سەرۆك بارزانی بڕیاری كۆتایی دەدات

ليست هناك تعليقات


 کوردستان ئەحمد
-
گەڕێكی دیكەی گفتوگۆ ئاڵۆز و پڕ كێشمەكێشەكانی عێراق جارێكی دیكە دەستپێدەكاتەوە، ئەوەش پاش ئەوەهات كە سەماحەتی سەید سەدر نەیتوانی لە هاوكێشەی سیاسی عێراقدا سەربكەوێت و هاوكێشەكان لە بەردەستی خۆیداكۆتایی پێبهێنێت و كەسایەتییەك بۆ عێراق یەكلایب بكاتەوە كە بتوانێت عێراق بخاتەوە سەر رێگەكەی خۆی.

لەپاش هەوڵەكانی سەماحەتی سەید سەدر بەرەی پێچەوانەی سەدریش نەیتوانی ئەو پرسە یەكلای بكاتەوە، چونكە ئەم لایەنە هێندە كێشەی ناوخۆیی هەیە و هێندە لەناو ئاڵۆزی عێراقدا تێماون ناتوانن گرفتەكان چارەسەر بكەن و هەروەها كەسایەتییە گەورەكەی ئەم ریتمە كە ماكلییە توشی گرفتی گەورە بووە لە دوای بڵاوبوونەوەی تۆمارە دەنگییەكانەوە.

جارێكی دیكە پرسەكانی عێراق روو لە هەولێر دەكەن،هەولێر وەك نمایندەی تەواوی دەسەڵاتی كوردی دەبێت لە عێراقدا رۆڵ بگێڕێت بۆ چارەسەری گرفتەكان، پارتی كە دەنگی یەكەمی كایە سیاسییەكەی عێراقە و هەرێمی كوردستانە دەبێت رۆڵی لە دانانی سەرۆك كۆماردا هەبێت، گەڕێكی دانیشتن و گفتوگۆ لەنێوان سەرۆك بارزانی و بافڵ تاڵەبانیدا لە سەری بڵند ئەنجامدرا، زانیاریەكان باس لەوەدەكەن یەكێتی نیشتیمانی كوردستان سورە لەسەر كاندید كردنەوەی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق و پارتیش تێبینی لەسەر ئەم بژاردەیە هەیە و پێدەچێت هەردوولا لەسەر كاندیدی خۆیان سووربن.

زانیاریەكان لە بارەی كۆبوونەوەكەی سەرۆك بارزانی و بافڵ تاڵەبانی بەم شێوەیەیە. پێش ئەوەی سەرۆك بارزانی و بافڵ تاڵەبانی كۆبنەوە فواد حوسن و بافڵ تاڵەبانی كۆبوونەتەوە و ٥ كاتژمێر لە كۆبوونەوەدابوون.

نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و فوئاد حوسێن، سەرۆکی شاندی دانوستاندنکاری پارتی دیموکراتی کوردستان بەمشێوەیەیە بەپێی بافڵ تاڵەبانی گوتویەتی کە بەربژێری ئەوان هەر بەرهەم ساڵحە و سوور بووە لەسەر بەربژێرکردنەوەی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق. 

رۆژی دووشەممە 18-7-2022، د. فوئاد حوسێن، سەرۆکی شاندی دانوستاندنکاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکومەت بە فڕۆکەیەکی تایبەت لە بەغداوە چووەتە سلێمانی و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە.

کۆبوونەوەکە لە دەباشان بووە لە سلێمانی و پێنج کاژێری خایاندووە، یەکەم جار سێ کاژێر کۆبوونەوە بەردەوام بووە، پشوویەکیان وەرگرتووە و هەردوولا پرس و رایان لەگەڵ نزیکەکانی خۆیان کردووە و کۆبوونەوە دەستی پێکردووەتەوە. جارێکی دیکە دوو کاژێر گفتوگۆ بەردەوام بووە. 

بەپێی زانیارییەکانی رووداو کە سەنگەر عەبدولڕەحمان لە سەرچاوەیەکی باڵاوە پشتڕاستی کردووەتەوە؛ ''کەشی کۆبوونەوەکە ئیجابی بووە''، گفتوگۆی چڕ و پڕ کراوە لەسەر دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ بەربژێرێکی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆککۆمار.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا قسە لەسەر ئەوە کراوە کە "نابێت رێگە بدرێت پێکنەهێنانی حکومەتی عێراق بخرێتە ئەستۆی کورد، چونکە نێو ماڵی شیعە زۆر پەرتەوازەیە و حکومەتی بۆ پێکناهێندرێت و دەیانەوێت رێکنەکەوتنی پارتی و یەکێتی لەسەر سەرۆککۆمار بکەنە هۆکاری پێکنەهێنانی حکومەت."

سەرۆك بارزانی بڕیاری كۆتایی دەدات

سەرۆك بارزانی ل پاش كۆبوونەوەكەی نێوانیان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی بڕیاری كۆتای دەدات و چارەسەری گرفتەكان دەكات و هەروەها دەیەوێت كورد لە عێراقدا بەیەك دەنگ و بەیەك كاندید بڕواتە عێراقەوە بەمەرجێك ئەو كەسەی كە دەبێتە نوێنەری كورد هیچ گومانێكی لەسەر نەبێت و هەروەها بەشێك بێت لە هاوكێشەی چارەسەری كێشەكانی نێوان عێراق و كوردستان نەك خۆی لە كێشەكان بەدور بكرێت.

باهەموو لایەك ئەو راستییە بزانن سەرۆك بارزانی تەنها ڤیتۆی لەسەر كەسانێك هەیە كە ئامادەسازی رووداوەكانی ١٦س ئۆكتۆبەرن و مەترسین لەسەر ئایندەی هەرێمی كوردستان چونكە ئەگەر كەسێك بچێتە عێراق و نوێنەری راستەقینەی گەلی كورد نەبێت بێگومان توشی گرفتی گەورە دەبێت بۆ هەرێمی كوردستان و كێشەكان گەورەتر دەكات.

سەرۆك بارزانی لەژێر بیردۆلۆژیای بیری ناسۆنالیزمانە و پەروەردەی بارزانی باوكەوە بڕیار لەسەر كەسێك دەدات كە لە عێراقدا بیرێكی نیشتیمانی هەبێت و بتوانێت بە باشترین شێوە چارەسەری گرفتەكان لە عێراقدا بكات و كوردێكی پاك بێت بۆ ئەوەی جارێكی دیكە گرفتێكی دیكە لەبەردەم مافەكانی گەلی كورددا دروست نەبێت.

ئێستاسەرۆك بارزانی لە نەخشەڕێ چارەسەری گرفتەكانی عێراقدا بەدوای سێ پرسی گرنگەوەیە كە بۆ كورد زۆر گرنگە ئەویش بریتییە لە شەراكەتی راستەقینە و مافی گەلانی عێراق و دەستوری بوونی تەواوی دەوڵەتەكە، ئەوەش لە قازانجی هەندێك لایەندا نییە كە لە عێراقدا رۆڵدەگێڕن بۆ ئەوەی ببنە براوەی كایەی سیاسی.

سەرۆك بارزانی پلانێك بۆ رووبەرووبوونەوەی ئاڵنگارییەكانی بەردەم هەرێمی كوردستان دەخاتەروو كە جارێكی دیكە كورد لە عێراقدا توشی ئەو گرفتانە نەبێت كە لەرابردوودا توشی بوون، چونكە ئەوانەی نوێنەری كوردییان كردووە لە عێراقدا نەیانوانییوە نمایندەیەكی باشی كورد بن و هەروەها پشتیان لە مافەكانی گەلەكەیان كردووە.

سەرۆك بارزانی رێرەوی راستەقینەی ئەو كوردبوونەیە كە سەدەیەكە لە پێناویدا كورد خەبات دەكات بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی مافەكانی گەلدا بمێنینەەوە و بتوانین بەتەواوەتی ئەو مافە بەدیبهێنن كە گەل بۆی دەجەنگێت.

عێراق لە دۆخێكی تونداییە، پێدەچێت بەشێكی زۆر لە لایەنە عێراقییەكان بچنە ئاڵۆزیەكی گەورەوە و عێراق توشی كێشمەكێشی سیاسی ببێتەوە و هەروەها رۆڵێكی وەها گەورەی نەمێنێت لە ناوخۆدا كە ئەوەش دەستی نێوخۆی و دەستی نێودەوڵەتی لەپشتە، بۆ چارەسەری كردنی ئەم كێشانەش سەرۆك بارزانی بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی كورد لە عێراقدا بڕیاری تایبەت بە كورد دەدات و بڕیاری كۆتایش هەر لەلای سەرۆك بارزانییە بۆ چارەسەر كردنی پرسی سەرۆك كۆمار و هەروەها پرسی سەرۆك وەزیرانی عێراق.

ئێستا گەورەترین لایەنی عێراقی كە خاوەنی ملیۆنان دەنگە ، سەماحەتی سەید سەدرە، پێویستیەكی گەورەی بە سەرۆك بارزانییە و بەپێی زانیارییەكان سەید سەدر بەبێ سەرۆك بارزانی هیچ بڕیارێك نادات و سەدر كۆتا بڕیار دەدات كە سەرۆك بارزانی رێگەچارەكەی نیشاندەدات، ئێستا لە عێراقدا دوو زلێهێزی گەورە هەیە، سەرۆك بارزینی سەماحەتی سەید سەدرە كە بڕیاری كۆتایی لە عێراقدا بەدەست ئەم دوولایەنە دەبێت.

بەپێچەوانەوە دۆخێكی خراپ لە عێراقدا دێتەكایەوە كاتێك سەرۆك بارزانی بڕیاری كۆتایی نادات و گوێ لەسەماحەی سەید سەدڕ ناگیرێت، ئەو هێزانەش كە لە عێراقدان و نمایندەی بیری ئێرانیزمن بێگومان ئەو راستییە دەزانن كە لە عێراقدا تەنها سەرۆك بارزانی بڕیاری كۆتایی دەدات و عێراقیەكانیش دەزانن كە سەرۆك بارزانی لە قازانجی گەلدا بڕیاردەدات.

كێشەی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق كێشەیەكی گەورەیە، بەوزوانەش یەكلای نابێتەوە، كوردەكان بەسەرۆكایەتی بارزانی پلانیان بۆ ئایندەی عێراق هەیە و رووبەرووی هەموو ئەو گرفتە بوونەوتەوە كە روو لە ئایندەی عێراق دەكات، تاكە گرفت لەبەردەم گەلی كورددا هەبێت لە عێراقدا ئەو لایەنە كوردییانەن كە مەترسی گەورەیان لەسەر یەكریزی و یەك دەنگی هەیە.

مەترسیەكە هیچی كەم نییە لە رووداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەر خۆ ئەو كارتانەش كە ئەو لایەنانە دەستی بۆدەبەن كە دەستی خۆیان دەسوتێنێت هەمان ئەو كارتانەن كە دووژمن لە قۆناغەكانی رابردوودا دەستی بۆدەبردن و توشی گرفتی گەورە ببوون.

سەرۆك بارزانی وەك مەرجعی باڵای گەلی كورد رووبەرووی ئەو گرفتە بوەتەوە و دەیەوێت گەل لە كوردستان بڕیاربدات و جارێكی دیكە رووداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەر و ئەوانی دیكەش روونەدات، چارەسەری كێشەكانیش تەنها لەلای سەرۆك بارزانییە.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif