کە ئازار کۆماندەکاتەوە

ليست هناك تعليقات


فارس نەورۆڵی
 
ئێمە ئەو نەتەوەیەین کە بەردەوام ڕق و ئەوین لە ڕۆحماندایە، هەر بۆیە کاتێك کارەساتی کۆمەڵایەتی و سیاسی، دەبێتە ئازاری گشتی هەر ئەوکاتە ئەوین کۆمان دەکاتەوە.
لە مێژوودا ئازاری قوڵ و کارەساتی گەورەمان هەیە، هەمیشەش ئەو ئازارو کارەساتانە پاشەکشە بە ڕقەکانمان دەکەن و ئەوین کۆماندەکاتەوە و باوەش بەیەکدا دەکەین، بۆ کارەساتەکان دەگرین فرمێسک دەڕێژین، بەڵام بیرمان پێناکاتەوە کارەساتەکەی سلێمانی کە خێزانێک بوون بە قوربانی هەموو کوردێکی خەمبارکرد، لە هەموو ئاستەکاندا و هەتا کاریگەری لەسەر دەرەوەی کوردیش هەبوو، زۆر لایەن و کەسایەتی کۆمەڵایەتی و سیاسی و کۆنسوڵخانەکان هاوخەمی خۆیان دەربڕی، لەناو خۆشماندا لەئاستی کۆمەڵایەتی وسیاسی پەرۆشی و بەدەمەوە هاتنێکی گەرم ودڵسۆزانە هەبوو ئەم پەرۆشییەئەوەمان پێ دەڵێ ، هێشتا دەتوانین کێشەکانی ناوخۆمان چارەسەر بکەین، چونکە هەر چۆن ئەو کارەساتە کۆمەڵایەتییە بوو بەهۆی ئەوەی کۆک و کۆبین لەتەک یەک بەشداربونمان لەخەم وماتەمینیدا بەیەک ئاست دەبێ بزانین ئەگەر کارەساتی سیاسی ڕووبدات گریان دادمان نادات.

بۆیە واباشە پێش ڕوودانی کارەساتی سیاسی ئەوین کۆمان بکاتەوەو پاشەکشە بە ڕق و ئینکاریکردنی یەکتر بهێنین ئەم کارەساتە کۆمەڵایەتییە مرۆییە ببێتە وانە لەهەموئاستەکاندا. خودا قوربانییەکان بە بەهەشت شاد بکات و سەبوری کەس و کاری قوربانیەکان و خەڵکی کوردستان بدات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif