به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی په‌رله‌مانی عێراق نوێترین داوای موقته‌دا سه‌دره كه وه‌ك "چاره‌سه‌ر"ی دۆخی وڵات خستویه‌تیه‌ڕو، شاره‌زایه‌كی هه‌ڵبژاردنیش ده‌ڵێت، نزكترین بژارده كه ده‌ستی بۆ ببرێت هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی په‌رله‌مان و به‌رده‌وامبونی ئه‌م حكومه‌ته‌ی كازمییه تاوه‌كو هه‌ڵبژاردنی داهاتو، په‌رله‌مانتارێكیش هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی كه دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ كورد كێشه نیه، به‌ڵكو كێشه‌كه هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوره.
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی په‌رله‌مان ده‌كات و محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقیش كه سه‌رۆكایه‌تی سوننه‌كان ده‌كات ده‌ڵێت، ئه‌وان كێشه‌یان نیه له به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی په‌رله‌مان، لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌مانگیش ره‌زامه‌ندن له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنه‌كه، به‌ڵام به "مه‌رج".
هاوڕێ تۆفیق، شاره‌زای هه‌ڵبژاردن و چاودێری سیاسی له‌باره‌ی بژارده‌كانی به‌رده‌م عێراق، به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن واقعترین سیناریۆیه و جگه له دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ره‌نگه رێگاكانی دیكه قورسبن، به‌ڵام ئێستا ده‌رباره‌ی دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن رای جیاواز هه‌یه، ئایا یاسای هه‌ڵبژاردن چۆن ده‌ستكاری بكرێت؟ و ئایا ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی بێت یان ده‌ستی؟ ئه‌مانه هه‌موی رای جیاواز و گفتوگۆی جیاوازی له‌سه‌ره و ئه‌وه‌ی له داهاتودا روده‌دات گفتوكردنه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه".
باشترین رێگا بریتییه له دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێستا له عێراقدا هه‌مو شته‌كان به بنبه‌ست گه‌یشتون به‌تایبه‌ت كه سه‌درییه‌كان ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه له په‌رله‌مان و هیچ رێگایه‌ك نه‌ماوه و په‌رله‌مانی عێراق توشی قه‌یرانێكی گه‌وره هاتوه و پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی وازیهێناوه و شوێنه‌كانیان پڕكراوه‌ته‌وه، بۆیه باشترین رێگا بریتییه له دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنە.
یه‌كێك له سیناریۆكان به‌رده‌وامبونی حكومه‌تی ئێستایه به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی و هه‌ڵبژاردن بكرێت
هاوڕێ تۆفیق ده‌ڵێت، "یه‌كێك له سیناریۆكان به‌رده‌وامبونی حكومه‌تی ئێستایه به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی و هه‌ڵبژاردن بكرێت، سیناریۆی دوه‌میش دروستكردنی حكومه‌تێكی كاتی راگوزه‌ره، ئه‌م حكومه‌ته كاتییه راگوزه‌ره هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی په‌رله‌مانی عێراق ببات به‌ڕێوه، به‌ڵام ئه‌مانه هه‌موی گفتوگۆن و هێشتا بڕیاری لێنه‌دراوه،".
سه‌رۆك وه‌زیران كاربه‌ڕێكه‌ره‌و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نیه كه داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بكات
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "به بڕوای من نزیكترین بژارده كه ده‌ستی بۆ ببرێت هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی په‌رله‌مانی عێراقه و هاوكات به‌رده‌وامبونی ئه‌م حكومه‌ته‌ی كازمییه تاوه‌كو هه‌ڵبژاردنی داهاتو، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له رێگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه نابێت، چونكه به‌پێی ته‌فسیری دادگای فیدڕاڵی، سه‌رۆك وه‌زیران كاربه‌ڕێكه‌ره‌و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نیه كه داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بكات، ئه‌و مافه‌ی نه‌ماوه، رێگای دوه‌میش ئه‌وه‌یه كه په‌رله‌مان به زۆرینه خۆی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه".
به بڕیارێكی دادگای فیدڕاڵی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ڵوه‌شاته‌وه
یه‌كێك له گرفته‌كانی به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی په‌رله‌مانی عێراق یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانه كه پێویستی به هه‌مواركردنه‌وه‌ی هه‌یه، هاوڕێ تۆفیق له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت، "به بڕیارێكی دادگای فیدڕاڵی ئه‌و یاسایه هه‌ڵوه‌شاته‌وه، كاتی خۆی هادی عامری سكاڵای كرد له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه، دادگا سكاڵاكه‌ی هادی عامری ره‌تكرده‌وه، به‌ڵام له‌ناو بڕیاره‌كه‌دا رونكردنه‌وه‌یه‌كی تیایه كه ده‌ڵێت، پێویست ده‌كات ئیتر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان به ده‌ستی له یه‌كتری جیابكرێته‌وه و جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌لیكترۆنی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و له وڵاته پێشكه‌وتوه‌كانی دونیاش سیستمی ئه‌لیكترۆنی په‌یڕه‌و ناكه‌ن، بۆیه ده‌بێت په‌رله‌مان ده‌ستتێوه‌ردانی یاسایی بكات بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی داهاتو جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگدان به ده‌ستی بێت".
له‌مه‌ودوا چه‌ند بابه‌تێك ده‌بنه جێگه‌ی گفتوگۆ، یه‌كه‌میان بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان
رونیشیكرده‌وه، "له‌مه‌ودوا چه‌ند بابه‌تێك ده‌بنه جێگه‌ی گفتوگۆ، یه‌كه‌میان بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ئه‌لیكترۆنی، به‌ڵكو ده‌بێت به ده‌ستی بێت، دوه‌م، لیستی هه‌ڵبژاردن ئه‌مجاره تاكه‌كه‌سی بو، لایه‌نه‌كان داوای لیستی رێژه‌یی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن وه‌كو هه‌ڵبژاردنی پێشوتر، كه هه‌مو حزبێك لیستی هه‌بێت، چوارچێوه‌ی هه‌مانگی ده‌نگه‌كانیان زۆره، به‌ڵام كورسیان كه‌مه، موقته‌دا سه‌در كه براوه‌ی یه‌كه‌مه و 73 كورسی هێناوه 750 هه‌زار ده‌نگی هه‌یه، به‌ڵام عه‌ممار حه‌كیم به‌ته‌نها خۆی نزیكه‌ی 500 هه‌زار ده‌نگی هێناوه، چوارچێوه‌ی هه‌مانگی له هه‌ڵبژاردنه‌كه تێنه‌گه‌یشتبون و هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یان كرد، بۆیه داوای لیستی سیستمی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن كه گۆڕانكاری گه‌وره روده‌دات له داهاتودا".
له‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا ده‌نگه‌كانی لایه‌نه كوردستانییه‌كان له 59 كورسییه‌وه بۆ 63 كورسی زیادیكرد
له‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا ده‌نگه‌كانی لایه‌نه كوردستانییه‌كان له 59 كورسییه‌وه بۆ 63 كورسی زیادیكرد، به‌ڵام دیارنیه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت به‌ڕێوه‌بچێت ده‌نگی كورد ده‌توانێت ژماره‌ی كورسیه‌كان زیادبكات یاخود نا.
مه‌لا كه‌ریم شوكر، جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "به‌پێی ماددەی 64ی ده‌ستور ده‌بێت سه‌رۆكی حكومه‌ت پێشنیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بكات و سه‌رۆك كۆماری ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌رببڕێت، هه‌روه‌ها 50+1ی په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ربدات، یاخود یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی په‌رله‌مان بكه‌ن و دواتر 50+1ی په‌رله‌مانتاران ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن، پێموانیه جگه له‌م رێگایانه رێگای دیكه هه‌بێت به‌ڵام ئه‌مانه كاتی ده‌وێت".
هه‌ڵبژاردن ده‌موچاوه‌كان زۆر ناگۆڕێت، به‌ڵكو هه‌ر فراكسیۆنێك دو كورسی كه‌متر یان زیاتر ده‌هێنێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، خه‌ڵك باوه‌ڕی به هه‌ڵبژاردن نه‌ماوه، "پێموایه هه‌ڵبژاردن ده‌موچاوه‌كان زۆر ناگۆڕێت، به‌ڵكو هه‌ر فراكسیۆنێك دو كورسی كه‌متر یان زیاتر ده‌هێنێت، ئه‌مه‌ش شته‌كان له عێراقدا ناگۆڕێت، به‌ڵام كه ره‌وتی سه‌در داوای هه‌ڵبژاردن ده‌كات پێویسته به‌و شێوازانه‌ی سه‌ره‌وه بكرێن كه به‌پێی ده‌ستور دیاریكراوه و پێموانیه رێگای دیكه هه‌بێت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان".
هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی په‌رله‌مانی عێراق ده‌بێت زه‌مینه‌سازی بۆ بكرێت و ئاماده‌كاری زۆری ده‌وێت
مه‌لا كه‌ریم شوكر باسی له‌وه‌شكرد، "هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی په‌رله‌مانی عێراق ده‌بێت زه‌مینه‌سازی بۆ بكرێت و ئاماده‌كاری زۆری ده‌وێت، كه لانیكه‌م شه‌ش مانگ بۆ نۆ مانگ ئاماده‌كاری ده‌وێت جگه له تێچوه‌كه‌ی كه زۆره، له ماوه‌ی رابردودا 401 ملیار دینار خه‌رج كراوه به‌ڵام تا ئێستا كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان قه‌رزاری ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌یه، بۆیه ئه‌مانه‌ش كێشه‌ن و كارێكی قورسه".
هه‌ڵبژاردن ئه‌گه‌ر زۆر زو بكرێت له‌مانگی نیسانی 2023دا دەکرێت
جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی پێشبینیه‌كانی خۆی بۆ واده‌ی به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت خسته‌ڕو و وتی، "ئه‌گه‌ر زۆر زو و له نزیكتریت كاتدا بكرێت ئه‌وا له‌مانگی (نیسان/4)ی 2023دا ده‌كرێت، ئه‌گه‌ریش دوابكه‌وتێت ئه‌وا ده‌چێته مانگی 10ی 2023، به‌ڵام ئه‌مه حكومه‌تێكی كاتی ده‌وێت كه پاره‌ی بۆ خه‌رج بكات، ئه‌و حكومه‌ته‌ش ده‌بێت ئه‌م په‌رله‌مانه ده‌نگی بۆ بدات بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان رێكبخات و كۆمسیۆن بخاته سه‌ر سكه‌و و پاره‌ی بۆ ته‌رخانبكات".
هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت كێشه‌ی ئه‌وتۆی نابێت بۆ كورد
په‌یوه‌ست به‌وه‌ی ئایا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له به‌رژه‌وه‌ندی كورده، ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت، "هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت كێشه‌ی ئه‌وتۆی نابێت بۆ كورد، به‌ڵام ئه‌وان قسه له‌سه‌ر هه‌مواركردنی ده‌ستوری عێراق و گۆڕینی سیستمی سیاسی ده‌كه‌ن، ئه‌مانه بۆ ئێمه جێگه‌ی مه‌ترسییه، چونكه هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك نیه كه ده‌ستور هه‌مواربكرێت ئه‌وه‌ی چه‌سپاندومانه له رابردودا، ئێستا بتوانین جێگیری بكه‌ین".
ده‌بێت كورد یه‌كگرتو بێت و ره‌ئیمان هه‌بێت و هه‌مو حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان بزانین كه هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستور به‌ره‌و كوێ ده‌چێت
جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق وتیشی، "له دۆخێكی وه‌هادا ده‌بێت كورد یه‌كگرتو بێت و ره‌ئیمان هه‌بێت و هه‌مو حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان بزانین كه هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستور به‌ره‌و كوێ ده‌چێت و مه‌به‌ستیان چیه له‌هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستور، چونكه زۆر قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت".
خه‌ندان- هەڤاڵ محەمەد
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق