سوپای پاسداران هەڕەشە لە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات

ليست هناك تعليقات



فەرماندەی لقی پارێزگای سنەی سوپای پاسداران دەڵێت، تۆڵەی ئەو ئەندامەی سوپای پاسداران دەکەنەوە کە ماوەیەک لەمەوبەر لە گوندێکی سەوڵاوا کوژرا.

سادق حوسێنی، فەرماندەی قەرارگەی شەهرامفەر کە لقی پارێزگای سنەی سوپای پاسدارانە، رۆژی هەینی 05.08.2022 لە سەوڵاوا گوتی، "دژبەرانی شۆڕش" بە کوشتنی "جووتیارێک" ئامانجیان ئەوە بوو ئاسایشی پارێزگای سنە تێکبدەن.

ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسداران گوتی: "بە پێویستی دەزانین زۆر بە تووندی ... بەرەنگاری بکوژانی ئەو جووتیارە ببینەوە و تۆڵەی خوێنی بکەینەوە. دەبێت دوژمنان بزانن ئەو کارەیان بێ وەڵام نامێنێتەوە."

رۆژی 21.07.2022 کەسێک بە ناوی قارەمان شەهیدی، خەڵکی گوندی سورەتوو، کە خانەنشینی سوپای پاسداران بوو، کەوتە بەر دەستڕێژی گوللـە و کوژرا. تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێکی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرپرسیارێتی کوشتنی ئەو کەسەی لەئەستۆ نەگرتووە.

حەسەن زارعی، قایمقامی سەوڵاوا، رۆژی 24.07.2022 کوژرانی ئەو ئەندامەی سوپای پاسداران خستە ئەستۆی پژاک و گوتیشی، ئەو کەسەی کوژراوە بەسیج بووە.

بەگوتەی قایمقامی شاری سەوڵاوا لە پارێزگای سنە، قارەمان شەهیدی، 58 ساڵ تەمەن، جووتیارێکی بەسیج بووە و لە سەردەمی شەڕی نێوان ئێران و عێراقدا بەشدار بووە.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif