ئەردۆغان: لە مەنگۆلیا تاوەکو کەرکووک خاوەنداریی شوێنەوارەکانمان دەکەین

ليست هناك تعليقات


 

رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لە برەودان بە کەرتی گەشتیاری کرد و رایگەیاند، ئەمساڵیش بەردەوامدەبن لە خاوەنداریکردنی شوێنەوارە میراتییەکانی باپیرانیان "لە مەنگۆلیاوە و تاوەکو کەرکووک."

دوای کۆبوونەوەی کابینەی وەزیرانی تورکیا ئێوارەی رۆژی دووشەممە 9-1-2023 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا باسی لە پێشخستنی کەرتی گەشتیاری و کولتووریی وڵاتەکەی کرد و گوتی: "لە دەرەوەی وڵات؛ لە مەنگۆلیاوە تاوەکو کەرکووک، بەردەوامدەبین لە خاوەنداریکردنی شوێنەوارە میراتییەکانی باپیرانمان."

ئەردۆغان هەروەها باسی لە جێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەک کرد و رایگەیاند، ئەمساڵ بەو کار و پرۆژانەی لە کەرتی کولتوور و گەشتیاری دەکرێن، بەردەوامدەبن لە بە مارکەکردن و بەهێزکردنی تورکیا. هەروەها باسی لە گرتووخانەی ئامەدیش کرد کە بڕیارە بکرێتە مۆزەخانە.

گرتووخانەی ئامەد بە "ترسناكترین" گرتووخانەی مێژووی توركیا ناسراوە. كورد مێژوویەكی رەشی لەگەڵ ئەو گرتووخانەیەدا هەیە، چونكە بە سەدان گەنجی كورد لەوێدا لە ژێر ئەشکەنجە گیانیان سپاردووە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان رۆژی 23-10-2022 لە ئامەدی باکووری کوردستانەوە رایگەیاند ئەو گرتووخانەیە دەكرێتە مۆزەخانە و گوتی: "گرتووخانەی دیاربەکر کە ستەمکاری و خراپەکاریی رابردوو بە بیر دەهێنێتەوە وەک شوێنێک کە لە یادگەدا ماوەتەوە، بۆ داهاتوو چالاکی جۆراوجۆری لێ دەکرێت وەزارەتی داد بە تەواوی گرتووخانەکەی چۆڵکرد. گرتووخانەکە لە وەزارەتی دادەوە رادەستی وەزارەتی کولتوور و گەشتوگوزار کراوە. ئیدی بینای گرتووخانەی دیاربەکر لە مۆزەخانەوە تا کتێبخانە و یەکەی کولتووری و ھونەری بەشێکی زۆر لەخۆ دەگرێت."

هەرچەندە ئەردۆغان دەڵێت، مەبەستیان لەم کارەدا نیشاندانی ئەو ئازار و ئەشکەنجەیەیە کە لەو گرتووخانەیەدا دژ بە خەڵک کراون، بەڵام بەشێک لە کوردان پێیانوایە ئەوە پرۆژەیەکە بۆ سڕینەوەی ئاسەواری راستەقینەی ئەشکەنجە.

 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif