دوبەی پلانێکی گەورە بە بڕی 8.7 تریلیۆن دۆلار رادەگەیێنێت

ليست هناك تعليقات


شاری دوبەی پلانێکی ئابووری گەورەی بە بڕی 8.7 تریلیۆن دۆلار بۆ دەیەی داهاتوو راگەیاند، کە پەرەپێدانی بازرگانی، وەبەرهێنانی بیانی و تووندکردنی پێگەی خۆیەتی وەک ناوەندێکی جیهانی.

شێخ محەممەد بن راشد ئەلمەکتوم، حاکمی دوبەی لە تویتێکدا نووسیویەتی: "دوبەی لە پلەی یەکەمی چوار ناوەندی دارایی جیهانیدا دەبێت کە لە ماوەی دەیەی داهاتوودا قەبارەی وەبەرهێنانی بیانیی راستەوخۆ تێیدا بۆ سەروو 650 ملیار درهەم (177 ملیار دۆلار) زیاد دەبێت."

شێخ محەممەد بن راشد ئەلمەکتوم دەشڵێت: "زیاتر لە 300,000 وەبەرهێنەری جیهانی یارمەتی دوبەی دەدەن لەوەی ببێتە خێراترین شاری جیهان لە رووی گەشەسەندنەوە."

یەکێک لە پلانەکانی حاکمی دوبەی نەخشەڕێگەیەکی 10 ساڵییە؛ لەوانە زیادکردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی دەرەکی لە نزیکەی 4 تریلیۆن دۆلارەوە بۆ نزیکەی 7 تریلیۆن دۆلار و زیادکردنی قەبارەی وەبەرهێنانی بیانی ساڵانە بۆ زیاتر لە 16 ملیار دۆلار.

هەروەها حاکمی دوبەی ئامانجیەتی وەبەرهێنانی کەرتی تایبەت لە 215 ملیار دۆلارەوە بۆ زیاتر لە 270 ملیار دۆلار زیادبکات.

حاکمی دوبەی لە تویتەکەیدا باس لەوەش دەکات، دوبەی ئامانجیەتی لە دەیەی داهاتوودا قەبارەی ئابوورییەکەی دوو هێندە زیادبکات و ببێتە یەکێک لە "سێ گەورەترین شاری ئابووریی لە جیهاندا."

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif