حاكم قادر: ئەركی حكومەتە رێگربێت لەھێنانی دەرمانی قاچاخ و بێ كوالێتی

ليست هناك تعليقات




"پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسیەكان ڕەچاوی بەها و پڕەنسیپ و بنەماكانی كاری میدیایی بكەن"

حاکم قادر حەمەجان، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی، لەگەڵ ژمارەیەك پزیشكی سلێمانی کۆبوویەوە و وێڕای دەستخۆشی لێیان پشتگیری خۆی بۆ دووپاتكردنەوەو ھەروەھا گوێی لە تەواوی داواكارییەكانیان گرت و رایگەیاند، "ئەركی حكومەتە رێگربێت لە ھێنانی دەرمانی قاچاخ و بێ كوالێتی كۆنترۆڵ، چونكە كارەساتێكی گەورەی تەندروستی لە ھەرێمەكەمان دروست دەكات."

لە بارەی خراپی پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان و ئەو ئاڵەنگاریانەی لە بەردەم كۆبوونەوەی لایەنەكاندا ھەیە بە تایبەت یەكێتی و پارتی، حاکم قادر باسی لەوەشكرد، "كورد وەك ھەمیشە لە ناوخۆو دەرەوە پێویستی بە یەكگرتووی و یەكڕیزی و یەك گوتاری سیاسی هەیە، چونكە لەیەكترازان و دووكەوتنەوە لەیەكتر لە قازانجی ھیچ لایەنێك نییەو لە كۆتایدا پێویستە بگەڕێنەوە بۆسەر مێزی گفتوگۆ لەپێناو ئاسایی كردنەوەی دۆخەكە."

حاكم قادر ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، "ناكۆكییە سیاسییەكان چەند قوڵ و فراوان بن، نابێت ببنە بیانوو و بەھانە بۆ شەڕی راگەیاندنی دژ بەیەكتر، كە بەداخەوە دیاردەی جنێودان و بەكارهێنانی زمانی زبر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ماوەیەكە لەنێوان لایەنە سیاسییەكاندا لە ئارادایەو پێویستە ھەموو لایەك ڕەچاوی بەها و پڕەنسیپ و بنەماكانی كاری میدیایی خۆیان بكەن."





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif