یه‌كێتیی ئه‌وروپا رازی بوو سوپای پاسدارانی ئێران بخرێته‌ لیستی تیرۆرەوه‌

ليست هناك تعليقات


 
پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا قایل بووه‌ به‌وه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران به‌ هێزه‌ جیاجیاكانی سه‌ربه‌و سوپایه‌وه‌، بخرێته‌ لیستی تیرۆری یه‌كێتییه‌كه‌وه‌.

به‌پێی راپۆرتێکی تایبەت بە سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا، پەرلەمانی یەکێتییەکە رازی بووه‌ کە سوپای پاسداران بە هێزە جیاوازەکانییەوە بخرێنە نێو لیستی سزاکانی یەکێتیی ئەوروپا کە بە لیستی تیرۆری یەکێتیی ئەوروپا دەناسرێت.

به‌وپێیه‌ش پەرلەمانتارانی ئەوروپا داوا لە کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا و وڵاتانی ئەندام دەکەن کە سوپای پاسداران و بەسیج و فه‌یله‌قی قودس و هەموو ئەو هێزانەی لە ژێر فەرمانی گاردی شۆڕشی کۆماری ئیسلامیدان بخرێنە نێو لیستی تیرۆرەوە.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر دیدییه‌ راینده‌رز ئه‌ندامی كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌وروپا و به‌رپرس له‌ دادپه‌روه‌ریی له‌ میانی دانیشتنێكی ئه‌نجومه‌نی گشتیی په‌رله‌مانی ئه‌وروپادا، وتارێكی ده‌رباره‌ی ره‌وشی ئێستای ئێران پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند كه‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا دژ به‌و پێشێلكارییانه‌ی له‌ ئێران ئه‌نجام ده‌درێن، گفتوگۆی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك سزای نوێ كردوه‌ كه‌ به‌ئامانجگرتنی سوپای پاسدارانیشی له‌نێودایه‌.

جارێكی دیكه‌ش سه‌ركۆنه‌ی له‌سێداره‌دانی عه‌لی ره‌زا ئه‌كبه‌ری جێگری پێشووی وه‌زیری به‌رگریی ئێران، كرد كه‌ هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئێران و به‌ریتانیا بوو و به‌تۆمه‌تی سیخوڕیكردن بۆ به‌ریتانیا له‌سێداره‌دراو وتی: "نیگه‌رانییه‌كان له‌ ره‌وشی ناوخۆی ئێران، به‌رده‌وامن".

"یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و رووداوانه‌ی له‌ ئێران رووده‌ده‌ن، هه‌موو بژارده‌كان تاووتوێ ده‌كات". دیدییه‌ راینده‌رز وای وتبوو.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif