ئەنجوومەنى دادوەری: لە عێراق هیچ دادگەیەک نییە بۆ هاوسەرگیریى هاوڕەگەزخوازان

ليست هناك تعليقات


ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریى عێراق دەڵێت، لە وڵاتدا هیچ دادگەیەک بۆ گرێبەستى هاوسەرگیریى هاوڕەگەزخوازان "نییە". ئەمە لەکاتێکدایە، کەسایەتییەکى ئایینى گوتی، "دادگەیەکى لەوجۆرە لە بەغدا دامەزراوە." 

رۆژی یەکشەممە 25ى کانوونى یەکەمى 2022، ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریى عێراق لە روونکردنەوەیەدا رەتیکردەوە هیچ دادگەیەک هەبێت کە گرێبەستى هاوسەرگیریى هاوڕەگەزخوازان بکات و ئاماژە بەوە دەکات، دادگەکانى عێراق بەگوێرەى یاساى رێکخستنى دادوەرى ژمارە 160ى ساڵى 1978 پێکهێندراون، "دادگەیەکى لەو جۆرەى تێدا نییە."

بەگوێرەى ئەو روونکردنەوەیەی ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریى عێراق، بوونى ئەو دادگەیەى تایبەت بە هاوڕەگەزخوازان لەسەر زارى پیاوێکى ئاینییەوە هاتووە و داوا لە هەموو لایەک دەکات "وردبن لەو زانیارییانەى بڵاویدەکەنەوە." 

ئەو روونکردنەوەیەى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەرى لە دواى ئەوە هات کە لە گوتاری هەینى 23ى کانوونى یەکەمى یەکێک لە مزگەوتەکانى بەغدا، مەهدى سومەیدەعى کە خۆى بە موفتى سوننە لە عێراق دەناسێنێت لە گوتارى هەیینیى یەکێک لە مزگەوتەکانى بەغدا گوتی: "لە سەردەمى حکومەتى رابردوودا لە بەغدا، دادگەیەک پێکهێندراوە بۆ هاوسەرگیرى هاوڕەگەزخوازان، دادوەریان هەیە و راستاندن بۆ گرێبەستى ئەو جۆرە هاوسەرگیرییانە دەکەن و مافیشیان هەیە." 

ئەوە لەکاتێکدایە کە بە فەرمانى موقتەدا سەدر، رێبەرى رەوتى سەدر لە 2ى کانوونى یەکەمى 2022، هەڵمەتێک بۆ کۆکردنەوەى یەک ملیۆن واژۆ بۆ بەرهەڵستکاریى و دژایەتیکردنى هاوسەرگیرى هاوڕەگەزخوازى دەستیپێکرد.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif