سالار محمود
ڕووبەڕووبوونەوەی عێراق و ئینگلیز بە دارو گۆچان و قۆچەقانی
بەڵگەنامە نهێنییەكانی بەریتانیا ئەوەیان تێدا تۆمار كراوە كە ڕۆژی١٣ی شوباتی ١٩٣٠، مارف جیاووك، نوێنەری هەولێر لە پەرلەمانی عێراق، یەك دوو هەوڵی خۆپیشاندەرانەی داوە بۆ وروژاندنی مەسەلەی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەران.
ڕۆژی شەشی ئەیلولی ١٩٣٠، پشكنەری ئینگلیز لە بینای موتەسەریفییەتی سلێمانی لە بینای سەرا، لەگەڵ كۆمەڵێك كەسایەتی شاری سێمانی لە كۆبوونەوەدا دەبێت بۆ ئەوەی پرۆسەی هەڵبژاردنیان لە نێواندا ئەنجام بدات بۆ دیاریكردنی نوێنەری سلێمانی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، كاتێك پشكنەری ئینگلیز لەگەڵ ئەواندا لە كۆبوونەوەدا دەبێت خۆپیشاندەران بینای موتەسەریفییەت بەرد باران دەكەن.
بەپێی بەڵگەنامەكانی بەریتانیای تایبەت بە شەڕی بەر دەركی سەرا، چەند مانگێك بەر لە شەڕی بەر دەركی سەرا، پرۆژەی پەیمانی نێوان عێراقو بەریتانیا خرابوویە بەرباسو لێكۆڵینەوەو نوێنەرانی كورد لە پەرلەمانی عێراق لەسەرەتای ساڵی١٩٣٠وەوە چەند جارێك پرسی دواڕۆژی كوردیان وروژاندوە.
بەڵگەنامەكانی بەریتانیا تایبەت بە ڕاپەڕینو شەڕی بەر دەركی سەرای سلێمانی كە زانیارییەكانی ناو بەڵگەنامەكان لە پشكنەری ئەو كاتەی بەریتانیا لە سلێمانییەوە بۆ مەندوبی سامی بەریتانیاو كار بەدەستانی دیكەی بەریتانیاو بەرپرسانی باڵای ئەوكاتەی حكومەتی عێراقی نێردراوەو مێژوونووس دكتۆر كەمال مەزهەر لە كتێبی " كوردو كوردستان لە بەڵگەنامە نهێنییەكانی حوكمەتی بەریتانیادا" خستوویەتییە ڕوو.
بەڵگەنامەكانی نهێنییەكانی بەریتانیا ئەوەیان تێدا تۆمار كراوە كە ڕۆژی 13ی شوباتی ١٩٣٠، مارف جیاووك، نوێنەری هەولێر لە پەرلەمانی عێراق، یەك دوو هەوڵی خۆپیشاندەرانەی داوە بۆ وروژاندنی مەسەلەی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانو زۆر بەڕاشكاوی ئەم پرسیارەی كردووە:" ئایا مافەكانی كورد لەم پەیمانە نوێیەدا دەپارێزرێت كە لەگەڵ بەریتانیادا مۆر دەكرێ".
" ئیسماعیل ڕەواندزی نوێنەری هەولێرو محەمەد جاف نوێنەری كەركوكو حازم شەمدین ئاغا نوێنەری موسڵو محەمەد ساڵح نوێنەری سلێمانیو مارف جیاووك نوێنەری هەولێر، ئەو پەرلەمانتارە كوردانە بوون كە یاشاداشتەكەیان داوەتە مەندوبی سامی بەریتانیا.
یاداشتی ناڕەزایی نوێنەرانەی كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەوكاتەی عێراق، ئاڕاستەی مەندوبی سامی بەریتانیا كراوەو هاوكاتبووە لە گەڵ مۆركردنی پەیمانی نێوان بەریتانیاو عێراق.
" ئیسماعیل ڕەواندزی نوێنەری هەولێرو محەمەد جاف نوێنەری كەركوكو حازم شەمدین ئاغا نوێنەری موسڵو محەمەد ساڵح نوێنەری سلێمانیو مارف جیاووك نوێنەری هەولێر، ئەو پەرلەمانتارە كوردانە بوون كە یاشاداشتەكەیان داوەتە مەندوبی سامی بەریتانیا.
وەكو، دكتۆر كەمال مەزهەر لە بەرگی یەكەمی كتێبی " كوردو كوردستان لە بەڵگە نامە نهێنییەكانی حوكمەتی بەریتانیادا" بە پشتبەستن بە بەڵگە نامەكانی تایبەت بە شەڕی بەردەركی سەرا ئاماژەی پێداوە، هەڵوێستی ئەو پەرلەمانتارانە وەك پووشی بن كا، گڕی بەرداوەتە ڕقی پەنگخواردووی ناو ناخی دەروونی كوردی باشوورو لە پاش هەڵوێستو یاداشتەكەی ئەوان، پەیتا پەیتا بروسكەو یاداشتی دەمڕاسانی كوردو ناوداران لەگشت ناوچەكانەوە ئاڕاستەی " كۆمەڵەی گەلان" دەكراو هەر ڕۆژەی بروسكەیەك دەربارەی داخوازییەكانی كورد بۆ سەرۆكوەزیرانو وەزیری هەندەرانی بەریتانیاو مەلیك فەیسەڵی یەكەم دەچوو.
لە بروسكەیەكی پشكنەری ئەوكاتەی ئینگلیزدا بۆ گەورە كاربەدەستانی بەریتانیاو عێراق هاتووە كە" دوا داواو بڕیاری كوردان داواكردنی دامەزراندنی حكومەتێكی كوردییە لە ژێر سەرپەرشتی كۆمەڵەی گەلانو داوای هاوكاریش دەكەن".
دكتۆر كەمال مەزهەر ئاژەی بەوە داوە كە لابردنی تۆفیق وەهبی نۆ ڕۆژ بەر لە ڕوودانی شەڕی بەر دەركی سەرا، لە لایەن حكومەتی عێراقییەوە، هۆیەكی نوێی تری تەشەنەسەندنی ناڕەزایەتییەكان بووەو یەكێك لە فایلەكانی ناو بەڵگەنامەكانی بەریتانیای تایبەت بە شەڕی بەردەركی سەرا، ئەوەی تێدا هاتووە كە ڕەهبەرانی كورد بە توندی دژی بڕیاری لابردنی تۆفیق وەهبی بوونو داوایان كردووە بە زوترین كات بیگەڕێننەوە سەر كارەكەی.
پشكنەرە بەریتانییەكە دەگێڕێتەوەو باسیدەكات كە ٢٤ كاتژمێر بەر لە ڕوودانی شەڕی بەردەركی سەرا، ناردوویەتی بە شوێن ٣كەسی ناوداری خەڵكی سلێمانیدا كە نوێنەری گەڕەكەكانی سلێمانی بوونو ئەوان هاتوون بۆ موتەسەریفییەت لە ناو سەرای سلێمانی، تا هەڵبژاردنیان بۆ بكرێت بۆ پەرلەمانی عێراق.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی پشكنەرە بەریتانییەكە، كاتێك ئەو لەگەڵ نوێنەرانی گەڕەكەكانی سلێمانی لە كۆبوونەوەدا بووە، ئاگاداركراوە كە پەنجا قوتابی بە سەركردایەتی فایەقە فەنی مەبەست " فایەق بێكەسی شاعیرە" كەوتوونەتە هاندانی دوكاندارەكان بۆ ئەوەی دوكانەكانیان دابخەن.
وەكو پشكنەرە بەریتانییەكە گێڕاویەتییەوە تا دەهات حەشاماتی خۆپیشاندەران زۆرترو كاریگەرتر بووەو توانیوویانە دڕ بە پۆلیس بدەنو پۆلیسەكانیان ناچار كردووە بكشێنەوە ناو باخچەی سەرا.
كاریگەریو هێزی خۆپیشاندەران وا لە پشكنەر دەكات كە داوا لەفەرماندەی حامییە بكات بەتالیۆنێك بنێرێت بۆ پشتیوانی هێزەكانی پۆلیسو ئەو هێزانەی تر كە بەڕێوەن.
پشكنەر دەڵێت:" ژمارەی دارو گۆچان بەدەستی خۆپیشاندەران تا دەهات پەرەی دەسەندو ژمارەیەك لە هێرشبەران كەوتنە بەكارهێنانی قۆچەقانیو ژمارەیەك لە چاو نەترسەكانیان هاتبوونە ناو باخچەی سەراوەو هەواڵیش هات كە بەشێكی خۆپیشاندەران چوونەتە سەربانی بەندینخانەكە كە كەوتبووە شوێنێكیتری سەراكەوەو ئەوێشیان خستبووە مەترسییەوە".
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق