مامۆستایان و فەرمانبەرانی کوردستان، هەنگاوە کردارەکیەکانیان دەستپێکردوە بە ئامانجی دەستپێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایان و پرسی مووچە پاشەکەوت کراوەکان
دژی هەر هەوڵێك دەوەستینەوە کە بیەوێت داوا ڕەواکانی مامۆستایان و فەرمانبەران بەلاڕێدا بەرێت و بیانخاتە چوارچێوەی بەرپرسیارێتی شەخسی
سەبارەت بە واژۆی فەرمانبەران و مامۆستایان و هەنگاوەکانی داهاتووی لیژنە کانیان
مامۆستا دانا عبدول وتی: ئێمە لە هەوڵەکانمان ناوەستین و بەردەوام دەبین، خۆشبەختانە ژمارەیەکی زۆری فەرمانبەر و مامۆستا بەدەم بانگەوازەکانمانەوە هاتوون و لە داهاتوودا ژمارەی واژۆکان و هەنگاوەکان دەخەینە ڕوو
هەر لەو بارەوە عوسمان گوڵپی وتی: ئەوەی لای ئێمە گرنگە ئەوەیە کە حکومەتی هەرێم بچێتە ژێر باری ئەو بڕە پارانەی کە نەیداوەتە فەرمانبەران بە نای پاشەکەوت و لێبڕین و خۆ گونجاندنەوە، چونکە ئەو پارانە قەرزن و لە گەردەنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێمە پێمانوایە پرسی مافی مامۆستایان و فەرمانبەران پرسێکی یاسایی و دامەزراوەییە، وە
(لایەنی بەرپرسیار بەرامبەر پاشەکەوتەکانمان حکومەتی هەرێمە و هەر بە شەخسیکردنێك و بچوکردنەوەیەكی ئەم پرسە بە زیان بۆ فەرمانبەران دەشکێتەوە و زیان گەیاندنە بە خودی مافە رەواکە)
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق