موحەمەد حەکیم: بۆ هەست بە ستەمەكانی خۆتان بەرانبەر بە میللەت ناکەن

ليست هناك تعليقات

وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری:  بۆ ناپرسن ئەی ئەم حزبە ئەم هەموو ستەمەی ئێوەی بۆ قەبوڵ بێ ! چونكە ئەو نەهامەتییەی ئێستا میللەتی تێدایە بەدەست ستەمی حوكمڕانی ئێوەوە، كۆمەڵ بە ئەرك و بەرپرسیارێتی خۆی دەزانێت وەكو حزبێكی سیاسی داكۆكی لە مافی میللەت بكات و ، ڕەخنە لە دەسەڵاتیش بگرێ و میللەتیش چاوڕێی زیاتر لە کۆمەڵ ولایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن ئەکات وبەمەی ئێستایان رازی نییە

دەقی نوسینەکەی موحەمەد حەکیم  وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری 

ئێوە ڕەخنەیەكمان قەبوڵ نەكەن؛ ئێمە بۆ ئەو هەموو ستەمەتان قەبوڵ بكەین؟

موحەمەد حەکیم

ئەم دەسەڵاتە، بە تایبەت پارتی، ڕەخنەكانی سەرۆكی كۆمەڵ یان سەركردە و پەرلەمانتارەكانی، بە تەشهیر و هەڵچونێكی سەیرەوە لە لایەن سەركردە و سوپا سێبەرەكەی لە نێو راگەیاندن و سۆشیال میدیا وەڵام دەداتەوە.

لێرەدا حەقی خۆیەتی پرسیارێك بكرێت، ئایا دەسەڵات وە بە تایبەت پارتی، بۆ بەم تەشهیر و هەڵچونەوە وەڵامی سەرۆكی كۆمەڵ دەداتەوە؟ لەكاتێكدا هەمان پەرچەکرداری نییە بەرامبەر بە لێدوانی سەرۆك و سەركردە و پەرلەمانتارانی حزبەكانی دیكە..

لە لایەكی ترەوە ئێوە كە ڕەخنەیەكی حەقتان قەبوڵ نەبێت؛ بۆ ناپرسن ئەی ئەم حزبە ئەم هەموو ستەمەی ئێوەی بۆ قەبوڵ بێ ! چونكە ئەو نەهامەتییەی ئێستا میللەتی تێدایە بەدەست ستەمی حوكمڕانی ئێوەوە، كۆمەڵ بە ئەرك و بەرپرسیارێتی خۆی دەزانێت وەكو حزبێكی سیاسی داكۆكی لە مافی میللەت بكات و ، ڕەخنە لە دەسەڵاتیش بگرێ و میللەتیش چاوڕێی زیاتر لە کۆمەڵ ولایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن ئەکات وبەمەی ئێستایان رازی نییە .

ئایا لەخۆتان نەپرسیوە چەند ستەمتان لەم حزبە (كۆمەڵ) كرد، هەر لە ناو دەسەڵاتی كوردیەوە نەبوو هاوكار بوون لە موشەكبارانكردنی بنكە و بارەگاكانمان لە لایەن ئەمریكاوە كە بووە هۆی شەهیدبوونی ٤٧ پێشمەرگەمان و برینداربوونی دەیانی تر، دواتر دەستگیركردن و راوەدونانی ئەندامانمان، وە پاشان هەر لەژێر دەسەڵاتی ئێوە و حوكمڕانی ئێوە نەبوو ئەمیری كۆمەڵ دەستگیر كرا؟ وە هەر ئاسایش و دەزگا ئەمنییەكانی ئێوە نەبوو ئەندام و كادیرانی كۆمەڵ دەستگیر دەكردو ودەیکات و ئەشكەنجەی دەدان، وە هەر ئەندام و لایەنگرانی كۆمەڵ ـە كە لە زۆر ماف لەم ھەرێمە بێ بەشن لەبەر ئەوەی پشتگیری لق و مەڵبەندەكانی ھەردوو حزبی دەسەڵاتیان نییە، هەر ئێوە نەبوون لە مێژووی پەرلەمانی كوردستان تەنها متمانەتان لە پەرلەمانتارەكەی كۆمەڵ وەرگرتەوە، نازانم بۆ هەست بە ستەمەكانی خۆتان بەرانبەر بە میللەت بە گشتیی و كۆمەڵ بەتایبەت ناكەن كاتێك وەڵامی لێدوانێكی كۆمەڵ دەدەنەوە؟ 

سەیر لەوەدایە ستەم و فەشەلەكانتان بە پاڵەوانێتی و دەستكەوت بە میللەت و ئێمە دەفرۆشنەوە.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif