هاوپەیمانیی میلـلەت لە هاوپەیمانیی جمهوور دەنگدەری زیاتری هەیە

ليست هناك تعليقات


ناوەندی ئۆ ئاڕ سی ORC بۆ توێژینەوەی سیاسی و راپرسییەکان، ئەنجامی دوایین راپرسی لەبارەی دەنگی لایەنە سیاسییەکان لە تورکیا بڵاوکردەوە و دەڵێت، هاوپەیمانیی میلـلەت کە بەرەی ئۆپۆزیسیۆنە بە چوار خاڵ لە پێش هاوپەیمانیی جمهوور دێت.

ناوەندی ORC لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە، لە رۆژانی 2 تاوەکو 5ـی کانوونی دووەمی 2023 لە 45 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا بۆچوونی 37 هەزار و 80 کەسی وەرگرتووە.

ناوەندەکە پرسیاری کردووە، ئەگەر یەکشەممەی داهاتوو هەڵبژاردن بکرێت، دەنگ بە کام لایەنی سیاسی و کام هاوپەیمانی دەدەیت؟". وەک نەریتێکی باو لە تورکیا، سەرجەم هەڵبژاردنەکان لە رۆژی یەکشەممە ئەنجام دەدرێن.

ناوەندی ORC ئەنجامی راپرسییەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ئاکپارتی 32.0٪ـی دەنگەکان، جەهەپە 23.5٪، ئیی پارتی 19.1٪، هەدەپە 7.3٪، مەهەپە 6.2٪، پارتی ئاییندە 2.9٪، پارتی دێڤا 2.5٪، پارتی گۆڕانی تورکیا 2.2٪، پارتی تورکیای سەربەخۆ 1.8٪ـی دەنگەکان بەدەستدەهێنن.

بەمەش هاوپەیمانیی جمهوور 38.2٪ و هاوپەیمانی میلـلەت 42.6٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

بڕیارە لە حوزەیرانی داهاتوودا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی لە تورکیا بەڕێوەبچێت و چاوەڕوان دەکرێت سێ هاوپەیمانیی سەرەکی دەنگ بەدەستبهێنن: هاوپەیمانیی جمهوور کە ئاکپارتی و مەهەپە پێکیانهێناوە؛ هاوپەیمانیی میلـلەت کە بەشێک لە پارتە سەرەکییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی وەک جەهەپە و ئیی پارتی تێدایە؛ هاوپەیمانیی هەدەپە لەگەڵ پارتی کرێکاری تورکیا، پارتی رەنجدەران، پارتی ئازادی کۆمەڵگە، پارتی بزووتنەوەی رەنجدەران، فیدراسیۆنی ئەنجوومەنی سۆسیالیزم و رێکخراوی ماڵی خەڵک.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif