سیاسەت لەنێوان ڕەشبینی و گەشبینیدا

ليست هناك تعليقات


فارس نەورۆڵی
-
رەشبینی بیرکردنەوەیەکە یاخود ڕوانینە لە گۆشە نیگای ئاڵەنگاریەکانەوە بۆ ژیان و دەوروبەر بەشێوەیەکی نەرێنی، لەم حاڵەتەدا نائومێدی باڵدەکێشێ بەسەر تەواوی بیرکردنەوەی مرۆڤدا و دەیخاتە حاڵەتێکی دەرونیەوە کە تەواوی تێڕوانین و بۆچونەکانی دەبنە نەرێنی و پەخشکردنی ڕەشبینی،

لەبەرامبەریشدا گەشبینی هەیە، گەشبینی ئەو هەڵوێست و حاڵەتەیە کە بارودۆخەکان بەئەرێنی دەبینیت و بەبەرئەنجامی هەوڵ و تێکۆشانیان دەزانێ و پێی وایە مرۆڤ دەتوانێت دۆخە پڕلە گرفت و نائومێدکەرەکانیش بگۆڕێت بۆ گەشبینی و ئەرێنی، ئەوەش لەسەر خستنەگەڕی تواناو بیرکردنەوە خودی مرۆڤ، بەڵام ئەگەر ڕەشبینی و گەشبینی لەناو کایەی سیاسیدا بەرجەستە بکەین کەسێکی سیاسی یاخود دەوڵەتمەدار بێت و بە ڕەشبینی یاخود گەشبینی بیر لەبارودۆخی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی بکاتەوە توشی شکست دەبێت، چونکە کارەکتەری سیاسی نابێ هێندە ڕەشبین بێت توانای جوڵە و بیرکردنەوەی ئەرێنی نەبێت، نابێت ئەوەندەش گەشبینبێت بچێتە دۆخی (خەیاڵاتی دۆنکیشوەت)ِ کەسانی سیاسی چارەنوسی خەڵک و وڵاتیان لەبەردەستە بۆیە دەبێت سیاسییەکان لەنێوان ڕەشبینی و گەشبینیدا ڕێگایەکی دیکە هەڵبژێرن ئەویش گرفت و چارەسەر و تەنانەت دۆخە تاریك و هیوابەخشەکانیش وەك خۆیان ببینێت و تێکەڵ بە خەیاڵی خۆیان نەکات، بەڵکو واقعبینی بکاتە میتۆدی ژیان، واقعبینیش واتە تێگەشتن لەدۆخەکان وەک ئەوەی هەیە نەک وەک ئەوەی حەزمان لێیە یان خەیاڵی دەکەین،
 دواتر سیاسی واقع بین ئەوەیە بەتەنها خۆی بیرناکاتەوە بەڵکو پەیوەندی لەتەک خەڵکانی ئاقڵمەنددا دروست بکات بۆ ئەوەی یارمەتی بدەن لەبیرکردنەوەکانیدا یان دۆزینەوەی دەرچەی چارەسەری گرفتەکان یان پلانەکان بۆ داهاتوو، کەواتە واقعبینی بیرکردنەوەیەکی ژیرانەی دوور لە خەیاڵاتە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif