ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە یەکەم کۆبوونەوەی ساڵی 2023ی‌دا ژمارەیەک بڕیاری دا، لەوانە بەردەوامبوونی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق لە دابینکردنی پێداویستیی خێزانە ئاوارە گەڕاوەکان تا پەسندکردنی بودجەی 2023 و دابینکردنی بڕی یەک ملیار دیناری مانگانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان.
رۆژی سێشەممە 3-1-2023، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بەسەرۆکایەتیی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سەرۆکوه‌زیرانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەست و ئەم بڕیارانەی دا:
سه‌باره‌ت به فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست و ئه‌وانه‌ی بە کرێی رۆژانه له وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت كارده‌كه‌ن، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا به دانانی پله‌ی وه‌زیفی نوێ و دانانی له‌نێو پرۆژه یاسای بودجه‌ی فیدراڵی بۆ ساڵی 2023 له‌پێناو دامه‌زراندنییان.
هه‌روه‌ها لەبارەی پاڵەوانێتی کەنداو کە بڕیارە لە بەسرە بەڕێوەبچێت، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا سه‌رۆكی تۆڕی راگه‌یاندنی عێراق به‌ده‌ر بكرێت له رێنماییه‌كانی ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی حكومیی ژمارە 2ـی ساڵی 2014 و یاریەکان لە رێگەی تەلەڤزیۆنی فەرمییەوە بگوازرێنەوە.
هەروەها ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە ره‌وانه‌كردنی مامه‌ڵه‌ی خانه‌نشینانی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كانزاكان کە ژماره‌یان 707 كه‌سه بۆ سندووقی خانه‌نشینی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت و خه‌رجكردنی مافه‌كانی خانه‌نشینان له رۆژی گواستنه‌وه‌یان بۆ خانه‌نشیكردن.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە بابەتی ئاوارە گەڕاوەکاندا بڕیاریدا وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر كاركردن به‌بڕیاری ژماره (21ی ساڵی 2022)ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی پێداویستیه‌كانی خێزانه ئاواره گه‌ڕاوه‌كان تا پەسندکردنی یاسای بودجه‌ی گشتیی فیدراڵی و رێنماییه‌كانی سه‌باره‌ت به خه‌رجییه‌كان.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق پرسی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و پێویستی دانانی سنوورێكی لەم بوارەوە گفتوگۆکرد و ده‌نگی له‌سه‌ر راپۆرتی هه‌ڵسه‌نگاندنی نیشتیمانی سه‌باره‌ت به مه‌ترسییه‌كانی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و پشتگیریكردنی تیرۆردا. ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هەروەها وه‌زاره‌ت و ده‌زگە و لایه‌نه په‌یوه‌ندیدارەکانی حکومەتی پابەندکرد کە به‌پێی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خۆیان، پلانی كاركردن بۆ به‌هێزكردنی پێگەی عێراق جێبەجێ بکەن.
سه‌باره‌ت بە بەرەنگاربوونەوەی ماده هۆشبه‌ره‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه و ئه‌و زیانه زۆره‌ی كه له‌بواری ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌منی و ئابووری هه‌یەتی، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندیدا له‌سه‌ر "خه‌رجكردنی گوژمه‌ی یه‌ك ملیار دینار بۆ هه‌ر مانگێك، لەگەڵ پێدانی ده‌سه‌ڵات به وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ خه‌رجكردنی پاره بۆ شوێنەکانی تایبه‌ت به حه‌واندنه‌وه‌ی ئالووده‌بووانی ماده هۆشبه‌ره‌كان، لەگەڵ بەستنی كۆنگره‌یه‌كی هۆشیاری تایبه‌ت به ماده هۆشبه‌ره‌كان و چۆنییه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان له به‌غدا."
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجوومه‌نی وەزاری بۆ وزه (59ی ساڵی 2022) سه‌باره‌ت به ره‌زامه‌ندیدان به زیادكردنی پرۆژه‌ی دروستكردنی وێستگه‌ی وەرگری وزه‌ی خۆر به توانای 200 مێگاوات له‌پارێزگای كه‌ربه‌لا.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران چەند بڕیارێکی دیکەشی لەبارەی بابەتەکانی نێو کارنامەی دانیشتنەکەدا، لەنێویاندا راسپاردنی سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵیی عێراق به راپه‌راندنی كاروباری كارگێڕی و دارایی كۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ تا دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران له‌كۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق