بۆ كه‌سانێك ئه‌گه‌ر چاودێریی ره‌وشی سیاسیی ئێرانیان كردبێت، بەئاسانی ده‌توانرێت كوشتنی كه‌نیشكه كوردی سه‌قز (ژینا ئه‌مینی) وه‌ك خاڵی جیاكردنه‌وه‌ی دوو قۆناخ ده‌ستنیشان بكرێت. ئێرانی پێش كوشتنی ژینا و ده‌ستپێكردنی قۆناخی دوای مه‌رگی ژینا. نه‌ك ته‌نیا له ئاستی ناوخۆ، ته‌نانه‌ت ئه‌مه بۆ هه‌ڵوێست و كاردانه‌وه‌ی وڵاتانی جیهانیش به‌رانبه‌ر به ئێران هه‌ر راسته.
له مێژووی حوكمی مه‌لاكاندا له 43 ساڵی رابردوو تاوانگه‌لی جۆراوجۆر ئه‌نجامدراون، كوشتنی پیر و لاوی بێ‌تاوان، ته‌نانه‌ت به كۆمه‌ڵكوشتنی ژن و منداڵیش وه‌ك نموونه‌ی (قاڕنێ). هه‌زاران تاوانی هاوشێوه‌ی كوشتنی ژینا، له لاپه‌ڕه ره‌شه‌كانی مێژووی ئه‌م چوار ده‌یه‌یه‌ی رابردوو تۆمار كراون، به‌ڵام نه له ئاستی ناوخۆ و نه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، هیچ تاوانێكیان هاوشێوه‌ی مه‌رگی ژینا كاردانه‌وه‌ی لێنهكهوتووەتهوه. هیچ تاوانێكیان هێنده‌ی كوشتنی ژینا یه‌كڕیزیی له نێوان نه‌ته‌وه‌كانی ئێران‌دا دروستنه‌كردووه. خوێنی ژینا بوو به وزه‌ی هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشێكی نوێ له ئێران، جا ئیدی ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ به ئامانج بگات یا سبه‌ی كوێر بكرێته‌وه، هیچ له‌وه ناگۆڕێت كه ژینا ده‌بێته خاڵی وه‌رچه‌رخان له مێژووی گه‌لانی ئێران‌دا.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێی هه‌ڵوه‌سته‌کردن و جێی تێڕامانه ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر رۆژگار و ساڵانێك گه‌لانی ئێران له ترسی سزای مه‌رگ، بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردبوو به‌رانبه‌ر به‌و تاوانانه‌ی ئه‌نجام ده‌دران، به‌ڵام كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ترسی له چی هه‌بوو كه بێهه‌ڵوێست بوون له زوڵم و سته‌می چوار ده‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران؟ له ماوه‌ی نێوان هاتنه سه‌ر حوكمی كۆماری ئیسلامی بۆ ئێستا، به‌هۆی كۆتاییهاتنی دووجه‌مسه‌ری، لانی كه‌م ماوه‌ی 20 ساڵ (1991 بۆ 2011) ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه رۆژئاواییه‌كانی بیانویستایا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ر بڕیارێك دژ به ئێران بدات، بەئاسانی ده‌یانتوانی پشتیوانی بۆ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی باسكی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران و هه‌موو رژێمه سه‌ركوتكاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی به‌هێزكردووه، خودی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه رۆژئاواییه‌كانی بوون.
پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه، وا كورد واته‌نی (جام كه پڕ بوو لێی ده‌ڕژێت)، گه‌لانی ئێران به بلوچ و عه‌ره‌ب و فارس و ئازه‌رییه‌وه، ئازار و سوێی برینی كوردیان كرده ده‌رفه‌ت بۆ ته‌قینه‌وه‌ی ئازار و مه‌ینه‌تی په‌نگخواردوویان و به‌گژ جه‌ور و سته‌می ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی‌دا ته‌قینه‌وه، هۆكاری هاتنه ده‌نگی وڵاتانی رۆژئاوا چییه له كوشتنی كچه كوردێكی بێ پشت و په‌نا؟ ئایا هه‌ر به‌ڕاست ناوه‌نده گرنگه‌كانی وه‌ك نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتیی ئه‌وروپا، رۆژئاواییه‌كان و له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه ئه‌مریكا، به‌و ئه‌ندازه‌یه دژی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامیی ئێرانن، وا له زاری جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه مژده‌ی ئه‌وه به ناڕازییەکانی ئێران ده‌دات كه "ئێران رزگار ده‌كه‌ین".
ئێران به‌بێ بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك، به‌رده‌وام تۆمه‌تی ده‌ستی ده‌ره‌كی داوه‌ته پاڵ هه‌ر ده‌نگێك له‌ژێر زوڵم و چه‌وسانه‌وه‌دا نوزهیهكی لێوه هاتبێت. هه‌ركاتێك پێكهاته‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی، یان هه‌ر گرووپێكی مه‌زهه‌بی، ته‌نانه‌ت سه‌ندیكا و چین و توێژێكی كۆمه‌ڵایه‌تیش ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیبێت یاخود داوای مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان و پێویستییه‌كانی رۆژانه‌شیان كردبێت، ده‌سه‌ڵات به‌دیاریكراویی به‌ستویه‌تییه‌وه به سیاسه‌تی ئه‌مریكا و ئیسرائیله‌وه. كه‌وتووەته تۆمه‌تباركردنی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی كه به پیلان و ده‌ستی نه‌یاره‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌یانه‌وێ ئاسایش و ئارامی ئێران تێك بده‌ن. بێئه‌وه‌ی نه ئه‌و ده‌ستانه‌ی ده‌ره‌وه و نه ئه‌مریكا و نه ئیسرائیلیش هیچ كۆمه‌كێكیان به خه‌ڵكی ناڕازی ئێران كردبێت.
ئه‌وه‌ی ئێستا له ناوخۆی ئێران ده‌گوزه‌رێت، به‌ته‌واوه‌تی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆڕسكانه‌ی ناوخۆیی گه‌لانی ئێرانه، په‌یوه‌ندیی به‌و زوڵم و سته‌مكارییانه‌ی چل ساڵی رابردووی ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌یه، كه كه‌ڵه‌كه بووه له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێران و چیدی به‌رگه‌ی ناگرن. به‌ڵام له یه‌كه‌م چركه‌ساتی كڵپه‌سه‌ندنی ئاگر و بڵێسه‌ی ئه‌م شۆڕشه‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی داونهتهپاڵ كه ده‌ستی ئه‌مریكا و نه‌یارانی كۆماری ئیسلامین. به شێوه‌یه‌كی دڕندانه كه‌وتووەته سه‌ركوتكردنی خه‌ڵك و رۆژانه چه‌ندین كه‌سی بێ‌تاوان خوێنیان ده‌ڕژێندرێت، به‌پێی راپۆرته مه‌یدانییه‌كان له‌ماوه‌ی 45 رۆژدا زیاتر له 300 هاووڵاتی له ژن و منداڵ و لاو و ته‌نانه‌ت پیر و كه‌نه‌فت كراونه‌ته قوربانی. كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مریكا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش به لێدوان و راگهیێندراوهكانیان رۆژ له‌دوای رۆژ زه‌وینه‌ی داپڵۆسین و سه‌ركوتكردنی خۆپێشانده‌ران خۆش ده‌كه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی هیچ كاردانه‌وه‌یه‌ك یاخود هه‌ڵوێستێكی كردارییان هه‌بێت.
ئه‌و لێدوانه‌ی (بایدن)یش كه موژده‌ی رزگاركردنی ئێرانمان به‌گوێدا ده‌دات، بۆ گه‌لانی ئێران هیچ ده‌ستكه‌وتێكی نابێت، چونكه هه‌ر قسه‌ی رووته و ئه‌حمه‌د موختار جاف واتهنیش "قسه ناچێته گیرفانه‌وه". پاساوی زیاتر ده‌داته ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران كه شاره‌كان بكه‌ن به قه‌سابخانه و شه‌قامه‌كان به‌خوێنی لاوه‌كان سوور بكه‌ن و بڵێن (ئه‌ها نه‌مانگووت ده‌ستی ئه‌مریكایه بۆ رووخاندنی كۆماری ئیسلامی). ئه‌مریكا و رۆژئاوا ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ ئێران رزگار بكه‌ن، ده‌زانن ئێران به‌و جۆره ناڕووخێت كه ته‌نها له‌ناوه‌وه په‌ره به ناڕه‌زایه‌تی و خۆپێشاندانه‌كان بدرێت، بێ ئه‌وه‌ی هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بێت لانی كه‌م بۆ ترساندنی ئێران كه خوێنی زیاتر نه‌ڕێژێت.
هیچ گومان له‌وه‌دا نییه و ئه‌وه حوكمی مێژووه كه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی سته‌مكار ناتوانێت به‌رده‌وام بێت، زوو یان دره‌نگ هه‌ر ده‌ڕووخێت. زوڵم له دونیادا تاسه‌ر بۆ كه‌س نه‌چووه‌ته سه‌ر تا بۆ مه‌لاكانی ئێران بچێته سه‌ر. رۆژێك دێت هاوشێوه‌ی سته‌مكاره‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێرانیش ده‌ڕووخێت. به‌ڵام رۆژئاواییه‌كان له هه‌موو كه‌س باشتر ده‌زانن هاوكێشه نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تییه‌كانی ئێستای جیهان چۆنن و ده‌زانن هه‌لومه‌رجێكی ره‌خساو، جارێ به‌رده‌ست نییه بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی دژ به ئێران دروستبكرێت و هاوشێوه‌ی رژێمه‌كه‌ی سه‌دام بیڕووخێنن. ئێران ته‌نها به خۆپێشاندان و هه‌ڵپه‌ڕكێ و گۆرانی، به داخستنی دووكان و بازاڕه‌كان ناڕووخێت. رژێمی ئێران رژێمێك نییه رێز له هاووڵاتییه‌كانی بگرێت تا ته‌نها به خرۆشانی جه‌ماوه‌ر له ده‌سه‌ڵات بێته خواره‌وه.
ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێ خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان كاریگه‌رییان زیاتر بێت و زه‌وینه‌ی گۆڕانكاری بێنێته ئاراوه، با وڵاتانی رۆژئاوا لانی كه‌م ده‌رگەی نێوده‌وڵه‌تی به روودا دابخه‌ن و هه‌ر وڵاته‌ی پشتیوانیی گه‌لانی ئێران ده‌كات، هیچ نا ته‌نها با ده‌رگەی باڵیۆزخانه‌كانی ئێران له وڵاته‌كانیان دابخه‌ن وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك و ناڕه‌زایه‌تییه‌ك به‌رانبه‌ر به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستای ئێران. با ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌مریكا به راستیانه راگهیێندراوێكی فه‌رمی بڵاوبكه‌نه‌وه و لیژنه پێكبهێنن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌ڵگه له‌سه‌ر تاوانه‌كانی ئێران و بڕیار بده‌ن كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ده‌درێنه دادگەی دادی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی تاوانه‌كانیان.
با رایبگه‌یێنن له‌هه‌ر ئاستێكدا بێت ئه‌وه‌ی له پشتی بڕیار و كرداری كوشتنی خۆپێشانده‌ران بێت، په‌لكێشی به‌رده‌م دادگە ده‌كرێت. ئایا هه‌ر به‌ڕاستی ئه‌و هه‌موو تاوان و كوشت و بڕه‌ی ئێران كردوویه‌تی و ده‌یكات، به‌شی ئه‌وه نییه دادگەیهكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دادگاییكردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی پێكبهێندرێت؟ ئایا هه‌ر به‌ڕاستی ئێران نه‌بووەته سه‌رچاوه‌ی كێشه و مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی جیهان؟ درۆن و مووشه‌كی بالیستی و چه‌كه پێشكه‌وتووه‌كانی، په‌ره‌پێدانی و هه‌نگاوه‌كانی بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتنی به ئه‌تۆم، هی ئه‌وه نین رابوه‌ستێندرێت؟ ئه‌گه‌ر له‌به‌رانبه‌ر سته‌مكاری و مه‌ترسییه‌كانی ئێران هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا و رۆژئاوا هه‌ر بریتی بێت له‌و راگەیێندراوانە و لەو قسانه‌ی بایدن كردی، ئه‌وه كاردانه‌وه و لێكه‌وته‌كانی زۆر روونن، كه رۆژ لەدوای رۆژ ژمارەی قوربانییەکان زیاتر دەبن و هه‌ر به‌و زمانه‌ی ئیبراهیم ره‌ئیسی وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه، كه گوتی "بایدن خەڵەفاوه".
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق