عێراق بڕیاریدا مانگانه‌ 200 ملیار ڕه‌وانه‌ بكات‌و حكومه‌تى هه‌رێم ڕه‌تیكرده‌وه‌

ليست هناك تعليقات



حكومه‌تى عێراق په‌یامێكى بۆ هه‌رێمى كوردستان ڕه‌وانه‌كردوه‌و ئاماده‌یی نیشانداوه‌، هه‌موو مانگێك 200 ملیار دینار ڕه‌وانه‌ بكات بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌شێوه‌ى قه‌رز، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم ڕه‌تیكردۆته‌وه‌و داواكاریه‌كى دیكه‌ى هه‌بوه‌.

ڕۆژى 12ى 12ى 2022 ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران کۆبۆوه‌و بڕیاریدا 400 ملیار دینار شایسته‌ی دارایی بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت بۆ موچه‌ى مانگه‌كانى 11و 12ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام دواتر دادگاى باڵاى فیدراڵى ڕه‌تیكرده‌وه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ ڕه‌وانه‌ى هه‌رێم بكرێت.

"حكومه‌تى عێراق ڕه‌زامه‌ندى نیشانداوه‌و حكومه‌تى هه‌رێمى ئاگاداركردۆته‌وه‌، ئاماده‌یه‌ مانگانه‌ 200 ملیار دینار به‌قه‌رز بداته‌ حكومه‌تى هه‌رێم تائه‌وكاته‌ى بودجه‌ى 2023ى عێراق په‌سه‌ند ده‌كرێت".

 "له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌و داواكاریه‌ى به‌غداى ڕه‌تكردۆته‌وه‌و به‌به‌غداى وتوه‌، پێویستم به‌قه‌رز نییه‌".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى شارپرێس، "حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داواى ئه‌و 400 ملیار دیناره‌ى كردوه‌ كه‌ پێشتر به‌غدا به‌ڵێنیدابوو بۆ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستانى ڕه‌وانه‌بكات، به‌ڵام تائێستا به‌غدا وه‌ڵامى نه‌داوه‌ته‌وه‌".
 سەرچاوە؛ شارپرێس

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif