لە هەرێمی کوردستان ساڵانە 800 تۆن زەیتوونی خۆماڵی دەکرێتە رۆن

ليست هناك تعليقات



بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، هەزار و 340 باخەوان باخی زەیتوونیان هەیە و زۆرینەیان لە سنووری پارێزگای سلێمانین. ساڵانەش نزیکەی 800 تۆن بەرهەمی ئەو باخانە دەبرێتە کارگەکان و رۆنیان لێ بەرهەم دەهێندرێت.

بەگوێرەی ئەو ئامارەی رۆژی دووشەممە 26-12-2022، تۆڕی میدیایی رووداو لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان وەریگرتووە، لە هەرێمی کوردستاندا ساڵانە هەزار و 300 باخەوان لە باخەکانیاندا زەیتوون بەرهەم دەهێنن؛ بۆ دروستکردنی رۆن لە بەرهەمی ئەو باخانە حەوت کارگە هەن کە زۆرترینیان لە پارێزگای هەولێرن.

ئەو باخەوانانەی کاری بەرهەمهێنانی زەیتوون لە هەرێمی کوردستان دەکەن بەگوێرەی پارێزگاکان:

- پارێزگای هەولێر؛ 390 باخەوان
- پارێزگای سلێمانی؛ 450 باخەوان
- پارێزگای دهۆک؛ 250 باخەوان
- پارێزگای هەڵەبجە؛ 250 باخەوان

کارگەکانی دروستکردنی رۆنی زەیتوون بەگوێرەی پارێزگاکان:

- هەولێر؛ 3 کارگە
- سلێمانی؛ 1 کارگە
- دهۆک؛ 1 کارگە
- هەڵەبجە؛ 1 کارگە
- گەرمیان؛ 1 کارگە

وەرزی رابردووی پێگەیشتنی زەیتوون، 799 تۆن و 500 کیلۆ زەیتوون براوەتە کارگەکان بەمەبەستی بەرهەمهێنانی رۆن و رۆنی بەرهەمهاتووش زیاتر لە 108 تۆن بووە و بەگوێرەی پارێزگاکان بەمشێوەیەی خوارەوە بووە:

- هەولێر؛ 37 تۆن رۆنی شل
- سلێمانی؛ 10 تۆن رۆنی شل
- دهۆک؛ 2.8 تۆن رۆنی شل
- هەڵەبجە؛ 60 تۆن رۆنی شل

ئەمڕۆ دووشەممە، هیوا عەلی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و ئاودێری هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بۆ ئەمساڵ بەرهەمی زەیتوون و رۆنی زەیتوونیش لە هەموو پارێزگاکان زیاتر دەبێت."

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif