هەدەپە داوای کرد دۆسیەی داخستنەکەی بخرێتە دوای هەڵبژاردن
هاوسەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند، داوایان له دادگەی ده‌ستووریی توركیا كردووه تەواوی کاروباری دادگایی تایبەت بە داخستنی پارته‌كه‌یان بۆ دوای هەڵبژاردنەکانی حوزەیرانی 2023 دوابخرێت.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا کە لە ناوه‌ندی گشتیی هەدەپە لە ئەنقەرە سازیكرد، میتحه‌ت سانجار، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دوایین جار له چوارچێوه‌ی دۆسیەی داخستنی هەدەپەدا، دادگەی دەستووری بڕیاریدا ئه‌و هه‌ژمارانه‌ی پارته‌كه بلۆك بكات كه لەڕێیەوە هاوكارییه‌كانی گەنجینەی بۆ ره‌وانه ده‌كرێت.
هاوسەرۆکی هەدەپە هەروەها گوتی، دەیانەوێت له رێی ئه‌و سكاڵایه‌ی دژی هەدەپە هه‌ڵبژاردنێكی دادپه‌روه‌رانه، ئازاد، یه‌كسان و دیموكراتی بکەنە ئامانج. هەروەها بڕیاری بلۆككردنی هه‌ژماره‌كانی هەدەپەی به ده‌ستوه‌ردان وەسفکرد.
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په باسی له‌وه‌ش كرد، مافی تانه‌گرتنیان له بڕیاری بلۆككردنی هه‌ژماره‌كانی هەدەپە هەیە و تاوەکو رۆژی 4ی شوبات تانه‌كه‌یان ده‌گه‌یێننه دادگەی ده‌ستووریی توركیا.
سکاڵای دژی هەدەپە و دۆسیەی داواکاریی داخستنی ئەو پارتە لەکاتێکدایە، هەدەپە بە هێزی یەکلاکەرەوەی تورکیا دادەنرێت.
میدحه‌ت سانجار رایگەیاند، كێشه‌ی جیدی له پرۆسەکەدا هەیە و گوتی: "له‌و داواكارییه‌ی پێشكێشی دادگەی ده‌ستووریمان كردووه، داوامان كردووه سه‌رجه‌م رێكاره‌كانی دادگە کە په‌یوه‌ستن به‌م دۆسیه‌یه بخرێنه دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 18ی حوزه‌یرانی 2023. پێویسته دادگەی ده‌ستووریی توركیا به‌خێرایی بڕیار له‌وباره‌یه‌وه بدات."
سانجار ئاشكرایكرد، داوایان له دادگەی ده‌ستووریی توركیا كردووه سكاڵای داخستنی پارته‌كه‌یان بۆ دوای هەڵبژاردنه گشتییه‌كانی په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له ساڵی 2023 دوابخرێت.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق