هیندستان بڕی هەناردەی نەوتی عێراقی بۆ وڵاتەکەی ئاشکراکرد

ليست هناك تعليقات



باڵیۆزی هیندستان لە عێراق بڕی ئەو نەوتەی ئاشکراکرد کە وڵاتەکەی لە عێراقەوە هاوردەی کردووە و دەڵێت "٤٠٪ی نەوتی عێراقی هاردە دەکەین."

براشانت بیسای باڵیۆزی هیندستان لە عێراق لە میانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند کە "هینداستان ٪٤٠ی نەوتی عێراقی هاوردە دەکات و پەیوەندی نێوان گەلی عێراق و گەلی هیند لەئاستێکی بەرزی جیهانیدایە".

هاوکات باسی لەوەشکردووە،"باڵیۆزخانەی هیندستان لە بەغدا رۆژانە ٣٥٠ ڤیزای نەخۆشی و وەرگرتنی چارەسەر و خوێندن و بازرگانی دەدات بە هاوڵاتیانی عێراقی.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئاسانکاری دەکەن بۆ ئەو نەخۆشانەی بەساڵداچوون لە تەواوی پاریزگاکانی دیکەی عێراق کە سەردانیان دەکەن.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif