نوسینی:
م. موحه‌ممه‌د ره‌ئوف
پرۆفیسۆر د.رعد رفعه
ئه‌ندازیار شوان حسین
پاڵنه‌ره‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست:
جۆ بایدن سه‌باره‌ت به‌و سه‌ردانه‌ی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رایگه‌یاند: ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی نوێیه.
پاڵنه‌ره ناوخۆییه‌كان:
1- دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی سوته‌مه‌نی له‌ووڵاتانی كه‌نداو دوای گرانبونی سوته‌مه‌نی له‌ناوخۆی ئه‌مریكا بۆ دوو قات وزیادبونی هه‌ڵاواسان ودروستبونی قه‌یرانی سوته‌مه‌نی له ئه‌وروپا.
2- ترسی بایدن له‌كه‌مبونه‌وه‌ی رێژه‌ی ده‌نگده‌رانی پارته‌كه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی نیوه‌یی كۆنگرس له‌مانگی تشرینی دووه‌می داهاتوو به‌هۆی قه‌یرانه‌كانی خاڵی یه‌كه‌م وهه‌وڵدان بۆ هه‌رزانكردنی نرخی سوته‌مه‌نی له‌ناوخۆی ئه‌مریكا.
پاڵنه‌ره ده‌ره‌كیه‌كان:
1- لێكه‌وته‌كانی شه‌ڕی روسیا وئۆكرانیایه كه گرنگی ووزه‌ی تێدا به‌دیاركه‌وت به‌تایبه‌تی نه‌وتی سعودیه. (دامه‌زراوه‌ی فریدرێش ئایبێرتی ئه‌ڵمانی). ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌گرنگی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی كه‌مكردبوه له‌ئه‌نجامی بارگرانی ووڵاتانی عه‌ره‌بی وكه‌مكردنه‌وه‌ی بایه‌خی نه‌وتی ناوچه‌كه.
2- ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان وهێنانه‌پێشه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌كان وپێدانی رۆڵێكی زیاتر به‌ئیسرائیل به‌جۆرێك سپاردنی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته به ئیسرائیل وسعودیه سه‌باره‌ت دامه‌زراندنی هاوپه‌یمانی دژی ئێران. ئه‌مه‌ش بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه كه‌ئه‌مریكا به‌جێیهێشتوه بۆ ئێران. (كسينيا سفيتلوفا، په‌رله‌مانتاری پێشووی كنێستی ئیسرائیلی)
و- پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی ئه‌مریكا به‌جێیهێشتوه له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ چین وروسیا. (ووتاری بایدن له‌سعودیه)
لێكه‌وته‌كانی سه‌ردانه‌كه له‌سه‌ر ناوچه‌كه:
1- له‌مه‌ودوا هاوكێشه نێوده‌وڵه‌تی وئیقلیمیه‌كان وبه‌رژه‌وه‌ندیه ئابوری وجۆپۆڵتیكیه‌كانی ئه‌مریكا وئه‌وروپا پێش ئاریشه مرۆیی ومافه‌كان وئازادیه گشتیه‌كان ده‌كه‌وێت.
2- ئه‌مریكا له‌دهاتویه‌كی نزیك ومامناوه‌ندا هیچ شتێكی نوێی بۆ كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستینی پێنیه جگه له هه‌ندێك هاوكاری مرۆیی.
3- دەرنەھێنانی سوپای پاسداران لەلیستی تیرۆری ئه‌مریكا.
4- پشتیوانیلێکردنی ئیسرائیل بۆ ئەوەی خۆی پێداویستیە ئاسایشییەکان وچۆنێتی ڕووبەڕوو بوونەوەیان دیاریبکات، کەبەکردەوە دەستکردنەوەی ئیسرائیلە بۆ ھێرشکردنە سەر پڕۆژە ئەتۆمییەکەی ئێران.
5- ئه‌مریكا لە سایەی ھیچ ھەلومەرجێکدا ڕێگانادات ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی، ئەگەر ئەمە بەکارھێنانی ھێزی سەربازیش بخوازێت.
6- پلانی دامەزراندنی ( ناتۆیەک بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست) هاوپەیمانێتیەکی سەربازی وڵاتانی عەرەبی بە هاوبەشی لە گەڵ ئیسرائیل بۆ ڕوبەڕوو بوونەوەی هەژمونی سەربازی و هەڕەشەکانی ئێران لە سەر وڵاتانی ناوچەکە، لەم پلانەدا ئامانج ئەوەیە ئاسمانی هەموو وڵاتانی عەربی و ئیسرائیل بە یەک سیستەمی ڕادار و بەرگری دژە موشەکی پێکەوە گرێ بدرێت.
لێكه‌وته‌كانی سه‌ردانه‌كه له‌سه‌ر عێڕاق:
بایدن پێش سەفەرەکەی بابەتێکی بڵاوکردەوە له‌واشنتن پۆست و ئاماژەی بە ئامانجەکانی سەفەرەکەی کرد. لە بابەتەکەدا زیاتر باسی سعودیەو کەنداوو ئێران دەکات، کەمتر باسی عێراقی تێدایە، ئەوەی کەباسی عێراقە زیاتر په‌یوەستیکردوە بە داعش و دۆخی ئەمنی ودەستوەردانی ئێرانەوە کە یارمەتی توندڕەوە چەکدارەکان دەدات وڕۆکێت دەنێت بەھەندێک جێگای عێراقەوە.
بایدن لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا ئاماژەی بەکۆمەلێک تەوەرە کرد، لەتەوەرەکاندا لەسەر عێراق بەرونی و ناوبردن تەنھا ئەوەندەی وت کە بۆ کێشەی کارەبا عێراق دەبەسترێتەوە بە کەنداو بۆ ئەوەی عێراق پێویستی بە ئێران نەمێنێت؛ پێده‌چێ هۆكاره‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی عێراق وڵاتێکە لە ناوەندایە. ئەمریکا و وڵاتانی ناوچەکە هەوڵدەدەن کە بە لای وڵاتانی کەنداودا ڕایبکێشن وعێڕاقێكی به‌هێز له‌ناوچه‌كه‌دا بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی ووڵاتانی ئیقبیمی وه‌كو توركیا وئێران، ئه‌مه‌ش له‌رێگای دوورخستنەوەی عێراق لە بەرەی ئێرانی و توندکردنەوەی پەیوەندی عێراق بە وڵاتانی عەرەبی و دوورخستنەوەی لە هەژمونی ئێران.
لێكه‌وته‌كانی سه‌ردانه‌كه له‌سه‌ر‌كورد:
1- سه‌ره‌ڕای له‌تویتێكدا مەسرور بارزانی له 15/7/2022 بەخێرهاتنی سەرۆک جۆو بایدن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات وداواشی كردوه "لە گفتوگۆکانی قوربانیدانی گەلی کورد لە ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆر لەبیر نەکرێت". به‌ڵام لە 21 خاڵی بەیانی کۆتایی کۆنگرەی جەددە بۆ سەقامگیری ناوچەکە، بە ئامادەبوونی سەرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕست وئەمریکا وعێراق، ته‌نانه‌ت بە وشەیەکیش باسی پرسی کورد نەکراوە، لەکاتێکدا یەکێکە لە چوار نەتەوە سەرەکیەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (فه‌رمان رشاد، 2022). له‌وه‌ش زیاتر، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بایدن بۆ واشنتن، پێگه‌ی كۆشكی سپی له 16/7/2022 سه‌باره‌ت به‌عێڕاق رایگه‌یاندوه: "دەمانەوێت لە بنیاتنانی دیموکراسی بۆ عێراق هاوکارتان بین، ئێمە سەرچاوەی پێویستمان لەبەردەستە بۆ ئەوەی هاوکارتان بین"، لێره‌ش ته‌نها به ووشه‌یه‌كیش باسی كورد نه‌كراوه.
هه‌ربۆیه سه‌باره‌ت به‌كوردانی هه‌رێمی كوردستان، پێده‌چێ هاوكێشه نوێیه‌كانی ئیقلیمی وجیهانیه‌كان عێڕاقێكب به‌هێز وكوردستانێكی لاوازی بوێت؛ ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌ودوا جێگیركردن وپاراستنی سنوره ده‌ستكرده‌كانی سایكس-بیكۆ له‌سه‌ر حیسابی به‌هاكانی دیموكراتیه‌ت ومافی مرۆڤ وئازادیه گشتیه‌كان ومافی گه‌لانی كه‌مینه‌یه له ووڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. ئه‌مه‌ش زۆر به‌روونی دیار بوو له‌خاڵی (11)ی به‌یانی خیتامی كۆبونه‌وه‌كه‌ی جه‌ده له 16/7/2022 سه‌باره‌ت به‌پاراستنی سه‌قامگیری ویه‌كپارچه‌یی وسیاده‌ی عێڕاق، كه‌له‌وانه‌یه ره‌نگبداته‌وه له‌سه‌پاندنی هه‌ژمونی سیاده‌ی عێڕاق به‌سه‌ر نه‌وت وگاز وسنوری هه‌رێم له‌داهاتودا وته‌نها خودموختاریه‌كی كارگێری ورۆشنبیری ناوه‌خۆی هه‌رێم بمێنێته‌وه.
2- سه‌باره‌ت به‌كوردانی رۆژئاواش له‌سوریا، پێده‌چێ هه‌مان هاوكێشه‌ی سه‌ره‌وه رؤڵی هه‌بێت له‌لاوازكردن ته‌نانه‌ت نه‌هێشتنی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی به‌شێكی شاره‌كانی كوردستانی رۆژئاوا، به‌تایبه‌ت ده‌وڵه‌تی توركیا درێغی ناكات له‌به‌كارهێنانی هه‌موو كارته ئابوری ودیپلۆماسی وسه‌ربازی وسیاسیه‌كانی بۆ له‌ناوبردنی ئه‌زمونی رۆژئاوا. ئه‌مه‌ش زۆر به‌روونی دیار بوو له‌خاڵی (13)ی به‌یانی خیتامی كۆبونه‌وه‌كه‌ی جه‌ده له 16/7/2022 سه‌باره‌ت به‌پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا وسیاده‌كه‌ی لەسەر بنەمای بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی ژمارە 2254 ساڵی 2015.
ده‌ره‌نجامه‌كان:
1- چیتر كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین نابێته كێشه‌ی ناوه‌ندی ومیحوه‌ری ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌كانی ناوچه‌كه وبه‌پێچه‌وانه‌وه دوژمنی سه‌ره‌كی عه‌ره‌ب له‌ئیسرائیله‌وه ده‌گۆڕن به ئێران.
2- ھەڵبەت پێناچێت ھاوپەیمانە عەرەبییەکانی ئه‌مریكا لە ناوچەکه‌دا، یەکسەر ھەموو ئەوەی ڕوویدا لەبیری بکەن وئامادەبن لە ئێستادا دەستبەجێ دەستبەرداری پەیوەندییەکانیان لەگەڵ چین و ڕوسیا ببن و ئەمریکاش لە ئێستادا داخوازیەکی لەو جۆرەیان لێ‌ناکات.
3- ئه‌مجاره ته‌واو ده‌ركه‌وت كه پێگه‌ی هه‌رێم زۆر لاواز بوه، به بەلگەی ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری هه‌رێم بانگ نه‌كرابوو بۆ لوتكه‌ی جه‌ده، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش وه‌فدی هه‌رێمی له‌گه‌ل نه‌بوو. زیاتریش لەوە، لەچوارچێوەی عێڕاقیش باسی کورد نەکراوە، هه‌رچه‌نده له‌خشته‌ی كاری لوتكه‌كه‌ش باسی پرسه‌كانی: فەلەستین ویه‌مه‌ن وعیراق وسوریاو لبنان ولیبیا ومسر وسودان وزۆر لای تری تیدا بوو. ئەمەش نیشانەی ئەوەیە پێگەی حکومەتی هەرێم زۆر لاواز بووە و دیبلۆماسیەتیشی بێ كاریگه‌ر بووه.
توێژینه‌وه‌ی ژماره (49)
هەرێمی کوردستان دوای سەردانەکەی بایدن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
به‌سه‌رپه‌رشتی بۆردی توێژینه‌وه‌ی ده‌زگای ستانده‌ر
سه‌رۆكی بۆرد: پرۆفیسۆر دكتۆر رعد رفعه محمد
نوسینی:
م. موحه‌ممه‌د ره‌ئوف
پرۆفیسۆر د.رعد رفعه
ئه‌ندازیار شوان حسین
بۆردی توێژینه‌وه‌ی ستانده‌ر:
ئه‌نجومه‌نێكی زانستی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی سیاسیه، گرنگی ده‌دات به ره‌هه‌نده سیاسیه‌كانی دیارده و ئاریشه‌كان. ئامانجی به‌رچاوڕوونی داڕێژه‌رانی پلان وبڕیارده‌رانی سیاسی هه‌رێمی كوردستانه بۆ ئاگابوون له هاوكێشه كاریگه‌ره‌كانی ناوخۆیی وهه‌رێمی وجیهانیه‌كان.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق