ئەڵمانیا داوای وەرگرتنەوەی پەنابەران لە عێراق دەکات

ليست هناك تعليقات


راوێژکاری ئەڵمانیا بە رێورەسمێکی سەربازی پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد. لە کۆبوونەوەی نێوان محەممەد شیاع سوودانی و شۆڵتز، سی تەوەری گرنگ باس کران کە ئەوانیش ئابووری، وزە و پرسی کۆچبەران بوون.

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند"بابەتی ئابووری و وزە و کۆچبەران [لە کۆبوونەوەکە باس کران] ئەمە سێ تەوەرە سەرەکییەکە بوون. [لە کۆبوونەوەی] سەرۆکی ئەڵمانیا و سەرۆکوەزیران کۆمەڵێک تەوەر باس کران، جگە لە بابەتی ئابووری، دۆخی سیایی ناوچەکە، هەروەها سەرۆککۆماری ئەڵمانیا باسی پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغداشی کرد."

سوودانی بە روونی داوای لە ئەڵمانیا کرد بۆ بەهێزکردنی ئابووریی عێراق، نەهێشتنی بێکاری، چارەسەرکردنی قەیرانی کارەبا و کێشەی گۆڕانکاریی کەشوهەوا هاوکاریی عێراق بکات و پەیوەندیی ئابووریی نێوانیان بەهێزتر بکەن.

زیاد عەلی فازڵ، وەزیری کارەبای عێراق دەڵێت، "بەشێک لە پڕۆژەکان پەیوەست بوون بە ئامادەکاری و ستراتیژی و لێکۆڵینەوە تاوەکو سیستمی کارەبا لە عێراق دابنرێت و چارەسەرێكی ستراتیژی بۆ ئەو ناچانە بکرێت کە کێشەی کارەبایان هەیە."

لەو سەردانەدا و لە پرسی کۆچبەران، ئەڵمانیا داوای لە عێراق کرد، کار بکات بۆ گەڕاندنەوەی ئەو پەناخوازە عێراقییانەی لە ئەڵمانیان و مافی مانەوەیان نییە، وەڵامی عێراقیش بۆ ئەو داوایەی ئەڵمانیا ئەوەبوو، پلانێک دابنێن و لە داهاتوودا کاری لەسەر بکەن

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif