مەلا بەختیار ئەو سیاسیەی سیاسەت پێویستی پێیەتی

ليست هناك تعليقات



شێخ سەروەر بەرزنجی

دەسپێک
بەرواری ٣⁄٨⁄٢٠٢٢ ھەڤاڵ مەلا بەختیار سەردانی دەڤەری ڕاپەڕینی کرد و لەشاری قەڵادزە بەژداری چلەی فەرماندەی دیاری دەڤەرەکەی کرد بەڕێز عەبدوڵا وسوو
من وەک کادیرێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بڕوام نەبوو کە ھەرگیز بەدەنگەوەھاتن و پێشوازی گەرم ھەبێت بۆ ھەڤاڵ مەلا بەختیار بەڵام ئەوەی من دیتم زۆر پێچەوانە بوو تەواوی ئامادەبوانی بەژداربوو کەژمارەیەکی زۆر خەڵکی لێ بوو پێشوازیەکی بێ وێنەیان لێ کرد کە ئەو پێشوازیە لەو مەڕاسیمە لەکەس نەکراو چەندین بەرپرسی حیزبی و سەربازی و حکومی پلە باڵاشی لێ بوو،ھەڤاڵ مەلا بەختیار وتاری یەکێتی پێشکەش کردو دووای تەواوبوونی مەڕاسیمەکەش زۆر بە شکۆوە ماڵ ئاوایی لێ کرا، بۆ ڕاستی ئەم قسانە لە پەیجی ڕەسمی ھەڤاڵ مەلا بەختیار بەڤیدیۆ ڕاستی ئەم قسانە ببینن،

ھەڤاڵ مەلا بەختیار ئەو کەسایەتیەیە لەگۆڕەپانی سیاسی عێراق بەگشتی و ھەرچوار پارچەی کوردستان ناوێکی دیارە. بەدرێژایی ٤٠ ساڵی ڕابردوو کارەکتەری دیاری ھەموو ڕووداوە سیاسیەکان بووە، ئەوەی ئێستا دژ بەو کەسایەتیە سیاسیە دەگوزەرێت کۆمەڵێک جنێوفرۆشن کە ئەو جۆرە لە جنێوفرۆشی و ھێرشانە لەگەڵ ھیچ بەھایەکی کۆمەڵگای کوردی و ھیچ دەقێکی ئاینی پیرۆزی ئیسلام یەک ناگرنەوە، ھەڤاڵ مەلا بەختیار مێژوویەکی دووروو درێژی ھەیە لە ناو بزاڤی ڕزگاری خوازی گەلی کوردستان، سیاسیەکی خاوەن ئەزموونە لەگەڵ ڕووداوەکان.
بۆ یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش کەسانی وەک ھەڤاڵ مەلا بەختیار پێویستیەکی گرنگن و ئەزموونی ئەو لەڕابردوو بۆ داھاتووی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان گرنگن، سیاسەت پێویستی بەکەسانی خاوەن ئەقڵ و ئەزموون ھەیە گوومانی تێدا نیە بەبێ کەسانی خاوەن ئەزموون پڕۆسەی سیاسی سەرناکەوێت، لەگەڵ کەسانی تازە پێگەیشتوو بەتوانا لەناو سیاسەت دەبێت ڕەچاوی کەسانی بەئەزموونیش بکرێت.
ئەمڕۆ سیاسەت لە عێراق پێویستی بەکەسانێکە کە توانای خۆگوونجاندنیان ھەبێت لەگەڵ ڕووداو پێشھاتە سیاسیەکان،چوونکە ڕووداوە سیاسیەکان زۆر خێران و کەسانی خاوەن ئەزموون زیاتر دەتوانن ئیدامەی ڕووداوەکان بکەن.
لەناو ڕیزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش ھەڤاڵ مەلا بەختیار ئەزموونێکی درێژی ھەیەو بینەری ڕووداوەکانی مێژووی یەکێتی بووەو خۆی بەکردار لەناو ھەموو ڕووداوەکان بووە.
ھەموو ئەو ھێرشانەی دەکرێنە سەرکەسایەتی ھەڤاڵ مەلا بەختیار زیاتر ناوپێگەی ئەو دەردەخەن لەناو گۆڕەپانی سیاسی و ھەقە ئەوانەی ڕۆژێک ئاواتە خوازبوون سێڵفیەکی لەگەڵ بگرن لانی کەم ئەوان دژی ئەو ھێرشانە بوەستن، دواجار وەک جاری کەش وتوومانە ئەوانەی ھێرش دەکەنە سەر ھەڤاڵ مەلا بەختیار لەڕێگەی ئەو ھێرشانەوە دەیانەوێت ھێرش بکەنە سەر یەکێتیش،

ئەوان وا بیردەکەنەوە ھەڤاڵ مەلا بەختیار بێ پشتوو پەنایە بەڵام پێویستە بزانن ھەڤاڵ مەلا بەختیار، یەکێکە لە سەرکردە هەرە دیارەکانی یەکێتی و خەزووری بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەو باپیری مناڵەکانیەتی،ئەگەر لەم کاتە بیرو ڕایەکی جیاوازیش ھەبێت لەنێوان ھەردوولا لە چوار چێوەی ئەو ئازادیە ڕاھایەیە کە یەکێتی فەراھەمی کردووەو بەدڵنیایی لەکۆتایدا سەرۆکی یەکێتی بەڕێز سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لێ ناگەڕێت تەکفیری و ئەوانەی لەژێر ناوی ئیسلام سەدان ھێرشی ناڕەوا دەکەن لەو کارەیان بەردەوام بن...

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif