ڕه‌ووف محه‌مه‌د ئالانی
گۆرانی، ئه‌و هونه‌ره گرنگه‌ی ژیانه كه به‌شێكی گه‌وره‌ی كاته‌كانی مرۆڤی داگیركردوه، مه‌به‌ستمان له‌م ده‌ربڕینه ئه‌وه‌یه، هه‌موو كاتێك مرۆڤ هانای بۆده‌بات، زۆرجار كه دڵمان خۆش ده‌بێت، به‌ده‌ر له‌وه‌ی خۆمان به‌و هه‌سته بزانین، نهستهكانمان ئاراسته‌مان ده‌كه‌ن، بۆ ده‌ربڕینێكی دڵهه‌ژێن، له‌به‌ر خۆمانه‌وه به شێنه‌یی ئه‌و هه‌سته شادمانیه ده‌رده‌بڕین،ته‌نانه‌ت زۆر جار خۆمان به‌وتنی گۆرانی له‌به‌ر خۆمانه‌وه، گۆرانیه‌ك ده‌ڵێینه‌وه، یان به‌پێچه‌وانه‌وه كاتێ دڵمان ته‌نگ ده‌بێت و بێزاریه‌ك ناخمان ده‌هه‌ژێنێ، ئه‌وه‌ی دڵمانی پێ ئارام ده‌كه‌ینه‌وه، گوێگرتنه له گۆرانیه‌كی پڕسۆزو ئارام به‌خش، بۆیه ناكرێ ئه‌و پێویسته ڕۆحییه هه‌روا به‌سانایی و ئاسانی سه‌یر بكه‌ین و نه‌بێته جێی بایه‌خ و گرنگیمان، هه‌ندێ پێیان وایه، مرۆڤ دوای فێربوونی زمان، به‌هۆی كارتێكه‌ری سروشت و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵی، به‌گۆرانی زمانی پژاوه، هه‌رچه‌ند ئه‌و ده‌ربڕینه ئاوازانه نه‌شازیش بووبن، ئه‌گه‌ر له‌شێوازی دوور لهواتاشدا وترابن، بهلاَم ئه‌و ده‌نگانه‌ی له‌ده‌م ده‌رچوون ئاوازی هه‌موو جۆر بوون، وه‌ك هاوارو هاژه‌و خووڕهو.... هتد، ئاوێزانی سروشت بوون و جوانترین و خۆشترین ده‌ربڕین بوون، ده‌كرێ سوود له‌م شێوازه جیاجیانه وه‌رگیرابن و به‌پێی تێپه‌ڕبوونی كات و سه‌رده‌م، قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتنی ژیان ئه‌م هونه‌ره‌ش، پێشكه‌وتووه، ته‌نانه‌ت لای گه‌وره فه‌یله‌سوفێكی وه‌ك (كۆنفۆشیۆس) ی چینی ده‌بێته شوناس و ناسنامه‌ی ئاستی گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتنی هه‌رگه‌لێك.
گه‌لی كوردیش وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك، كه‌خاوه‌نی مێژوو كه‌لتوورو شارستانی و زمانی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی، له‌م هاوكێشه گرنگه‌ی ژیان به‌ده‌ر نییه، زۆرجار زمانی كوردی به‌گشتی و گۆرانیه‌كانی بوونه‌ته، هۆكاری مانه‌وه‌و به‌رده‌وام بوونی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه، زۆرجاران گۆرانی وایكردووه، كووره‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی بگه‌شێنێته‌وه‌و هه‌زاران لاو‌و گه‌نجی ئه‌م نیشتمانه خۆیان بكه‌نه قوربانی نه‌ته‌وه‌كه‌یان.
گۆرانی ئه‌وه‌نده گرنگه زۆرجار ده‌بێته هۆی پابه‌ندبوون و خۆشه‌ویستی نه‌ریت و دابی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و نه‌ته‌وانه، بۆیه(وێنستن چه‌رچڵ)ده‌وڵه‌تمه‌دارو سیاسه‌تزان (1874- 1965)له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت:( خۆشه‌ویستی بۆنهریت هه‌رگیز میلله‌تێكی لاواز نه‌كردووه، به‌ڵكو هه‌میشه له كاتی مه‌ترسیدا هێزی پێبه‌خشیوه).
كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه به‌و حوكمه‌ی گیرۆده‌ین به نائارامی و شه‌ڕه‌نگێزی، هه‌م جوگرافیاكهمان و هه‌م په‌روه‌رده‌مان ئه‌وه‌ی به‌سه‌رماندا سه‌پاندووه، بۆیه زۆر كات ئاوێزانین له‌گه‌ڵ غه‌م، له‌دوو حاڵه‌تدا هانا بۆ گۆرانی ده‌به‌ین بۆ لاوانه‌وه‌ی دڵی بێچارهمان ، حاڵه‌تی یه‌كه‌م گۆرانی نه‌رم و ئارام و هێمنكه‌ره‌وه، به‌مه‌به‌ستی زیاتر ئارام به‌خشین، حاڵه‌تی دووه‌م هانا بردنمان بۆ گۆرانی شاد، ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ خۆدوورخستنه‌وه‌یه له‌و حاڵه‌ته ناخۆش و غهمهێنانهی یه‌خه‌ی گرتوین، (وه‌دیع سه‌عاده) له‌م باره‌وه ده‌ڵێت(له‌بێده‌نگیدا گۆرانی جوان، له بێده‌نگیدا ده‌نگه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كان، كاتێك داده‌نیشیت و بێده‌نگ ده‌بیت، خه‌ریكی داهێنانی ژه‌نینی (تار) ێكی نوێیت.
گۆرانی كوردی جۆری زۆره، به‌شێك له‌وانه‌ی زۆر باون و ڕۆژانه به‌ر گوێمان ده‌كه‌ون ده‌خه‌مه ڕوو، كه ئه‌مانه‌ن:
١-گۆران منالاَن: ئه‌و گۆرانی و سرودانهن، كه تایبه‌تن به ته‌مه‌نی مناڵ ئه‌وانیش پێویسته ڕه‌چاوی تایبه‌تمه‌ندی ته‌مه‌نی مناڵی تێدا كرابێت، ئه‌م هونه‌ره به‌داخه‌وه نه‌بۆته گرنگیدانی به‌هۆی كه‌می نه‌شاره‌زایی و نه‌بوونی كه‌سانی تایبه‌ت به‌م هونه‌ره، ئه‌گه‌ر هه‌شبن كه‌من، هه‌ربۆیه منالاَن له‌كاتی وتنی گۆرانیدا هانا بۆ گۆرانی گه‌وره‌كان ده‌به‌ن و ئه‌و گۆرانیانه ده‌ڵێن كه بۆ ته‌مه‌نی ئه‌وان نه‌شیاون.
٢- گۆرانی كۆڕ‌و دانیشتنه‌كان: ئه‌م گۆرانیانه‌ش تایبه‌تن به‌و كۆڕ‌و دانیشتنانه‌ی كه كۆبوونه‌وه‌ی كۆمهلاَیهتی یان بۆنه‌ی تایبه‌ت ڕێكده‌خرێن.
٣-گۆرانی ئایینی و ستایشی پێغه‌مبه‌ر: ئه‌م جۆره له‌مه‌راسیم و بۆنه‌ی ئاینی ده‌وترێن، پێش هاتنی ئایینی پیرۆزی ئیسلامیش ئه‌م مه‌راسیمانه هه‌بوون و ڕبَكحراون، به‌پێی داب و نه‌ریتی ئه‌و ئایینانه‌ی له‌و كاتانه‌دا هه‌بوون.
٤-گۆرانی نیشتمانپه‌روه‌ری: ئه‌و سرودو گۆرانیانه‌ن كه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌ستی نیشتمانی وتراون، ئه‌مانه‌ش له‌و كاتانه‌دا به‌كارهاتوون، كه ناخۆشی و شه‌ڕو گرفت یه‌خه‌ی نیشتمانی گرتووه.
٥-گۆرانی لای لایه‌ی دایك بۆ كۆرپه‌كه‌ی: ئه‌و گۆرانیانه پڕ سۆزه‌یه كه دایك بۆ كۆرپه‌كه‌ی ده‌یكات، له كاتی خه‌واندنی یان كاتێ هه‌ست به ئازارێك ده‌كات لهكۆرپهكهیدا.
٦-گۆرانی لاوانه‌وه و شیوه‌نگێڕان: ئه‌م گۆرانیه تایبه‌ته به كاتێكی ناخۆش و پرسه، یان له‌ده‌ستدانی كه‌سێك، لاوانه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ن به وه‌سف و پیاهه‌ڵدان و ده‌ربڕینی غه‌مباری بۆ ئه‌و كاره‌سات و ڕووداوه.
٧- گۆرانی وه‌رزێری: ئه‌و گۆرانیانه‌ن له‌كاتی كاری وه‌رزێری و كشتوكاڵدا ده‌وترێن، هه‌ر گۆرانیه‌و تایبه‌تمه‌ندی خۆی و ئاوازی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، وه‌ك درهوكردن و جۆماڵ و ئاوداشتن و هیتر.
٨-گۆرانی بووك گواستنه‌وه: تایبه‌ته به گواستنه‌وه‌ی بووك، به‌پێی شوێن و ناوچه ده‌ربڕینه‌كه ده‌گۆڕێت، ئه‌مه‌ش له بابه‌تێكی فۆلكلۆری و كهلهپورییهوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
٩- گۆرانی شاد‌و هه‌ڵپه‌ڕین: ئه‌و گۆرانیانه‌ن كه دوورن له ڕیتمی خاو، زیاتر خێران و به‌مه‌به‌ستی جۆش و خرۆشی ده‌ربڕینی شادی، له‌گه‌ڵ گۆرانی بووك گواستنه‌وه جیاوه‌زه، چونكه ئه‌مه‌یان قۆناغێكی تره.
١٠-گۆرانی چه‌پڵه: ئه‌م گۆرانیه له‌كۆڕو دانیشتنه‌كاندا به‌كاردێت و هه‌موان چه‌پڵه وه‌ك ڕیتمی گۆرانیه‌كه به‌كار ده‌هێنن.
١١- گۆرانی به‌ند: ئه‌م جۆره كه‌سی شاره‌زای ده‌وێت، تا بتوانێ ئه‌و جۆره گۆرانیه بڵێت، جالر هه‌یه دوو به‌ندبێژ به‌یه‌كه‌وه بۆیه‌كتر ده‌سێننه‌وه، جاریش هه‌یه یه‌ك به‌ندبێژه.
١٢-گۆرانی ئه‌وینداری: ئه‌و گۆرانیانه‌ن كه تایبه‌تن به بواری خۆشه‌ویستی و ئه‌وینداری، هه‌رچه‌نده به‌شێكی گه‌وره‌ی گۆرانی داگیركردووه، به جۆره‌ها ئاوازی تایبه‌ت وتراون، هه‌ندێكیان خاو‌و هه‌ندێكیان خێران.
گۆرانی وتن به‌ڕای زۆربه‌ی ڕۆشنبیران و شارازایان و توێژه‌رانی بواری هونه‌ر، به‌رپرسیارێتی مرۆڤانه‌یه، ده‌كرێ ڕه‌نگدانه‌وه‌و بایه‌خه‌كه‌ی له‌ناو خه‌ڵكدا ببینرێت،پۆل ڕۆیسۆن) له‌م باره‌وه ده‌ڵێت: (وه‌ك گۆرانیبێژێك ئه‌ركی منه گۆرانی بڵێم، بهلاَم وه‌ك تاكێك هه‌میشه باسی ئاشتی ده‌كه‌م و كه‌س ناتوانێت ڕێگریم لێبكات له‌وه‌ی ده‌یڵێم).
هونه‌رێك به‌و جۆره تێكه‌ڵ و ئاوێزانی ڕوحی هه‌موو تاكێك بێت، ناكرێ و نابێت، هه‌روا به‌سانایی و ساده‌یی لێی بڕوانرێت، یان ئه‌م هونه‌ره بكرێته گاڵته‌جاڕی چه‌ند كه‌سێكی ناڕۆشنبیرو دوور له به‌ها جوانه‌كانی ژیان،
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ گۆرانی كوردی تێیكه‌وتووه، مایه‌ی شه‌رم و نیگه‌رانیه، چۆن و له‌به‌رچی و بۆحاتری كێ ههموری گۆرانی ئه‌م میلله‌ته وێران بكرێت و كه‌س و هیچ لایه‌نێك خه‌می نه‌خوات؟ ده‌یان كه‌سی ده‌نگ ناشاز دروست بوون، گۆرانی هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌كان ئه‌ڵێنه‌وه‌و خراپیان ده‌كه‌ن و له‌به‌ر چاوو دڵی خه‌ڵكی كورد تام و چێژی گۆرانیه‌كه وه‌ك شوشه ده‌شكێنن، لایه‌نێك نیه بڵێ چۆن و بۆچی واده‌كه‌ی؟ زۆرجار هه‌ندێ به‌ناو گروپ و تیپی مۆزیك دێن به گۆرانیبێژێك گۆرانیه پڕ ئه‌فسوناوییه‌كانی ناو ڕۆح و دڵی خه‌ڵك ده‌شێوێنن، وه‌ك گۆرانیه‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه( حه‌سه‌ن زیره‌ك، ماملێ ، كه‌مه‌ندی، شارۆخ، عه‌لی مه‌ردان..... زۆریتر).
هه‌ق وایه وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ئه‌و به‌رپرسیارێتیه گه‌وره‌یه له‌ڕێی یاسا‌و ڕێنمایی و بڕیاره‌وه بخاته سه‌ر شانی خۆی و لێژنه دیاری بكات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، پێم بڵێن ڕاوێژكاران و به‌رپرسانی ئه‌م وه‌زاره‌ته كاریان چییه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌كه‌ن؟ بۆ هیچ كارێك له‌مه باشتر‌و پڕخزمهتتر هه‌یه؟ چۆن هه‌ركه‌سێك هه‌ستاو به‌دڵی خۆی گۆرانی هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌كان بڵێته‌وه و تێكی بدات و كه‌سیش نه‌ڵێ بۆ واده‌كه‌ی؟
داوا له به‌ڕێز وه‌زیری ڕۆشنبیری ده‌كه‌م، خه‌مێكی هونه‌ری گۆرانی كوردی بخوات و ڕێ له‌م پاشاگه‌ردانی و وێرانكاریه بگرێت كه چه‌ند كه‌سێكی بێ هه‌ست ئه‌مكارانه ده‌كه‌ن، با لاسایی كردنه‌وه‌ی هه‌موو گۆرانیه‌ك به‌ده‌نگی هه‌ر كه‌سێك بێت، قه‌ده‌غه بكرێت و ڕێی لێبگیرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه هه‌ست به ده‌نگخۆشی خۆیان ده‌كه‌ن، با گۆرانی خۆیان بڵێن، نه‌ك گۆرانی ئه‌وانه بڵێنه‌وه كه له ژیاندا نه‌ماون.
دوا وته‌م به وته‌یه‌كی جوانی ( عه‌دنان ئهلسهیاغ) دێنم كه ده‌ڵێ : ( واز له گۆرانی وتن بێنه دڵی ئازیز، چونكه تۆ هه‌موو ئه‌وانه تووڕه ده‌كه‌یت، كه نازانن گۆرانی بڵێن).
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق