ڕه‌ووف محه‌مه‌د ئالانی
له‌ناو پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌دا، هه‌ندێ فاكته‌ر هه‌ن، كاتێ گرنگیان پێده‌درێ، پرۆسه‌كه باشتر‌و چاكتر ئامانجه‌كانی ده‌پێكێ، مه‌به‌ست له پێكانی ئامانج، گه‌یشتنه به‌و ویسته‌ی كه پرۆسه‌ی په‌ره‌ورده‌ی له‌سه‌ر بونیادنراوه، ئه‌وانیش( ئاراسته په‌روه‌رده‌ییه‌كان، فێركردن ، ئاسوده‌یی ده‌روون، گه‌شه‌پێدانی جه‌سته....)
یان به‌جۆرێكیتر، پرۆسه‌ی په‌روه‌رده، بریتیه له گه‌شه‌پێدانی ئه‌ركه جه‌سته‌یی و ده‌روونی و ئه‌خلاقیه‌كان به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئامانجه تهواوكاریهكان).
زۆریه‌ی شاره‌زایانی بواری په‌روه‌رده، له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك و ته‌بان، كه چالاكیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پۆل، هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ وانهكانیتر ده‌بنه خاڵی ده‌ستپێكی پرۆسه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌ی سه‌ركه‌وتووی هاوچه‌رخ، مه‌به‌ست چالاكی ده‌ره‌وه‌ی پۆل، وانه‌كانی وه‌رزش و سرودو هونه‌ر(شانۆ‌و موزیك و وێنه‌كێشان) ده‌گرێته‌وه، چونكه له‌ڕێگه‌ی ئه‌و وانانه‌وه مناڵ ده‌توانێ ووزه شاراهكانی جه‌سته‌و ده‌روونی گه‌شه پێبدات و ئه‌و وانانه ده‌بنه پاڵپشتێكی به‌هێز، تاوانه‌كانی تری وه‌ك زانستی و وێژه‌یی و بیركاری، به‌ئاسانی وه‌ربگرێت.
باسی ئه‌مجاره‌ی من شانۆی مناڵه، له‌ناو خوێندنگه‌و قوتابخانه‌كاندا، ئایا تاچه‌ند كاری له‌سه‌ركراوه؟
ساڵانه چه‌ند ڤیستیڤاڵی شانۆی منالان سازده‌كرێت؟
بۆ ئه‌م پرسیارانه وه‌ڵامێكی ڕاست و دروست و هیچ ژماره‌یه‌كی ته‌واومان ده‌ست ناكه‌وێ، چونكه ئه‌م چالاكیه به‌شێوازی تێكه‌ڵ و دوور له پلانی وه‌زاره‌ت و پهرهوردهكان، ته‌نها له ناو قوتابخانه‌كاندا له‌كات و بۆنه نیشتمانی و كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌ییه‌كان ئه‌نجامده‌درێن، جگه له‌چه‌ند چالاكیه‌كی ساڵانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی چالاكی و هونه‌ر، ئه‌ویش له‌سه‌ر داوای چه‌ند مامۆستایه‌كی هونه‌ر له‌ناو قوتابخانه‌كاندا، كه ڕێژه‌ی به‌شداریكردن ، دیاریكراوه، ئه‌مه‌ش ئاكامێكی بچووكی په‌روه‌رده‌یی به‌دیدێنێت، به نمایشی چه‌ند ئۆپه‌رێتێكی مناڵانه، كه ئه‌ویش پێویسته لیژنه‌یه‌ك هه‌بێت، بۆ بینین و هه‌ڵسه‌نگاندن و ڕاییكردنی ئه‌و كارانه كه نمایش ده‌كرێن، پێویسته لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و شانۆ‌و ئۆپهرێتانه، كه‌سانی شاره‌زاو خاوه‌ن ئه‌زموون و قه‌ڵه‌م بن(نوسه‌ر) نه‌ك وه‌ك لیژنهكانیتر به‌پێی هاوڕێیه‌تی و هه‌ندێ شتی‌تر كه ناتوانن وه‌ك پێویست به‌و كاره هه‌ڵبستن، له‌جیاتی خزمه‌ت گه‌یاندن، كاره‌كه وێرانتر ده‌كه‌ن، له‌و كاته‌دا ئه‌نجامنه‌دانی ئه‌و كاره هونه‌ریانه باشتره له ئه‌نجامدانیان، چونكه هیچ ئامانجێك به‌دیناهێنن.
شانۆی منالاَن تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و جیاوازه له شانۆی گه‌وره‌كان، ئهمانهبهشێكن له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه:
1- پێویسته ئه‌و ده‌قانه‌ی بۆمناڵ ده‌نوسرێن، ده‌ربڕی ته‌مه‌ن و ئاستی مناڵ بن
2- به‌زمانێكی ساده‌و ساكار بنوسرێن
3- ئامانجی په‌روه‌رده‌یی تێدا بێت
4- زیاتر هاندانی مناڵان بێت بۆ خۆشه‌ویستی كهسانیترو گیانداران و پاراستنی ژینگه
5- واباشتره ده‌قی شانۆگه‌ریه‌كه یان ئۆپه‌رێته‌كه سرود ئامێز بێت
6- واباشه زۆربه‌ی منالاَن به‌شداریان پێبكرێت، یان بكرێنه گروپ و له‌ناو شانۆگه‌ریه‌كه یان ئۆپه‌رێته‌كه، یان چه‌ند كارێك بكرێت كه زۆربه‌یان به‌شداربن
7- له‌ساڵێكدا لانیكه‌م ، هه‌موو قوتابخانه‌یه‌ك دوو كاری شانۆیی مناڵان ئه‌نجام بدات
8- پێویسته هه‌موو هۆكارو پێداویستیه‌كان له بابه‌تی هۆڵ و كه‌لوپه‌ل بۆ قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كان دابین بكرێت، له‌گه‌ڵ بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و كارانه
9- سالاَنه له‌سه‌ر ئاستی په‌روه‌رده‌كان و وه‌زاره‌ت ڤیستیڤاڵه‌كان به بایه‌خه‌وه كات و شوێنی ئه‌و كاره هونه‌رییانه دیاری بكرێت
10- پێویسته داوا له‌و مامۆستایانه بكرێت، كه توانای ئه‌و كارانه‌یان هه‌یه، پێشنیار‌و سه‌رنجه‌كانیان بخه‌نه‌ڕوو بۆ چۆنێتی سه‌رخستن و ئه‌نجامدانی ئه‌و ڤیستیڤاڵانه
جگه له‌و خاڵانه‌ی ئاماژه‌مان پێداون، كه تایبه‌تن به گرنگیدان به‌شانۆی مناڵان له‌ناو پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن، له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، كاربكات بۆ ئه‌نجامدانی كاری شانۆی مناڵان و یبخاته پلانی كاری خۆیه‌وه، یان داوای ده‌قی شانۆی مناڵان له‌نوسه‌ران بكات و چه‌ند ده‌قێك، كه ئاستیان به‌رزو گونجاوه بۆ ئه‌مدۆخه، نوسه‌ره‌كانیان خه‌ڵات بكرێن، یان هه‌ر تیپێكی شانۆیی توانی ساڵانه كارێك یان دوو كاری هونه‌ری شانۆی مناڵان نمایش بكات، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ئه‌ركی هۆڵ و بودجه‌ی كاری شانۆگه‌ریه‌كه ته‌رخان بكات، له‌پێناو ئه‌وه‌ی زۆرترین كه‌س و لایه‌ن و تیپ كاری شانۆی مناڵان ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هه‌ردوو وه‌زارتی ( په‌روه‌رده‌و ڕۆشنبیری)دا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هونه‌ری شانۆ به‌گشتی و شانۆی مناڵان به‌تایبه‌تی بایه‌خی پێبدرێت، دڵنیام، نه‌وه‌كانی ئاینده، خاوه‌ن بیرێكی فراوان و جه‌سته‌یه‌كی به‌هێز ده‌بن و ده‌یان داهێنه‌ر، له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه دروست ده‌بن، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، جۆن دیوی، بایه‌خی مناڵان له‌داهاتوودا به به‌رزی ده‌نه‌خشێنێ و ئاینده‌یان له‌سه‌ر بونیات ده‌نێ، به‌هیوام ئه‌م وتاره ده‌ستپێكێك بێت بۆ ئاوڕدانه‌وه له‌شانۆی مناڵ و ببێته جێی بایه‌خی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، چونكه له‌ئه‌مڕۆی دنیای هونه‌رو بواری پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌شدا، خه‌ریكه ئه‌م لایه‌نه ته‌واو فه‌رامۆش ده‌كرێت و بیرمان ده‌چێت، كه بابه‌تێكی گرنگی ژیانی هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق