فارس نەورۆڵی
مرۆڤ هەمیشە دەبێت پرسیاری هەبێت مرۆڤە بێ پرسیارەکان مرۆڤە گەمژەکانن، ئەو مرۆڤانەی پرسیار دەکەن دوو جۆرن، جۆرێکیان خاوەنی ئەقڵی تەندروست و لۆژیکن بە مەبەستی وەڵامی ئەقڵانی لە پێناو چاکەی گشتیدا گەڕان بە دوای حەقیقەتی وندا پرسیار دەکەن بۆ دەسکەوتنی وەڵامی دروست لەسەر بابەتە گرنگەکان، بەشی دووهەمیان ئەوانەن پرسیارەکانیان تەڵە نانەوەیە بۆ ئامانجێکی نا ئەخلاقی، ئەم جۆرە جیهان لە پانتاییەکی پیلانگێڕیدا دەبینن لە پێناو دەسکەوتی تایبەتی موزەیەفی خۆیدا دەیانەوێ ژیان گرفتار بکەن.
مرۆڤی خاوەن فەزڵ هەمیشە حەزی لە گفتوگۆ و پرسیار و وەڵامە هەتا ئەو جێگایەی خزمەت بە چاکەی گشتی دەکات وەک هەر هاوڵاتیەکی ئەم کۆمەڵگا دەبێ پرسیار بکات دەشکرێ پرسیاری لێبکرێ، لە هەندێک بارودۆخدا مرۆڤ هەیە پرسیار باران دەکرێت هەر لە سودی هەنگوینەوە هەتا زیانەکانی ژەهر، پرسیارکەرەکان لە هەردوو تایپەکە دەبن. بە دڵنیاییەوە مرۆڤی وریا دەزانێ چی ئامانجێک لە پشت پرسیارەکانیانەوەیەو بە دوای چی وەڵامێکدا دەگەڕێن بە ڕوونی دیارە و ئاسانە، کە پشتەوەی پرسیارەکان بخوێنینەوە، بەشێک لە پرسیارکەرەکان بە زمانێکی هاوڕێیانە، بەڵام بە ئامانجێکی نا ئەخلاقیان و سروشتێکی (…) هەندێک جار مرۆڤە باشەکان خۆیان دەخەنە دۆخی شەرەفەدین شاعیر پێش لە سێدارەدان دەڵێت: ( ئەمڕۆ دوژمن بە مەرگی من دڵخۆشە و هەم منیش دڵخۆشم، چونکە هەست دەکەم دووبارە دڵێک شادومانە ) بۆیە مرۆڤە باشەکان بە دڵی ئەو ڕۆحە شەیتانیانەوە وەڵامی فریشتە ئاسا دەدەنەوە. واتە بە دڵی خۆیان و ئەوەی بۆی هاتوون، بەڵام لە حەقیقەتدا ئەوە وەڵامی پرسیارەکان نین ئیتر گوناحن عیلاجی دەردی نەخۆشییەکەیان بەم وەڵامە چارەسەر دەبێت، سەرەڕای ئەوەش بەپێی ئالودەی نەخۆشیەکەیان تەفسیری زیاتری بۆ دەکەن، لێرەدا پێویستە خاوەن پرسیارەکان بیر بکەنەوە کە دواجار واباشە مرۆڤ پرسیارەکانی بۆ چاکەی گشتی بێت و پرسیاری خۆی بێت ئەگینا متمانە بەتەواوی هەرەس دێنێت بێمتمانەیش دەمان باتە دۆخێک تالەیەکترنزیک بینەوە دورتر دەکەوینەوە ،ئەوەش پرسیارەکانی ئێوە و ئەوەش وەڵامەکانی ئێمە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق