ڕه‌ووف محه‌مه‌د ئالانی
-
په‌یوه‌ندی ئه‌و ڕایه‌ڵه و پرد‌و هێلهیه، كه چه‌ند هۆكار ده‌بنه به‌ستنه‌وه‌ی بابه‌ت و ته‌وه‌رو خاڵی هاوبه‌ش، بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجێك به‌دیبێنێت.
په‌روه‌رده ئه‌و پرۆسه گرنگه‌ی ژیانه كه هه‌موو ئایندهی تێدا ده‌رده‌كه‌وێت و ژیانی كۆمه‌ڵگه له‌وێوه نهخشهڕێژدهكرێت.
هۆكارێكی گرنگی ئاراسته‌كردنی تاكه‌كانه بۆ ئامانجی گه‌وره‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن .
دیاره ئه‌مه‌ش به‌ئاسانی به‌دینایه‌ت، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌رستۆی فه‌یله‌سوف ده‌ڵێ: (ڕه‌گی په‌روه‌رده تاڵه، به‌ڵام ئهنجامهكهیو به‌رهه‌مه‌كه‌ی شیرینه)لێره‌دا ڕه‌گ واته ئاراسته‌كردن و ماندوو بوون و كاتی پێویست بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده، به‌رهه‌مه‌كه‌شی واته ئامانج و ئایندهی گه‌ش بۆ نیشتمان و گه‌ل.
بۆ زانین و ئاشنا بوون به راگه‌یاندن، پێویسته پێناسه‌یه‌كی كورتیش بۆ ڕاگه‌یاندن بكه‌ین، له‌كورتترین پێناسه‌دا، بریتییه له ڕایه‌ڵی گرنگی په‌یوه‌ندی له‌نێوان نێره‌ر( كه‌ناڵ) و وه‌رگر(خه‌ڵك)كه گه‌یاندنی هه‌واڵ و زانیارییه.
پێشتر ڕاگه‌یاندن به ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م، ناوزه‌د ده‌كرا، به‌ڵام له‌ئێستادا، به‌هۆی كاریگه‌ریه‌كانی به‌سه‌ر هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی تردا، به گرنگتر لێی ده‌ڕوانرێت.
له‌لایه‌كیتر ڕاگه‌یاندن ده‌بێته ڕایه‌ڵێكی گرنگ نه‌ك هه‌ر بۆ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك، به‌ڵكو هۆكارێكی گرنگه بۆ تێگه‌یشتن و گه‌یاندنی په‌یام بۆ كۆمه‌ڵگه‌كانی تر، وه‌ك (ولبرشرام)ده‌ڵێ: ڕاگه‌یاندن ئه‌و ئامرازه‌یه كه لێكگه‌یشتن له‌نێوان كۆمه‌ڵگه‌كاندا مسۆگه‌ر ده‌كات، ئه‌مه‌ش په‌یامی گرنگی مرۆڤایه‌تییه).
له‌م ناساندنانه‌ی هه‌ردوو چه‌مكی په‌روه‌رده‌و ڕاگه‌یاندن، چه‌ند خاڵێكی هاوبه‌ش و نزیكیه‌كی گه‌وره هه‌یه كه بۆته پردی په‌یوه‌ندی نێوانیان، ئه‌وانیش ئه‌مانه‌ن:(گه‌یاندن، ئاراسته‌كردن، خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی... )
ڕۆڵ و كاریگه‌ری و شێوازه‌كانی هه‌ریه‌كێك له‌و دوو چه‌مكه( ڕگه‌یاندن، په‌روه‌رده) به‌پێی كات و شوێن و ئاستی گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌ركۆمه‌ڵگه‌یه‌ك، گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت.
له‌ووڵاته پێشكه‌وتوه‌كاندا، هه‌ردوو بواره‌كه، زۆر قۆناغی بڕیوه، واته كراونه‌ته دامه‌زراوه‌ی زانستی و یاسایی، له‌وكاته‌شدا كێشه‌و گرفت و ئاریشه‌كان كه‌متر ده‌بن، كه ڕوو بده‌ن به سانایی چاره‌سه‌ر ده‌بن، به‌ڵام له‌و ووڵات و شوێنانه‌ی به‌پێی یاسا‌و بنه‌ما ڕێكنهخراون، له‌جیاتی ڕۆڵی باش ببینن، كێشه‌و گرفت بۆ كۆمه‌ڵگه دروست ده‌كه‌ن، ڕاگه‌یاندن له جیهانی پێشكه‌وتوو به‌یاسا ڕێكخراوه، وابه‌سته‌ی دیسپلین و ئه‌ته‌كێته، ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی تایبه‌ت به‌و كاره، چاودێری ووردی ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت كاتێ ڕاگه‌یاندن، بكرێته هۆكارێك بۆ تێكدانی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌ی مناڵ و خێزان، په‌روه‌رده‌ش وابه‌سته‌ی فه‌لسه‌فەیه‌كی دیاریكراوی خۆیه‌تی و خراوه‌ته، خزمه‌تی تاك و خێزان و كۆمه‌ڵگه.
له‌كۆمه‌ڵگه دواكه‌وتووه‌كان، هه‌ردوو بواره‌كه، وه‌ك پێویست ئاراستهنهكراون، نه‌توانراوه، به یاسا‌و ڕێنمایی گونجاو ئاراسته بكرێن، بۆیه زیانی زۆری له ئامانجه گهورهكهداوه، كه ئاراسته‌یه‌كی ڕاست و دروستی زانستی و كۆمهلاَیهتیه، له‌هه‌رێمی كوردستاندا، پرۆسه‌ی په‌روه‌رده، به‌هۆی به‌ستنه‌وه‌ی به یه‌كه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كارگێڕی ودامهزراوهیهكی حكومڕانی،كه‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه، ئاراسته‌كه‌ی ده‌كرێ باشتر‌و چاكتر بكرێت، هه‌موو ئه‌و سه‌رنج و ڕه‌خنه‌و بۆچوونانه‌ی له‌سه‌ری هه‌یه، سالاَنه له ددیبهت و كۆڕ‌و كۆنفرانسه‌كاندا، ئاماژه‌یان بۆبكرێت و هه‌نگاوبنرێت بۆچاككردنیان، ئه‌وه‌ی بۆته نیگه‌رانی و دڵشاردی تائێستا وه‌ك پێویست، ئه‌و هه‌موو سه‌رنج و ڕخنانه به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیراون و كاریان له‌سه‌ر نه‌كراوه، به‌هۆی شپرزه‌یی ئه‌م سێكته‌ره، له‌لایه‌ن دهسهلاَتدارانی هه‌رێمه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌بۆته سێكته‌رێك كه لێی بێ هیوا بین، به‌ڵام هێشتا ڕه‌خنه‌و سه‌رنجه‌كان زۆرن له‌سه‌ر ئه‌م پرسه گرنگه‌ی ژیان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه، هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌رێمێكی تایبه‌تمه‌ند ، جیاوازی له‌گه‌ڵ شوێنه‌كانی تری جیهان هه‌یه، بۆهه‌ردوو چه‌مكه‌كه، به‌وهۆیه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ناوه‌ند، به‌پێی به‌نده‌كانی ده‌ستور جێبه‌جێ نه‌كراون، گرفتی بۆ زۆر بوار دروستكردوه، له‌وانه په‌روه‌رده‌و ڕاگه‌یاندن، ئه‌وه خاڵی سه‌ره‌كی و بنه‌ڕتییه، كه له‌وێوه خاڵه لاواز‌و نهرێنیهكانی ئه‌و ڕایه‌ڵ و په‌یوه‌ندیانه‌ی نێوانیان، ده‌بینرێن.
له دۆخێكی وادا، كه میدیا تاڕاده‌یه‌ك سهربهخۆو دامه‌زراو نیه، چونكه میدیا ته‌نها خاوه‌ندارێتیان بۆ لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وانیش به‌پێی به‌رنامه‌و پلان و ستراتیژی سیاسیان كارده‌كه‌ن، بۆیه له‌و كاته‌دا، كه مه‌به‌ستیان نه‌بێت و له خزمه‌تی ستراتیژی سیاسیان نه‌بێت، وه‌ك پێویست كار له‌سه‌ر په‌روه‌رده ناكه‌ن، ئه‌گه‌ر كاریش بكه‌ن، ته‌واو و پڕ نابێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كاری ڕاگه‌یاندن و میدیا به‌باشی ڕێكنه‌خراوه، ده‌یان تۆڕی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی میدیا هه‌یه، كه وابه‌سته‌ی ئیتیك و دیسپلینی ڕاگه‌یاندن نین، له‌و كاته‌شدا گرفت و كێشه‌ی گه‌وره بۆ په‌روه‌رده‌ی تاك و خێزان و كۆمه‌ڵگه دروست ده‌كه‌ن،له‌ناو كایه‌ی ڕاگه‌یاندندا، زۆرجار له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن( بینراو، بیستراو، خوێنراو، سۆشیال‌میدیا)هه‌واڵ و به‌رنامه‌و ڕاپۆرت له‌سه‌ر سێكته‌ری په‌روه‌رده، ده‌كرێن، كه‌ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكه بۆ په‌یوه‌ندی ئه‌و دوو چه‌مكه، به‌ڵام ئه‌وه ناكاته ئه‌وه‌ی كه وه‌ك پێویست كار له‌سه‌ر په‌روه‌رده كرابێت، له‌لایه‌ن ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه. چونكه ئاماژه‌مان بۆ ستراتیژ‌و خاوه‌نداریتیان كرد.
چیبكرێت بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی په‌روه‌رده‌و ڕاگه‌یاندن ؟
ئه‌و بۆشاییه‌ی كه هه‌یه له نێوان، ڕاگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌دا، هۆكار گه‌لێك هه‌ن، كه ده‌توانرێت كاریان له‌سه‌ر بكرێت و چاره‌سه‌ر بكرێن، یه‌كێك له‌و بۆشاییانه، نه‌بوونی میدیایه‌كی به‌هێزی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، له‌كاتی بوونی ئه‌و میدیایه‌دا كه‌لێن و بۆشاییه‌كه ده‌توانرێ پڕبكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر به پلان و نه‌خشه‌ی باش كار بكرێـت، ڕاسته وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، ته‌له‌ڤزیۆنێكی هه‌یه، كه كراوه‌ته ئاسمانی و چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی هه‌یه، ده‌كرێت، باشتربكرێت و بخرێته خزمه‌تی په‌روه‌رده، ئه‌ویش به دابینكردنی پێداویستیه‌كان و دانانی كارمه‌ندی شاره‌زاو كارامه له بواره‌كانی میدیادا.
ئه‌م خاڵانه ده‌بنه فاكته‌ری به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوان په‌روه‌رده‌و ڕاگه‌یاندن :
١- گرنگیدان بە بڵاوکراوەی قوتابخانەو خوێندنگەکان و تەرخانکردنی بودجەی تایبەت بۆیان
٢- سازدانی دیبەیت و کۆڕی تایبەت بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و پەروەردەکان، بۆ قوڵکردنەوەی گیانی هاوکاری
٣- داوەتنامەی کەناڵەکانی ڕاگەیاندنبکرێت، تا هەموو کۆڕوچالاکی و بەرنامە و سیمینارە پەروەردەییەکان پەخش بکەن،
٤- دیداری ساڵانەی وەزارەت بۆ چۆنێتی هەڵسەنگاندنی بوار‌و چالاکیە ڕۆشنبیریەکانی سەرجەم پەروەردەکان و پەخشکردنی لە میدیاکاندا
٥ -هەرپەروەردەیەک ساڵانە بۆهەروەرزێکی خوێندن لیژنەی تایبەت پێک‌بێنێت بۆ سازدانی پێشبڕکێی بوارە ئەدەبی و هونەری و وەرزشیەکان، براوەکان خەڵات بکرێن و لە میدیاکان هەموو چالاکیەکان پەخش بکرێن
٦- خولی تایبەت بۆ ئەو مامۆستایانە بکرێتەوە، کە لە قوتابخانەکاندا سەرپەرشتی چالاکیەکان دەکەن
هه‌رچه‌نده بۆ چاككردن و ڕێكخستنی په‌یوه‌ندی نێوان، په‌روه‌رده‌و ڕاگه‌یاندن، زۆر ئه‌رك و كاری گرنگ پێویستیان به پلانی گرنگی زانستی هه‌یه، به‌ڵام ناكرێ پشتگوێ بخرێن و به‌گرنگ سهیرنهكرێن، چونكه ئه‌مجۆره پهیوهندیانە ده‌بنه هه‌وێنی به‌دیهاتنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خۆشنوود و كامه‌ران، كه ئازادی و دیمۆكراسی له‌ئاسۆی ده‌مكه‌ل، چاوه‌ڕوانی هه‌ڵهاتنن، وه‌ك خۆری كازیوه‌و سپێده.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق