دەستپێشخەرییەکەی کازمی دەردی عێراق چارەسەر ناکات

ليست هناك تعليقات






تاوەکوو ئێستا لایەنە عەرەبە شیعەکان بەپێی پێویست بەدەم بانگەوازەکەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە نەچوون، چاودێرێکیش پێی وایە، کۆبوونەوە و گفتوگۆ بەبێ سەدر و لایەنە ناکۆکەکانی، ئەنجامی ئەوتۆی نابێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 17ی8ی 2022،‌ لەسەر بانگەوازی مستەفا کازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لایەنە ناکۆکەکانی عەرەبی شیعە لەسەر مێزی گفتوگۆ کۆ بونەوە، بەڵام بەپێی زانیارییە رۆژنامەوانییەکان، زۆر لە لایەنە عەربە شیعەکان، بەتایبەتی ناکۆکەکان (سەدر و بەشێکی زۆر لە چوارچێوەی هەماهەنگی) ئامادەی ئەو کۆبوونەوەکە نەبوون
لەمبارەیەوە (عەرەبی جەدید) بڵاوی کردووەتەوە، تاوەکوو ئێستا لایەنە سەرەکییەکانی عێراق وەڵامیان بۆ دەستپێشخەرییەکەی کازمی نەبووە، کاتێک دوێنێ، بە شێوەیەکی فەرمی داوای کۆبوونەوەی لە لایەنە سیاسییەکان کرد، کە ئەمڕۆ چوارشەممە لە بینای ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەنجامی بدەن.
پێوەند بەم پرسە، دكتۆر مەحموود عوسمان، سیاسەتوانی کورد و پەرلەمانتاری پێشووتری کورد لە بەغدا، بۆ (باسنیوز) ڕایگەیاند: ”ئەو کۆبوونەوەیە هەنگاوێکی مستەفا کازمی، وەکوو سەرۆک وەزیران و نەتەوە یەکگرتووەکانە، هەنگاوێکە بۆ ئەوەی دواتر گفتوگۆکان فراوانتر بکرێن، بەڵام کۆبوونەوە و گفتوگۆ بەبێ ئامادەبوونی سەدرییەکان و لایەنە ناکۆکەکانی لە چوارچێوەی هەماهەنگی، ئەنجامێکی ئەوتۆی نابێت، چونکە ئەو دوو لایەنە گرفتی گەورەی بەردەم پڕۆسەی سیاسیین لە عێراقدا.“
لای خۆشیانەوە، عوسمان گوڵپی، چاودێری سیاسی، بۆ (باسنیوز) ڕایگەیاند، دۆخی عێراق لەوە ئاڵۆزترە بتوانرێت بە دەستپێشخەریی مستەفا کازمی، کە کارەکتەرێکی پێگە بەهێزی عێراق نییە، چارەسەر بێت، چونکە لە کۆتایی ململانێکەدا، چوارچێوەی هەماهەنگی پێیان وایە کە کازمی نەیتوانیوە ڕۆڵی خۆی ببینێت و لایەنداریی کردووە و کارئاسانیی بۆ خۆپیشاندەران کردووە، گوتیشی: ”ئەو ناکۆکییەی ئێستا لەنێوان سەدر و مالیکیدا هەیە، هێندە قووڵ بووەتەوە کە دەستپێشخەرییەکان هیچ لە دۆخەکە ناگۆڕن.“
ئەو چاودێرە پێشی وایە، کە هیچ ئاراستەیەکیان گوێ لە مستەفا کازمی ناگرن، گوتیشی: ”ئەو ناکۆکییەی ئێستا هەیە، پێویستی بە دەستپێشخەری و گفتوگۆی خودی لایەنە ناکۆکەکان هەیە، پێویستی بە نەرمی نواندنی چوارچێوەی هەماهەنگی و سەدرەوە هەیە، کە بگەنە ئەو بڕوایەی، کەسیان ناتوانن دەستی ئەوی دیکەیان بشکێننەوە و پێویستە چارەسەری ناکۆکییەکە بکەن، بەتایبەت ئەوەی ناکۆکییەکەی قووڵتر کردووەتەوە، ناکۆکیی كەسیی نێوان سەدر و مالیکییە کە ڕەگەكەی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی 13 ساڵ پێش ئێستا، بۆیە گفتوگۆ و دەستپێشخەری بەبێ ئامادەیی ئەو دوو لایەنە، ئەنجامی ئەرێنی نابێت.“

لە باسنیوزەوە



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif