د.بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لەبارەی تۆپبارانەکەی سنوری زاخۆ پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تۆپبارانەکەی تورکیا بۆسەر دهۆک سەرکۆنە دەکات کە بە پێشێلکردنی سەروەری وڵات دادەنرێت، بۆیە جەخت دەکاتەوە کە دوبارەکردنەوەی تۆپبارانەکان قبوڵکراو نین و پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتی و بنەمای دراوسێیەتی باشن.
د.بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ چوارشەممە لە پەیامێکدا باسی لەوەشکرد، "تۆپبارانەکەی تورکیا بۆسەر دهۆک کە بوەهۆی کوژران و برینداربونی ژمارەیەک لە رۆڵەکانمان، ئیدانە و سەرکۆنەکراوە و بە پێشێلکردنی سەروەری وڵات و ئاسایشی نەتەوەیی عێراق دادەنرێت."
دوبارەکردنەوەی تۆپبارانەکان قبوڵکراو نیە دوای بانگەوازەکان بۆ راگرتنی ئەو کردەوانە
ئەوەشی خستوەتەڕو، دوبارەکردنەوەی تۆپبارانەکان قبوڵکراو نین دوای بانگەوازەکان بۆ راگرتنی ئەو کردەوانە کە پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتی و بنەمای پەیوەندییەکانی دراوسێیەتی باشن.
کەمێک لەمەوبەر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ئەنجامی تۆپبارانەکەی ئەمڕۆی زاخۆ هەشت کەس کوژراون کە بریتین لە چوار کچ و چوار کوڕ، هەروەها 26 کەسیش برینداربون.
2
پاشنیوهڕۆی ئهمڕۆ چوارشهممه سوپای توركیا تۆپبارانی سنوری سەیرانگای پەرەخی لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی كرد و بههۆیهوه هەشت کەس مردن و 26 کەسیش برینداربون کە ژن و منداڵیشیان لەناودایە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق