دڵشاد شەهاب: دەبێت ئاسەواری دابەشبوونی هێز لە هەرێم نەمێنێت

ليست هناك تعليقات



راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەرێمی کوردستان خوازیاری چارەسەرکردنی کێشەکانە لەگەڵ بەغدا و "لێکتێگەیشتنێکی باش هەیە لەگەڵ حکومەتی نوێی عێراق." دەشڵێت، ئەمریکا بەلایەوە گرنگە دابەشبوون لە هەرێمی کوردستان نەبێت.

دڵشاد شەهاب، راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە ڕووداوی رایگەیاندوە، لە کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی بەغدا، باس لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، پرسی بودجەی گشتیی عێراق، یاسای نەوت و گاز، پرسی پاراستنی سنوورەکان و چەند بابەتێکی دیکەیش کراون.

کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی زیاتربوون و بووەتە هۆی ئەوەی کە کابینەی وەزاریی یەکێتی بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران بکەن. دڵشاد شەهاب پێیوایە ئەمریکا بەردەوام پشتیوانی و پشتگیریی لە هەرێمی کوردستان کردووە، بۆیە ئەو وڵاتە پێیوایە کە دەبێت چیدیکە "ئاسەواری دابەشبوونی هێز لە هەرێمی کوردستان نەمێنێت، دەبێت هێزێکی پێشمەرگەی یەکگرتوو هەبێت و ئەم داوایەیان بەڕوونی لە جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردووە."

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif