عێراق و ئێران له‌سه‌ر درێژه‌دان به كۆبوونه‌وه‌كانیان لە بواری ئاسایش ڕێككه‌وتن
عێراق و ئێران له‌سه‌ر درێژه‌دان به كۆبوونه‌وه‌كانی بواری ئاسایشی له‌نێوانیاندا ڕێك كه‌وتن و بانگهێشتی سودانییش بۆ تاران كرا.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، محه‌مه‌د شیاع سوودانی بانگهێشتنامه‌یه‌كی له ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆككۆماری ئێرانه‌وه پێ گه‌یشت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی تاران بكات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی كه له نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، محه‌مه‌د شیاع سوودانی پێشوازیی له محه‌مه‌د كازم ئالسادق، باڵیۆزی ئێران له عێراق، كرد.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه له دیداره‌كه‌دا باڵیۆزی ئێران بانگهێشتنامه‌یه‌كی له ئیراهیم ره‌ئیسی به محه‌مه‌د شیاع سوودانی گه‌یاند بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی تاران بكات.
هەروەها په‌یوه‌ندیی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵات و چه‌ندین بابه‌تی هاوبه‌ش له بواره‌كانی ئابووری و وه‌به‌رهێنان گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا.
هه‌ر له دیداری نێوان باڵیۆزی ئێران و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق جه‌خت له به‌رده‌وامییدان به كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان به‌غداد و تاران له‌بواری ئاسایش كرایه‌وه به مه‌به‌ستی زیاتر پاراستنی سه‌روه‌ریی هه‌ردوو وڵات كه ده‌سته‌به‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی هه‌ردوو وڵات و ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه به‌رجه‌سته بكات.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق