بورهان شێخ رەئوف
-
ئه‌گه‌رچی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور له‌سه‌ر سنووره‌كانی عیراقن له‌گه‌ڵ وڵاتانی درواسێ به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، كه‌چی وڵاتانی دراوسێ داوای ئه‌وه له عیراق ده‌كه‌ن هێزه‌كانی له‌سه‌ر سنووره‌كان جێگیر بكات .
له كۆبوونه‌وه‌ی چوارشه‌ممه 23/11/2022 ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بڕیاری دا كه هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور له‌سه‌ر سنووره‌كانی ئێران و توركیا جیگیر بكرێنه‌وه و ڕۆڵیان كارا‌و ئه‌كتیف بكرێت، ئه‌مه بۆخۆی هه‌نگاوێكی یاسایی و ده‌ستووریه و له‌هه‌موو سیستمه فیدراڵیه‌كانیشدا سیاسه‌تی به‌رگری و پاراستنی سه‌روه‌ری وڵات له‌ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی فیدراڵیدایه .
له‌لایه‌كی تریشه‌وه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ده‌ستووری عیراقدا به پاسه‌وانی هه‌رێم ناسراون و به‌شێكی گرنگن له سیستمی به‌رگریی عیراق، به‌شداریی كارایان له شه‌ڕی تیرۆر و داعش باشترین به‌ڵگه‌و گه‌واهیده‌ره بۆ ئه‌و راستییه حاشاهه‌ڵنه‌گره، هه‌ربۆیه‌ش كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی و ئاماده‌بوونی به‌شێك له فه‌رمانده باڵاكانی پێشمه‌رگه پێداگری و دووپاتكردنه‌وه‌بوو له‌سه‌ر رۆڵی ئه‌و هێزانه وه‌كو به‌شێك له سیستمی به‌رگریی عیراق .
راسته له ماوه‌ی كابینه‌كانی پێشوودا كێشه له‌سه‌ر مووچه و شایسته داراییه‌كانی پێشمه‌رگه و دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان هه‌بوو، ئه‌وه وه‌كو خاڵێكی ناكۆكی گه‌وره‌ی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند، به‌ڵام له پڕۆگرامی وه‌زاری حكومه‌ته‌كه‌ی سودانیدا ئه‌وه جێگیركراوه ده‌بێت چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ بدۆزرێته‌وه و خودی سودانیش تێگه‌یشتنی باشی بۆ دۆخی هه‌رێم هه‌یه، ئه‌م تێگه‌یشتنه پۆزتیفه‌ش به قازانجی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه، به تایبه‌تی كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه توانا و زانیاری و شاره‌زایی زۆریان هه‌یه له جوگرفیای سه‌ختی ناوچه شاخاوییه‌كان، پڕكردنه‌وه‌ی هه‌موو درز و كه‌لێنێك كه هه‌ر هێز و لایه‌نێك بخوازێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی به‌كاری بهێنێت.
ئه‌وه‌ی گرنگه لێره‌دا باسی بكه‌ین به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم كردووه بۆ دانانی پلان بۆ بڵاوكردنه‌وه و به‌هێزكردنی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور له‌سه‌ر خاڵی سفری سنووره‌كان، راسته پێشتر ئه‌و هێزانه له‌سه‌ر خاڵه‌كانی سنوور هه‌بوون، به‌ڵام پێویسته بۆ له‌مه‌ولا زیاتر گرنگیان پێ بدرێت له رووی ژماره‌و توانای مرۆیی و راهێنان و دابینكردنی چه‌ك و ئامێر و كه‌ره‌سه‌ی ته‌كنۆلوجیای پێشكه‌وتوو بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانیان و چاودێركردنی سنووره‌كان و رێگری كردن له هه‌ر جموجووڵێكی نایاسایی، ئه‌مه له به‌یاننامه و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌م دواییه سه‌باره‌ت به‌و دۆخه جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه .
له هه‌مان كاتدا هه‌ماهه‌نگی نێوان ناوه‌ند و هه‌رێم له رووی ئه‌منی و هێزی پێشمه‌رگه و سنووره‌وه هه‌ر له‌سه‌ر سنووره‌كان پێویست و گرنگ نییه، به‌ڵكو له ناوچه جێناكۆكه‌كانیش زۆر گرنگ و پێویسته، به تایبه‌تی كه له ساڵی 2021 بڕیاردرا دوو لیوای پێشمه‌رگه پێكبهێنرێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییانه كه له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عیراقدا هه‌یه له ناوچه‌كانی ماده‌ی 140، به‌ڵام به هۆی نه‌بوونی بودجه له ساڵی 2022 جێبه‌جێ نه‌كرا، به‌ڵام بڕیاره له بودجه‌ی 2023 دا شایسته‌ی دارایی پێویستی بۆ ته‌رخان بكرێت .
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق