ڕه‌ووف محه‌مه‌د ئالانی
-
هه‌موو چوارساڵ مانگێك، خه‌ڵكی جیهان، زۆربه‌ی كاته‌كانیان ئاڵوگۆڕی بیر‌و ڕایه، ده‌رباره‌ی وه‌رزش، هه‌ركه‌سه‌و هه‌ڵبژارده‌ی وولاَتێك به هه‌ر هۆكارێك بێت، ده‌كاته نیازی دڵی و ده‌بێته هانده‌ری ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه، ئه‌مه جگه له هاونیشتمانیانی ئه‌و هه‌ڵبژاردانه كه‌به‌گه‌رمی پشتیوانی هه‌ڵبژارده‌كانیان ده‌كه‌ن.
زۆرجار له‌لایه‌ن هه‌ندێ له هانده‌ره‌كانی ئه‌و هه‌ڵبژاردانه، ململانێكان ده‌گه‌یه‌ننه، پێكداهه‌ڵپژان و شه‌ڕ له‌سه‌ر جاده‌كان و ناو كافتریا‌و شوێنه‌گشتییه‌كان، به‌تایبه‌ت له‌و وولاَتانه‌ی ئاستی یه‌كترقبوڵكردن تێیاندا زۆر نزمه‌و نه‌ریتی چه‌سپاندنی بیروڕای كه‌سی بۆته نه‌ریتێكی خراپ، ئه‌كرێ له‌سه‌ر ئه‌وه بابه‌تی تایبه‌ت و تێر‌و ته‌سه‌ل بنوسرێت،تا ده‌گاته توێژینه‌وه‌و كتێب له‌و بواره‌دا.
هه‌ر كه دیمه‌نه جیاوازه‌كانی هانده‌ران ده‌بینین، له‌وكاتانه‌ی هه‌ڵبژارده‌كان گۆڵ ده‌كه‌ن، یان به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی به‌رامبه‌ریان سه‌رده‌كه‌ون، هه‌ندێ له‌و وولاَتانه زۆر به‌ئاسایی خۆشیه‌كانیان ده‌رده‌بڕن، هه‌ندێكی تریش هه‌ڵچوون و تێكچوونی شیرازه‌ی ده‌رونی و بێزاركردنی به‌رامبه‌ره‌كانیان په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن، هه‌موو ئه‌مانه له ژینگه‌یه‌كی كۆمه‌لاَیه‌تی و په‌روه‌رده‌یی جیاواز سه‌رچاوه ده‌گرن، ئه‌وانه‌ی كار كردنیان بواری په‌روه‌رده‌یه، یان شاره‌زایی بواری كۆمه‌ڵناسی و ده‌روونناسین، ئه‌و ڕاستیه به‌باشی هه‌ست پێده‌كه‌ن، كه په‌روه‌رده چه‌نده كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌و هه‌ڵسوكه‌وتی تاكه‌كان، هه‌رله‌مناڵییه‌وه تا هه‌رزه‌كاری و گه‌نجێتی و ته‌مه‌نی پێگه‌یشتن و كامڵبوون.
ساڵی (1710) بۆیه‌كه‌مجار یاری تۆپی پێ له قوتابخانه‌كانی ئینگلته‌را ده‌ركه‌وت، دوای ماوه‌یه‌كی زۆر ئینجا ئه‌و یارییه له‌هه‌موو جیهاندا بلاَوبۆوه‌و بووه یاریه‌كی جیهانی، هه‌ربۆیه وانه‌ی وه‌رزش له خشته‌ی وانه‌كانی خوێندن دانرا، ده‌ركه‌وت كه ئه‌و وانه‌یه چه‌نده كاریگه‌ری گرنگی هه‌یه بۆ منالاَن، تا ئه‌و ووزه زۆره‌ی هه‌یانه به‌هۆی ئه‌و وانه‌یه، به‌تاڵبكرێته‌وه، هه‌رچه‌نده دره‌نگ هه‌ست به‌بایه‌خ و گرنگی ئه‌و وانه‌یه كرا، به‌تایبه‌ت له وولاَته دواكه‌وتووه‌كاندا، تاوایلێهات له‌ساڵی (1900) یه‌كه‌م مۆندیال له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا ئه‌نجامدرا، به‌شێوه‌یه‌كی ساده‌و ساكار، به‌لاَم له‌ساڵی (1929) بڕیاری ڕێكخستنی یاریه‌كانی جامی جیهانی بۆهه‌رچوار ساڵێك جارێك، به‌ناوی ئۆلۆمپیاده‌وه دراو له‌و كاته‌وه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، هه‌رجاره‌و به‌پێی پلانی فیفا له وولاَته‌كانی جیهان ئه‌نجام ده‌درێت.
وه‌ك هه‌مومان ده‌زانین كه‌وه‌رزش به‌گشتی و تۆپی پێ به‌تایبه‌تتر، چه‌نده حاڵه‌ته‌كانی ده‌روونی مرۆڤه‌كان ئاراسته‌ی خۆشنوودی ده‌كات و زۆر جار ده‌بێته هانده‌ری سه‌ركه‌وتنی تاك له بوار‌و پیشه‌كه‌یدا، (كارداڵ جۆنز) ده‌ڵێ: (تۆپی پێ هه‌میشه خاڵی ده‌ستپێك بووه، بۆ خوێندنه‌كه‌م) ئه‌وه‌ش ده‌ربڕی هاندان و پێشكه‌وتن و خۆدۆزینه‌وه‌یه، بۆئه‌وانه‌ی مه‌به‌ستیانه وه‌رزش به‌باشی و چاكی و جوانی به‌كاربێنن.
وه‌رزش كاریگه‌ری زۆر ده‌كاته سه‌ر ده‌رونی مرۆڤ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئاراسته‌ی شیاووگونجاو له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا، زۆركات جگه له دروستكردنی گیانی هاوكاری و خۆشه‌ویستی و ڕێزگرتن، فێری ووره به‌رزی و به‌رگه‌گرتنی ناخۆشی و ململانێ و چۆكدانه‌دان ده‌بێت، ئه‌وه‌تا نوسه‌ری گه‌وره‌ی فه‌ڕه‌نسا(جان جاك ڕۆسۆ 1712-1778) ده‌ڵێ:(به‌رگه‌گرتن، یه‌كه‌م شته كه منداڵ پێویسته فێری ببێت، ئه‌وه‌ش زۆرترین و گرنگترینه، كه پێویسته بیزانێت).
زۆر جار ململانێی ڕامیاری و كێبه‌ركێ ئابوریه‌كان و ئایدۆلۆژیا جیاوازه‌كان، له‌ناو تۆپی پێدا ڕه‌نگده‌داته‌وه، بۆیه ئه‌م وه‌رزشه تێكه‌ڵ به كاری ڕامیاری ده‌بێت، هه‌ربۆیه(تۆمی دۆچێرتی)ده‌ڵێ:(له‌تۆپی پێدا سیاسه‌تێكی زۆر هه‌یه)، هه‌ندێك ئه‌م ووته‌یه به‌وه‌لێكده‌ده‌نه‌وه، ئه‌ویش پێویستی به پلانی وورد و نه‌خشه و ستراتیژ هه‌یه، ده‌كرێ به‌هه‌ردوو ڕووكاره‌كه‌یدا، ڕاست بێت، هه‌م ململانێی دژه‌كان و هه‌م پلانی سه‌رخستنی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه.
هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌و مێژووه‌ی كه به‌قۆناغ ئه‌م وه‌رزشه بڕیوێتی، له‌خۆڕانیه وا بۆته وه‌رزشێكی جیهانی و زۆرترین بینه‌ری هه‌یه، سالاَنه سه‌دان ملیار دۆلار ده‌خرێته خزمه‌تی به‌ره‌وپێشچوون و ئه‌نجامدانی تۆپی پێ له‌هه‌موو جیهاندا،(وودی هایس) ده‌ڵێ: (تۆپی پێ یارییه‌كی ستراتیژی و تاكتیكییه).
ئه‌وه‌ی بۆئێمه‌ی كورد گرنگ و جێی بایه‌خه، له‌سه‌رمانه له‌ڕووی په‌روه‌رده‌ییه‌وه بایه‌خی زۆرتر به‌م وه‌رزشه بده‌ین، بیكه‌ینه ئامرازێكی گرنگ له‌پێناو ئامانجێكی گه‌وره‌ی داهاتووی نه‌ته‌وه‌ی كورد، له‌م مۆندیاله‌دا چه‌ند شتێك سه‌رنجی ڕاكێشاوم، لێره‌دا بۆتۆی خوێنه‌ر باسیان ده‌كه‌م، یه‌كه‌م: هاوڕێیه‌كی شاعیرم، شه‌وێك ته‌له‌فۆنی بۆكردم، وتی شتێك هه‌یه بۆت ئه‌گێڕمه‌وه، تۆش بینوسه، چونكه كاری په‌روه‌رده‌یه، به‌باشی گوێم بۆگرت، وتی: له‌م شه‌وانه‌دا مناڵه‌كه‌م له‌سه‌ر مۆندیال پرسیاری كردووه، پێی وتوم: ئه‌وه بۆچی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی جیهان چوون بۆقه‌ته‌ر، كورد نه‌چووه، بۆئێمه هه‌ڵبژارده‌مان نیه؟
وتی ئه‌وه‌نه پرسیاره‌كه‌ی بۆ من قورس بوو، نه‌مزانی چی پێ بڵێم، وتم ئێمه جارێ نه‌مانتوانیوه وه‌ك ئه‌وان كاربكه‌ین، به‌لاَم ئێمه‌ش له‌داهاتوودا هه‌ڵبژارده‌ی خۆمان ده‌بێت.
دووه‌م:له‌مۆندیالی ئه‌مساڵی 2022 قه‌ته‌ر، ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ڕاكێشام، هانده‌ره‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆن بوون، ئه‌وان شوێنی ئه‌و خه‌ڵكه‌یان پاكده‌كرده‌وه كه لێی دانیشتبوون، هه‌موو ئه‌وشوێنانه‌ی ده‌ستیان پێی ده‌گه‌یشت، به‌جوانی جێیان ده‌هێشت و نوسراوێكیان داده‌نا، نوسرابوو: سوپاس بۆ وولاَتی قه‌ته‌ر.
ئه‌وه‌یه ده‌رخستنی په‌روه‌ردده‌ی دروست و كاردانه‌وه‌ی له‌ناو كایه‌كانی ژیاندا، ده‌كرێ هه‌موو جیهان له‌وانه‌وه فێری پێ‌زانین و ڕێزگرتن و خۆشه‌ویستی وهاوكاری وژیان و ژینگه دۆستی ببێت، دڵنیام په‌روه‌رده ڕۆڵ و كاریگه‌ری باشی له‌م شێًوازه جوانه‌دا هه‌یه كه ژاپۆنیه‌كان ئه‌نجامیاندا.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق