كورد لەبەردەم ئاڵۆزیەكانی عێراقدا

ليست هناك تعليقات


 بێرون عمر فتاح
-
بارودۆخی ئێـــستای عێراق بارودۆخێكی ناسەقامگیر و نائارامە لەم قۆناغەشدا چاوەڕوانی ئاڵۆزیوكێشمەكێشمی زیاتری لێدەكرێت كە لایەنە سیاسیەكان دابەشبوون بەسەر بەرەی جــیاجــیادا و یەكــتریان قــبوڵ نیە و ناسازێن بۆ پێكهێنانی حكومەتو یەكلایی كردنەوەی پرۆسەی سیاسی
كشانەوەی ڕەوتی سەدر و چۆڵكردنی گۆڕەپانی پەرلەمان و خۆهەڵدانە گۆڕەپانی جەماوەر قۆناغەكە ئاڵۆزتر و سەختتر دەكات بە ئاراستەی نائارامی و تا ڕادەی پێكدادان ،هەوڵ و پلانەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پێكهێنانی حكومەت بەبێ سەدریەكان ،ڕەنگە بتوانن حكومەت پێك بهێنن بەڵام تاچەند دەتوانن بەردەوامبن و ئارامی ســـیاسی دەستەبەر بكەن و بتوانن خزمەتی هاوڵاتیان بكەن ،چونكە سەدریەكان بە هێزی( جەماوەریی و مەزهــــەبی و ســـیاسی) لێناگەڕێن حكومەت لەسەر پێی خۆی بوەستێت و ئارامی لە شەقامی عێراقدا بونی هەبێت

ئەوەی گرنگە هەرێمی كوردستان چی لەهەكبەكەیدایە بۆ ئەم قۆناغە ئاڵۆز و ناسەقامگیرەی عێراق كە لە ڕابردودا هەڵسەنگاندن بۆ یەك بە یەكی سیاسیەكان و دەســـەڵاتەكانیان لە عێراقدا كراوە كە هەر لایەك بەجۆرێك خۆی لە دژایەتی كردنی هەرێمی كوردستان تاقی كردۆتەوە چونكە هەمیشە ئەو دۆخە چەند بارە دەبێتەوە، كە لاوازبون بە هەرێمی كوردستان خۆیان بەهێز دەكەن و كە بەهێز بوون هەرچی پلان و كردەوەی تاقی نەكراوە هەیە بەرامبەر بەكورد تاقـــی دەكـــەنەوە و بەكــــاری دەهێــــنن ، ئێمە پێمان وایە عەقــڵیەتی كـــۆمەڵگای عــــێراقی عــــــــــەرەبی هەر ئەو عـــەقڵیەتەیە كە عـــێراقی لەســەر بنیاتنراو لە قۆناغەکانی دواتــرو ئێســتای عێراقی نوێـــشدا هەرئەو عــــــەقڵیەتە شۆڤێنیەتە بەڕێوەی دەبات، ئەوەی پێویستە دەبێت لایەنە سیاسیەكانی کوردستان و گەلەكەمان واز لە عینادی سیاسی بهێنن و یەكـــتر قبـــوڵ بكەن و بـــسازێن و خۆیان ئامادە بكەن بۆ ئەم قۆناغە چارەنوسازەی كە عێراق و ناوچەكە پێدا گوزەر دەكات، كـە ئـەوەش بە یەكگرتوویی و یەكهەڵوێستی و لەبەرچاوگرتنی مەترسیە چاوەڕوانكراوەكان و پاراستنی هەرێمی كوردستان دەبێت ، هەروەها لەهەر بارێكدا پێویستە گـــەلی كـــورد بەرنامـــــەیەكی هاوبەشــــی هـــــەبێت بۆ دەستەبەركردنی مافە دەستوریەكانی لەسەروبەندی گفتوگۆ و دانوستانەكان لەگەڵ لایەنە عێراقیەكان، بەتایبەت مادەی (140) و یاسای نەوت و گاز و پێشمەرگە و بەشەدارایی هەرێمی كوردستان ، بەشێوەیەك سود لە ئاڵۆزی و لێكترازان و لاوازی ئـــەم قـــۆناغەی لایەنە ســــیاسیەکانی عـــێراق وەربگیرێت .هەر بۆیە پێمان وایە بەهێزترین چەك بەدەست گەلی كوردستانەوە تەنها یەكگرتووییە .

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif