و واباشتره دوابخرێت بۆ 1/10/ 2022 كه گونجاوترین كاتی ده‌ستپێكه بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه.
پرسی دووه‌م: ده‌نگۆی گۆڕینی پڕۆگرام و لابردنی وانه‌ی ئایین
ئه‌وه‌ی سه‌رنجی منی ڕ‌اكێشا، بۆئه‌م پرسه، لێدوانی زۆری خه‌ڵك بوو، به‌تایبه‌ت هه‌ندێ حیزبی ئیسلامی، ته‌نانه‌ت سه‌رۆك و كه‌سی یه‌كه‌می ئه‌و حیزبانه، هاتنه سه‌رخه‌ت، لای من ئاساییه، هه‌ركه‌س و لایه‌نێك ، به‌رگری له بیر‌و ڕای خۆی بكات و ئه‌گه‌ر زانرا، زوڵم یان زیاده‌ڕه‌وی ده‌كرێت به‌رامبه‌ری، بێده‌نگ نه‌بێت و به فشاری مه‌ده‌نیانه، وه‌ڵام بداته‌وه، ئه‌وه‌ی لای من جێی سه‌رنج بوو، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بوو، كه هیچ شتێكی واها ڕووینه‌داوه، ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌و لایه‌نانه كه‌وتوونه‌ته، هه‌ڵه‌وه، ده‌بوو ئه‌و لایه‌نانه، له‌ڕێگه‌ی زانستی و پێشنیار و ڕه‌خنه و پڕۆژه بۆچونه‌كانیان ئاراسته بكردایه، نه‌ك ههڵلای ڕاگه‌یاندن، یان ئه‌وان و هه‌موو حیزبه‌كان، چه‌ندین ڕێكخراوی به‌ناو پیشه‌یی و مه‌ده‌نیان هه‌یه، ئیشی ئه‌وان چییه بۆ ئه‌و كارانه نه‌بێت؟
له‌ناو پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌دا، ئه‌وه‌ی زۆر گرنگ و جێی بایه‌خه و پێویسته كاری له‌سه‌ر بكرێت، گۆرینی مه‌نهه‌ج و پڕۆگرامی خوێندنه، به‌چه‌ند ساڵێك ، نه‌ك مانه‌وه‌و قه‌تیس بوون، چونكه ژیان و جیهان له گۆڕانكاری به‌رده‌وامدایه، به‌ڵام چۆنێتی ئه‌و گۆڕانكاریانه ، ده‌بێت به پلان و به‌رنامه‌ی هه‌مه لایه‌ن و زانستی و خوێندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی و ئینجا هه‌ڵسه‌نگاندن و ئه‌نجامدانی ئه‌و گۆڕانكاریانه، ده‌كرێ و پێویستیشه، مناڵانی كورد، شاره‌زای ئایینه‌كه‌ی خۆیان و ئایینه‌كانی تریش بن، له‌دنیای پێشكه‌وتوو شارستانیدا، ده‌بینین، چۆن وڵاتانی تر ڕێز له جیاوازی بیر‌و ڕاو ئایینه‌كانی تر ده‌گرن، سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان چۆن له‌بۆنه ئایینیه‌كانی تردا، پیرۆزبایی له‌و خه‌ڵكانه ده‌كه‌ن، كه سه‌ر به‌و ئایینانه‌ن، ئێمه‌ش به‌شێكی دانه‌بڕاوین له مێژووی مرۆڤایه‌تی و ناكرێ به‌چاوی ڕێزگرتن و قبوڵكردن له ئایین و كه‌سانی تر نه‌ڕوانین، ئه‌وه‌ی سه‌رنجی منی به‌لای خۆیدا كێشكردووه، هه‌ر باس‌و خواسێك دێته پێش، به‌شێكی زۆری كۆمه‌ڵگه ، ده‌كه‌ونه دوو به‌ره‌وه، یه‌كیان ته‌باو ئه‌ویتریان، دژ به‌و خواسته، هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك نیه، له‌سه‌ر ڕووی زه‌مین، داب و نه‌ریت و كه‌لتووری خۆی بسڕێته‌وه‌و شانازی به ڕابردووی خۆی نه‌كات، كورد نه‌بێ، ئه‌وانه كێشه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ن و ده‌بێت له پڕۆگرامی خوێندن چاره‌سه‌ر بكرێن، نمونهیكی به‌رجه‌سته‌ی بینراوی خۆم، باسده‌كه‌م، نه‌ورۆزی پار چه‌ند ڕۆژێ دوای بۆنه‌كه، له‌پۆلدا پرسیارم له خوێندكاره‌كانم كرد، چی له‌سه‌ر نه‌ورۆز ده‌زانن، یه‌كێكیان وتی مامۆستا ئه‌وه جه‌ژنی ئێمه نیه، حه‌رامه نابێ یادی بكه‌ینه‌وه، منیش وتم كێ پێی وتی؟ وتی له مزگه‌وت له‌كاتی خوێندنی ده‌رسی قورئان مامۆستا وایوت.
شتێكی وام نه‌وت، وتم با ئه‌و مامۆستایه كه‌سێتی لای خوێندكاره‌كه دانه‌به‌زێ، وتم نا تۆ حاڵی نه‌بووی مامۆستا واناڵێ، ئه‌م جه‌ژنه بۆنه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه، بۆنه‌ی ئایینیش هه‌یه، وه‌ك جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و جه‌ژنی قوربان.
من دڵنیام زۆر مامۆستای ئایینی هه‌ن، كه پێشڕه‌وی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و شۆڕشگێڕی بوون له كوردستاندا، ده‌یان نمونه‌ی وه‌ك قازی محه‌مه‌د و شێخ سه‌عید و شێخ عوبه‌یدوڵای نه‌هری ..... هتد
له‌بواری شۆڕش و مه‌یدانی كوردایه‌تی خه‌باتیانكردووه، هه‌ر مزگه‌وته‌كانیش له‌كۆندا، شوێنی قوتابخانه‌یان گرتبۆوه، هه‌زاران كه‌س له‌و شوێنه پیرۆزانه، له نه‌خوێنده‌واری ڕزگاریان بوو، ئه‌وه‌ی ئێستا ڕووده‌دا، له‌ناو ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه، نامۆ‌و دووره له نه‌ریتی ئیسلامی ڕاسته‌قینه‌ی كوردهواری، پێویسته توێژه‌ران و لێكۆڵه‌ران و نوسه‌ران و كه‌سانی پسپۆڕ‌و شاره‌زا، هه‌موویان بێنه سه‌ر هێڵ و هۆكاره‌كانی ئه‌م نه‌ریته خراپانه‌ی به‌دیده‌كرێن، وه‌ك یه‌كتر قبوڵنه‌كردن و جنێودان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ مینبه‌ریش، شیبكهنهوهو كاری له‌سه‌ر بكه‌ن، له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ش پێویسته، كار له‌سه‌ر بنیاتنانه‌وه‌ی تاكی كۆمه‌ڵگه بكات و له پڕۆگرامه‌كاندا، به‌وردی ئاماژه‌ی پێبكات و ڕەنگبداتهوه.
ئه‌و پرسانه خه‌می هه‌موو دڵسۆزان و په‌روه‌رده‌كاران و ئیماندارنن، له‌م هه‌رێمه، داوام له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه، به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان هه‌ستن و خاڵ بخه‌نه سه‌ر پیته‌كان .
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق