یەكتر تەواوكردن لە پەیوەندییەكانی كۆریای باكور و ڕووسیادا

ليست هناك تعليقات


یەلینا نیدوگینا
-
پشتگرتن و هاوڕیزی كۆماری كۆربای باكوری میللی لەگەڵ ڕووسیا و پشتگرتنی لە پرۆسە سەربازییەكانی ڕووسیا لەئۆكرانیا و، داننانی بە سەربەخۆیی هەردوو كۆماری دونیتسك و لۆگانسك، كەوتە پێش ئەو لێدوانانە بەناوبانگەی دیپلۆماتكاری بەناوبانگی ڕووسیا " سێرگی لاڤرۆڤ"بوو كە گوتی: ڕووسیا ڕێگەنادات بەوەی هەڕەشە بكرێتە سەر ڕووسیا یان كۆمارە سەربەخۆكان، ناردنی چەكی زیاتر لەلایەن ڕۆژئاواوە بۆ ئۆكرانیا، دەبێتە هۆی گۆڕانكاری لە جوگرافیا و پانتایی پرۆسە سەربازییەكان".

لەبەرانبەردا، كۆماری زوچیە، ڕۆژی 17/7/2022 بەبۆنەی یادی بیست و دووساڵەی " ڕاگەیاندنی هاوبەش لەگەڵ ڕووسیادا سەبارەت بە هاریكاری دوولایەنە" تیایدا كۆماری زوچیە، پەیوەندییەكانی خۆی لەگەڵ ڕووسیادا بەوە پێناسەكرد كە گەیشتوونەتە " ئاستێكی ستراتیژی نوێ" لەبڵاوكراوەی وەزارتی دەرەوەی كۆریادا هاتووە: پەیوەندییەكانی نێوان كۆماری كۆریای دیموكراتی و ڕووسیا، گەیشتونەتە ئاستێكی ستراتیژی نوێ، گەیشتوونەتە ترۆپكی پێشكەوتنی خۆیان".

هەربۆ یادخستنەوەش دەڵێم: لەبەرواری 19/7/2000دا، سەرۆكی كۆچكردووی ئەو وڵاتە "كیم جۆنگ ئیل" واژۆی ئەو ڕێككەوتنەی لەگەڵ فلادیمێر پۆتینی سەرۆككۆماری ڕووسیادا كردووە. ئەوان لەوكاتەدا كۆنگرەیەكی لوتكەی پیونگیانگیان ئەنجامدا.

لەبڵاوكراوەی كۆنگرەی لوتكەدا، پێداگری كرابوو لەسەر هاریكاری توندوتۆڵی نێوان هەردوولا، بڵاوكراوەكەی كۆریا پێداگری زیاتری كرد لەسەر دۆسیەی: هاوكاری ستراتیژی و تاكتیكی لەنێوان كۆریا و ڕووسیاداو، گەشەپێدانی بەشێوەیەكی بەهێزتر و، گەشەپێدانی زیاتری ئەو هاریكارییانە، لەگەڵ ڕەتكردنەوەی ڕەهای هەژموونی ئەمریكادا".

لەلایەكی ترەوە، لەگۆشەیەكەوە كە پڕپڕە لە مانا وڕەهەندی سیاسی وئایدۆلۆژی قووڵ، كۆریای باكور دانینا بە سەربەخۆیی كۆمارەكانی دونیتسك و لۆگانسك، بەوەش دەبێتە سێیەم وڵاتی سەرزەوی، كە لەدوای ڕووسیا و سوریا دان بەسەربەخۆیی ئەو كۆمارانە دەنێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی كۆریای باكور، بەرگری لەو هەنگاوەی وڵاتەكەی كرد و، ڕەخنەی توندیشی لە ئۆكرانیا گرت و گوتی: كۆریا كۆمەڵێك كاری كردووە كە دژو ناتەبایە لەگەڵ نیازپاكی و دادپەروەری لەنێوان وڵاتێك و وڵاتێكی تردا، لەكاتێكدا پشتیوانی لەسیاسەتە ناماقوڵ و نایاساییەكانی ئەمریكا دەكات لەدژی كۆریای باكور، هیچ مافێكیشی نیە لەوەدا كە ئێمە پێڕەوی لە سەروەری خۆمان بكەین لەبڕیارداندا".

وتەبێژەكەی كۆریای باكور هەروەها گوتی: كۆریای باكور بەردەوام دەبێت لەكاركردن بۆ پێشخستنی هاریكاری و هاوڕێیەتی لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا كە ڕێزدەگرتن لەیەكسانی و سەروەری، دەستتێوەرنەدان، ڕێزی هاوبەش".

چاودێران و شرۆڤەكارانی سیاسی لەجیهاندا، یەكڕان لەسەر ئەوەی كە داننانی كۆریای دیموكراتی بە دونیتسك و لۆگانسك دا، زۆر بەئاشكرا ڕەنگدانەوەی پەیوەندی بەهێزی هەردوو وڵاتی كۆریای باكور و ڕووسیاد پیشان دەدات.هاوكات ڕەنگدانەوەی یەكتر تەواوكردن و لێكتێگەیشتنی قووڵی هەردوولایە لە ڕووگە سیاسییەكانیاندا. هاوكات یەكدیدی نێوان سەرۆكەكانی هەردوو وڵاتە، لەهەردوو دۆسیەی ئاسیایی و نێودەوڵەتیدا.

كۆریای كیمئیلسۆنگی لەسەرەتای دامەزراندنییەوە، وەك هاوپەیمانەكانیشی دانی پێدادەنێن، لەئاستی جیهاندا خاوەنی پێگە وڕۆڵ و قورساییەكی زۆرە، چونكە خاوەنی سیاسەت و ڕووگەی ڕوونی خۆیەتی، توانا و سەنگی سەربازیشی بەبێ ڕاوەستان بەردەوام بەرەو سەرەوە هەڵدەكشێت، بەجۆرێك دوور ونزیك سڵی لێدەكەنەوە. لەگەڵ ئەوەشدا لەئاستی نێودەوڵەتیدا ڕێزی لێدەگرن. چونكە ئەگەرچی ڕووبەرێكی بچوكی هەیە، كەچی دەتوانێت ڕۆڵی گەورەی وا ببینێت كە زۆربەی وڵاتە گەورەكان ناتوانن ئەو ڕۆڵانە بگێڕن! ئەوەتا دەبینین لەخشتەی وڵاتە ئەتۆمییەكاندا، لەسەری سەرەوەیە و سەردەستەیی سەربازی مسۆگەركردووە، بەڕاستیش سەربەخۆیە!.

تێبینی ئەوەمانكردووە، هاوڕێ و هاوپەیمانەكانی كۆریا و ڕووسیا، زۆر بەخێرایی كاردانەوەیان بەرانبەر بڕیارەكەی كۆریا پیشاندا، پێیان وابوو كە ئەو دانپێدانانە، دەبێتە هۆكارێكی بنچینەیی كەپێگەی ئەو دووكۆمارە بەهێزدەكات. سەركەوتنێكی تازەیشە بۆ دیپلۆماسیەتی كۆریا، لەسەر ئەم بنەمایەش هەردوو كۆمارەكە دەستدەكەن بە بەرەوپێشەوەبردنی پەیوەندییە ئابوورییەكانیان لەگەڵ كۆریادا، بناغەی هاوبەشایەتییەكی گشتگیریش دادەڕێژن.

شیاوی باسە، هەڵوێستەكانی كۆریای باكور، لەم ناوچەیەشدا، هەر لەسەرەتای دامەزراندنی كۆریای باكور لەسەردەستی ڕابەری پێشووی ئەو وڵاتە كیم ئیل سۆنگەوە، هەمیشە لایەنگری لەمافی نەتەوەی عەرەبكردووە. تەنانەت لەڕووی سەربازیشەوە بەرگری لەعەرەب كردووە.

لەشەڕی دژ بەئیسرائیل، هێزی سەربازی ڕەوانەكرد بۆ بەرگری لەمیسر و سوریا، لەشەڕی ساڵی 1973شدا، كەپێی دەگوترێت شەڕی دەی ڕەمەزان، یان جەنگی تشرین" تەنانەت چەندین سەربازی كۆریای باكور لەهەردوو بەرەی جەنگەكە لە باكور و باشور كوژراون و، تاكو ئیستاش لەڕووی میللی و فەرمییەوە، ڕێزلێنان سازدەكرێت بۆ شكۆی ئەو سەربازە كۆریانەی كەلە گۆڕستانەكانی دەوروبەری قاهیرە و دیمەشق ئەسپەردەكراون.

لێرەدا دەقاودەق، هەست دەكەین بەو هۆكارەی كەلەپشتی بڕیارەكانی پیونگیانگەوە دەوەستێ، كەلەم جەنگەی جیهانییەدا لەدژی ڕووسیا بەڕێوەدەچێت، پشتیوانی بێ چەندوچوون لە ڕووسیا دەكات.

نوسەرێكی ئەردەنییە، هەڵگری چەندین مەدالیایە لەكۆریای باكور.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif