کامل جلال: ئارام قادر داوای پارەی کردوە بۆ وازهێنان لە هاوپەیمانی

ليست هناك تعليقات



کامل جلال، ئەندامی سەرکردایەتی کاتی هاوپەیمانی نیشتمانی لە نوێترین لێدوانیدا سەبارەت بە دۆخی نێوخۆیی حیزبەکەیان بە ڕوون میدیای ڕاگەیاندوە: ئارام قادر پەیوەندی پێوە کردوە و ئامادەیی دەربریوە لە بەرامبەر (٣٥٠٠٠٠$) دەست لە هاوپەیمانی هەڵگرێت، ئەو بڕەیە بە زمانی بازاڕ دەکات ٣٥ دەفتەر دۆلاری ئەمریکی

لە دیمانەکەی ڕوون میدیادا کامل جلال هۆکاری دوور خستنەوەی ئارام قادری لە سەرۆکی حیزبەکەی بۆ ناشەفافی و ناروونی لە کارو سیاسەتی حیزبەکە و بەکار هێنانی حیزبەکەی بۆ بەرژەوەندی شەخسی گێڕایەوە و دۆخی ئێستای سەرۆکە دور خراوەکەی بە دۆخی ژڵەژانی دەرونی خراپ ناوبرد

سەرکردەکەی هاوپەیمانی ئاماژەی بەوە داوە کە دوور خستنەوەی ئارام قادر بە پێی پەیڕەوی نێوخۆی حیزبەکە بوە، هەر بۆیە پێویستیان بە ڕێکاری دادگایی نیە بەڵکو بە پێجەوانەوە گەر ئارام قادر پێی وایە دوور خستنەوەی نایاساییەوە ئەوا با رێکاری دادگا بگرێتەبەر.

تەواوی دیمانەکەی کامل جلال لە ڕوون میدیا

لە بەرواری  9-12-2022 لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا کە خۆیان وەك هاوپەیمانی نیشتمانی ناساند، ژمارەیەك بڕیاری حیزبەکەیان بۆڕای گشتی ڕاگەیاند کە بە زۆرینە و لە کۆبونەوەی باڵای خۆیاندا پەسەندیان کردون

لە گرنگترین بڕیارەکانیاندا هاتوە:

١-ئەنجومەنێکی کاتی پێکدەهێنین بۆ سەرپەرشتیکردنی هاوپەیمانی نیشتمانی تا بەستنی کۆنگرە.

٢-لادانی سەرۆکی هاوپەیمانی (ئەیوب نیعمەت قادر)  لە سەرۆکایەتی حیزبەکە و وەرگرتنەوەی مافی هاودید بوون و دەرکردنی لە ئەندامێتی لە هاوپەیمانی نیشتمانی


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif